رۆژی ٣ی جۆزەردانی ١٣٩٤
هێزەکانی پێکاکا هێرشێکیان کردە سەر پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی
ئێران و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو و سێ کەسیش بریندار بوون
ئەگەر بگەرێنەوە بەیانی ئەو ڕووداوە، ڕاگەیاندنە کوردییەکان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان لەوە
بارەیەوە کرد.
سەرەتا دوو ئالیەت هەبوو
ئالیەتی یەکەم حدکا بوو دەیگوت شەر بووە و پێشمەرگەیەک کوژراوە و دوو کەس بریندارە
بەڵام ئالیەتی دووهەم پێکاکا بوو کە نکۆلی لە بوونی شەر دەکرد بۆ وێنە
سەر لە بەیانییەکەی محەممەدئەمین پێنجوێنی
(دواتر بوو بە نوێنەری پێکاکا لە دانیشتنی نێوان حدکا و پێکاکادا) لە سەر ڕووداو
گوتی: "هیچ شەرێک ڕووی نەداوە و ئەوە بالی مستەفای هیجرییە کە دەیانەوێت وا
بنوێنن شەر ڕوویداوە"
سناریۆی یەکەم نکۆلیکردن لە
ڕووداوەکە بوو؛ هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو سناریۆیە ئەوە بوو کە ڕووداوەکە، واتە
پەڵاماردانی پێشمەرگەکانی حدکا لە لایان گریلاکانی پێکاکاوە کردەوەیەکی نەگریس و
دزێوە و ڕای گشتیی کوردستان لەسەری هەڵوێست دەگرن و پێکاکا بۆ بەرەروونەبوونە
لەگەڵ ڕای گشتیی کوردستان سناریۆی نکۆلیکردن لە ڕووداوەکەی هەڵبژارد.
ئەو سناریۆیە درێژەی هەبوو
هەتا ئەو کاتەی گواستنەوەی هەواڵەکە لە چوارچێوەی ڕاگەیاندن هاتە دەرێ و چووە
نێوخەڵکەوە و بوو بە باسی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا
لێرەدا سناریۆی دووهەم دەست بەکار بوو کە دەستپێکی
سناریوی دووهەم لە ANFو لە زاری دەمهات عەگیدەوە بوو سناریوی دووهەم ئەوە بوو؛
"تەقە بووە بەڵام تەقەی ڕوو بە ئاسمان بووە و هیچ برینداری و شەهیدێک لێنەکوتۆتەوە".
هۆکاری دەست پێکردنی
سناریوی دووهەم ئەوە بوو کە هەواڵەکە ببوو بە رۆژەڤ و ڕاگەیاندنەکانی ناوچەکە بە
چوار زمانی کوردی، فارسی، عەرەبی و تورکی خەریکی گواستنەوەی هەواڵ بوون و تازە
"دیزە بە دەرخۆنەکردنی" هەواڵەکە نەدەلوا.
پێکاکا بۆ چەند سەعاتێک
لەسەر سناریوی دووهەم سوور بوون بەڵام ئەوەیش لە قیمەت کەوت و پێویست بە
سناریۆیەکیتر هەبوو.
بۆیە سناریۆی سێهەم دەستی پێکرد و سناریۆی
سێهەم لە ڕاگەیاندی هەپەگە دابوو ئەو ڕاگەیاندنە
باسی ئەوەی کرد کە لە چەند چرکەدا شەر ساز بووە و کەسێک کوژراوە و دوو کەس بریندار
بوون و دیار ئەوەش تەواوی ڕووداوەکە نەبوو چوون شەرەکە چەند چرکەیەک نەبووە و چەند
کاتژمێرێک بووە و سێ کەسیش بریندار بوون نەک دوو کەس و چەند کەسیش لە لایەنی پێکاکا
کوژرا و بریندار هەبوو کە ئەوەیش باس نەکراوە.
ئەگەر ئەو ڕاگەیاندنە کوردییەکان بەتایبەتی
ڕووداو هەواڵەکانیان بڵاونەکردایەتەوە پێویستی نەدەکرد کە پێکاکا لە کەمتر لە ٧
کاتژمێردا سێ سناریۆ لەسەر یەک هەواڵ بگۆرێت. بەڵکوو لەسەر ئەو هەواڵە تەنیا
سناریۆی یەکەم بڵاودەکرایەوە؛ لەلایان ڕاگەیاندنەکانی سەر بە پێکاکا وەکوو هەوالێکی
درۆ سەیری دەکرا و و هەواڵەکە لە تەمومژی گوماندا دەمایەوە و ئەو کاتە ڕای گشتیی
کوردستان یەکدەست نەدەبوو لایەک دەیانگوت ڕاستە و لایەنەکەیتریش دەیانگوت درۆیە و
بەو شێوەیە پێکاکا لە دەست ڕای گشتیی کوردستان وەکوو "بەرزی بانان بۆی
دەردەچوو".
ئەوەی کە پێکاکای لە
ڕاگەیاندنی کوردی بەگشتی و لە ڕووداو بە تایبەتی توڕە کردووە بڵاوکردنەوەی هەوالی
هێرش کردنە سەر پێشمەرگەی دێموکرات و
کارتێکەری ئەو هەواڵ لەسەر ڕای گشتیی کوردستانە؛ پێکاکا کە زۆربەری جاران لە
سیاسەتەکانییدا ڕایگشتی وەکوو چەکێک بە قازانجی خۆی بەکارهێناوە ئێستا ئەو چەکە
لە دژیەتی و لەگەڵ ئەوەش ڕای گشتی پرسیارێکی قورسی لە پێکاکا هەیە، پرسیارەکە
ئەوەیە کە هۆی چییە ئەو ناهێلێ هێزێکی
ڕۆژهەڵات لەسەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات نیشتەجێبێت؟ ئێستا هەم وڵامی ئەو پرسیارە بۆ
پێکاکا قورسە و ئاستەمە و هەمیش کردەوەکەی قێزەونە و بەو شێوەیە هەڵسووکەوتەکانی پێکاکا لە لایان ڕای گشتیی کوردستانەوە دەکەوێت
ژێر گومانەوە.
ئەوەی کە پێکاکای لە
ڕاگەیاندن توڕە کردووە ئەوەیە کە ئەو حیزبە دەیەوێت چی ئەو بە قازانجێتی ڕای گشتیی کوردستان لێئاگادار
بێت و ئەوەی ڕووداویش وەکوو ناوەندێکی هەوالنێری دەیکات؛ گواستنەوەی دەقی ڕووداوەکانە کە لانیکەم
لەو جارەیاندا هیچ بە قازانجی پێکاکا نییە بۆیە ڕووداو مەحکووم بەوە دەکرێت بنزین
بە ئاگر دادەکا ئەوە لە کاتێدایە "دیزە بە درخۆنە کردنی" ڕووداوەکە
بنزین بەئاگردا کردنە ئەگەر کردەوەکە قێزە و خراپە بۆ باسی نەکرێت هەتا بەڵکوو ئەو
کردەوەیە لە ترسی ڕای گشتیی کوردستان جارێکیتر دووپاتی نەبێتەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر