١:
ئەو رێککەوتنە پاش ئەوەی زەختێکی زۆر کرا سەر کۆماری ئیسلامی وەدی هات بۆیە
چاوەران دەکرێت هەتا سەر نەبێت و بەجۆرێک پشوویەک بێت بۆ ئێران و دواتر ئێران لە
ژێری بدات.
٢:
ئەوە رێککەوتنە لەسەر بنەمایی باوەر بە یەکتری نەهاتۆتە دی، وەکوو لە دەقی
رێککەوتنەکەشدا هاتووە قۆناغ بە قۆناغ دەبێ بەرێوەبچێت کە ئەوەش پیشاندەری بێباوەری
دوولایەنە یە بەڵام دەکرێت بلێن بۆ ئەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی رێفۆرمخوازەکان بچێتە
سەرێ و سەرکەون بەسەر بناژۆخوازەکان کۆمەڵگای رۆژئاوا پشتی رێککەوتنەکە دەگرێت.
ئەوەش بەو واتاییە کە رۆژئاواییەکان فەرق و جیاوازی دادەنێن لە نێو باڵەکانی
نێوخۆی کۆماری ئیسلامییەوە.
٣: کێشەی ناوکی ئێران
تەنیا یەکێ لە کێشەکانی ئێران و کۆمەڵگای جیهانی بوو و نەک هەموو کێشەکانی بۆیە
ناکرێت بلێن ئێران هاتۆتە نێو یارییە جیهانییەکان بەڵام کۆمەڵگای جیهانی ئەوەی
قەبوول کردووە کە لەگەڵ رێفۆرمخوازەکان دەتوانێ رێکبکەوێت.
٤: چارەسەری کێشەی
ناوکی بە واتای ئازادی و دێموکراسی و دابینکردنی مافی نەتەوەی و ئایینی لە
نێوخۆی ئێران نییە.
٥: وەکوو باسمان کرد
رێککەوتنەکە پاش تێچوو و زەختێکی زۆر وەدەست هات کە واتە با کیسە نەدرووین بۆ
ئەوەی کە ڕەنگە ڕووداوێکی سەیر ڕووبدات و ئێران ئالوگۆری نێوخۆی ساز بکات. ئەوە
دیتمان لە رێککەوتنی ناوکییدا کەڵەوەلێشی زۆر کرا و بەئاسانی ئێران ملی نەدا بە
رۆژئاواییەکان
٦: ئەگەری
ئەوەی خەڵک خوازە کۆمەلایەتی، ئابووری و سیاسییەکانیان بەرنەسەرتر و
بیانووکانی دەسەڵاتدارانی ئێران قەبوول نەکەن زیاترە لە جاران ئەوەش دەتوانێ پێگەی
کۆمەڵایەتی رووحانی کە لە دەرەنجامی ئەو رێکەوتنە وەدی هاتوە زۆر کورتخایەن بێت و
لەگەڵ ئەوەش دەرفەتێک دەبێت بۆ رێکخستنی نازایەتی نێوخۆیی چوون نەمانی دوژمنی
دەرەکی دەتوانێ یەکگرتووی نێو ناسیۆنالیزمە فارسەکان و ریزەکانی کۆماری ئیسلامی
کەم بکاتەوە هەرچەند ئەوەش دەزانم کە هێزی سەرکوتی ئێران دەتوانێ پێش بەو خوازانە
بگرێت.
٧: کێشەی ئابووری و
هەڵاوسانی ئابووری دەکەوێتە قۆناغێکیتر و لەو قۆناغە نوێیەدا ئاسۆی ئابووری
ڕوونترە لە جاران ئەوەش دەتوانی خەڵک دڵ خۆش بکات. بەڵام قەیرانی ئابووری
ئێران تەنیا بە لاچوونی گەمارۆ ئابوورییەکان چارەسەر نابێت. پێکهاتەی ئابووری
ئێران لە گرێژەنە دەرچووە و دەیان مافیای ئابووری وەکوو سپای لە خوڵقانی ئەو
قەیرانەدا دەستی هەیە بۆیە بۆ چارەسەری قەیرانی ئابووری ئێران رێگەیەکی دژوار
لەسەر رێیە.
٨: ئەگەری ئەوەی
ململانێی نێوخۆی لە ئێران لە نێوان رێفۆرمخوازەکان و بناژۆخوازەکاندا زۆر بیت زیاد
دەکات. بەتایبەتی کە رێککەوتنەکە لە لایان وڵاتانی رۆژئاوایی بانگەشی بۆ دەکرێت بۆ
ئەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی رێفۆرمخوازەکان بەرنە سەرێ دیارە بناژۆخوازەکان کە
"شورای نگهبان و مجلس و قوە قضائیە"ن بەدەستە زەختی خۆیان لە نێوخۆدا
زیاد دەکەن.
٩: پاش ئەو رێککەوتنە
رۆژهەڵاتینێوەراست توشی دوو کێشە دێت ١: وڵاتانی وەکوو عەرەبستان و قەتر و
ئیمارات خوازیاری ئەو مافە ناوکییانە دەبن کە بە ئێران دراوە ٢: ململانێی سیاسی کە
ژێر بە ژێر لە رێگەی دەستوپەیوەندییەکان و هێزە تێرۆریستیەکانە دەکرێت زیاتر دەبێت.
١٠: ئێران باش زەختێکی زۆر لەگەڵ ئامریکا
دانیشت و لەگەڵ ئەوەش رێککەوتنەکەیان بە پێی باوەر نییە بۆیە چاوەڕوان ناکرێت
پەیوەندی نێوان ئێران و ئامریکا لەوە زیاتر پەرە بگرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر