رۆژی ٦ی جۆزەردانی ١٣٩٤
بە سەرپەرستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەفدی حدکا و پێکاکا کۆبوونەوە هەرچەند
کەریم سەنجاری نوێنەری حکوومەتی هەرێم گوتی: "کۆبونەوەکە ئیجابی بووە"
بەڵام بە هۆی ئەوەی وەفدی بەشداری پێکاکا کەسی بریاردەری تێدا نەبوو و بە هۆی
ئەوەی کۆبوونەوەی دووهەم کات و شوێنی بۆ دیاری نەکرا بەدڵنییاییەوە کێشەکانی پێش
کوبونەوە لە پاش کۆبوونەوەکەش هەر وەکوو خۆی ماوەتەوە و هیچ ئالوگۆرێکی بەسەردا
نەهاتووە.
بەڵام پرسیاری ئەو بابەتە
ئەوەیە ئەگەر پاش و پێش دانیشتنە کێشەکە هەر لە جێی خۆیی بووە ئەی وەفدی پێکاکا
بە چ مەبەستێک لەو دانوستانەدا بەشداری کرد؟
وەفدی دانوستانکاری پێکاکا
کە لە ئاستێکی زۆر نزمدا بەشدار بووە، تەنانەت یەکێ لە ئەندامانی ئەو وەفدە ئەندامی
فەرمی پێکاکاش نەبو؛ ئامانجی سەرەکی لەو دانیشتنانە یەک شتە، پێکاکا کات بکڕێت
بۆ ئەوەی زەختی ڕای گشتیی کوردستان لەسەری کەم ببێتەوە و پاش ئەوە لە دەرەوەی
دانوستانەکان و لە رێگەی هێزی چەکدارییەوە کێشەکە بەلای خۆییدا بشکێنێتەوە ئەوەی
کە دەگوترێ هێزی چەکداری مەبەست تەنیا ئەوە نییە کە هەر خۆی ڕاستەخۆ چەک بەکار
بێنێت بەڵکوو ئەگەری ئەوە هەیە لە لایان ئێرانەوە بە چەکی قورس بنەکە و بارگای
حدکا لە سنووری رۆژهەلات پەلامار بدرێت و ئەوەش ببێتە هۆی ئەوەی حدکا بارەگاکانی
جارێتر بێنێتەوە خوارێ و پێویست نەکا پێکاکا رێکەوتنی لەگەڵ ببستێ بەڵام ئەگەر
ئەو پرۆژەیەی سەرنەگرێت بە پێی ئەوەی کە ئێستا پێکاکا خەریکە هێزەکانی لە قەندیل
کۆدەکاتەوە بێگومان خۆی درێژە بە شەرەکە دەدا ئایا ئەو پرۆژەیە سەردەگرێت یان نا؟
ئێردەی حێزبی دێموکرات و هێزەکوردستانییەکان دەبێ بەر بەو پرۆژەیەی پێکاکا بگرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر