۱۳۹۴ مهر ۲۰, دوشنبه

"بەرجام" و مافیای رێپێدراو



خامنەیی لە لێدوانەکانییدا پشتی "بەرجام"ی گرت بەڵام لەگەڵ ئەوەش گوتی: "پێم باشە مەجلیسیش پشت گوێ نەخێرێ".


زۆربەی چاوەدێرانی سیاسیی ئێران لێکدانەوەیان لەو قسەیی خامنەایی ئەوەبوو کە تەنیا بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئامریکایە و مادام سنا و ئەنجوومەنی نوێنەران لە ئامریکا تاوتوێی "برجام" دەکەن بۆ ئەوەی قینەبەرایەتییەک هەبێت لە ئێرانیش رێگەدراوە مەجلیس برجام تاوتوێ بکات. و وەکوو چۆن بەرجام لە کۆنگرێسی ئامریکا دەنگێکی "لەرزۆکی" هێناوە هەر بەو شێوەیەش لە مەجلسی ئێران دەنگێکی "لەرزۆک" پشتی بەرجام دەگرێت.
ڕەنگە ئەو لێکدانەوەیە لە ڕاست بچێت بەڵام ئایا هەموو ڕاستییەکان لە خۆ دەگرێت؟
ئەگەر قایل بەوە بین کە ئەوەی وای کرد کۆنگرێسی ئامریکا دەنگێکی لەرزۆک بە "بەرجام" بدرێت، کێشەی بەرژەوەندی، ڕوانگە و شرۆڤەی لە کێشەی نێودەوڵەتییەکانی دوو حیزبی ئامریکایە؛ دەبێ قایل بەوەش بین کە دەنگە لەرزۆکەکەی مجلیس ئێرانیش تەنیا ناچێتە چوارچێوەی ئەوەی دەگوترێ : "جوابی تەحا،پەحایە"؛ بەڵکوو شەری دەسەڵاتیشی لە پشتە.
چ وا دەکات بلێین بەلێ لەرزۆکەکەی مجلسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ رێککەوتنی ناوکی داویەتی شەری دەسەڵاتی لە پشتە؟
بە بریاری ڕاستەخۆی خامنەیی کە لە ڕاگەیاندنەکانیشی نەشاردەوە شکاندنی گەمارۆکانی سەر ئێران ڕەوا کرا ئەو گەمارۆیانە هەم کرینی شتوومەکی پێویست بۆ درێژەدان بە "خەونی بوونە دەسەڵاتی ناوکی" بوو، هەم فرۆشتنی نەوت و هەم پەیداکردنی سەرچاوەی ئابووری بو وەدیهێنانی خەونە سیاسییەکانی دەگرتەوە.
ئەوەش وای کرد کۆماری ئیسلامی بە دەستی خۆی لە نێو هێزە سیاسی، نیزامی  و ئەمنیەتییەکانییدا "مافیای رێپێدراو" ساز بکات. ئەو مافیاییە دەسەڵاتی سیاسی رێگەی پێدەدا سەرچاوەی داهاتی ناڕەوای هەبێت و ئەوەیش لەبەرانبەر ئەوەدا خەونەکانی ناوکییەکانی دەسەڵاتی سیاسی دەهێنا دی و بەرژەوەندی ئابووری بۆ دەپاراست.
 ئێستا کە شیمانەی ئەوە دەکرێت. لە پاش بەرێوەچوونی "برجام" دەرفەتی هەبوونی داهاتی ناڕەوا بۆ ئەو "مافیا ڕێپێدراوە" نەمێنێت؛ ئەوە ڕوونە دەیەوێت لە رێگای بەکارهێنانی هێندێ مانیلای قانونی بەشی خۆی بپچرێت.
 هاوکات بوونی دادگایی کردنی زەنجانی و داواکردنی حوکمی ئێعدام لەلایان دادوەری گشتی بۆ زەنجانی لەگەڵ بەڵێ لەرزۆکەکەی مجلیس بۆ "بەرجام" رکەبەرایەتی نێوان دەسەڵاتدارانی سیاسی ئێستای کۆماری ئیسلامی و "مافیا رێپێدراوەکان"ە
 داواکردنی ئێعدام بۆ زەنجامی  پیامێکە بۆ ئەوەی کە " مافیا رێپێدراوەکان" دەبێ خۆیان کۆوەکەن یان لانیکەمی ئازادیان بەرتەستر دەبێتەوە و  ئەوەی کە دەبینین لە بەرانبەریدا بەرجام سەرەڕای پشتگیری خامنەیی دەنگێکی زۆر لەرزۆک بەڵێ پێدەدرێت. هەم دەرخەری بەدەسەڵات‌بوونی "مافیا رێپێدراوەکانە" و هەم ئەوە دەردەخات کە خامنەیی دەسەڵاتی تەواوی بەسەر ئەو "مافیا رێپێدراوانەدا نییە و لەگەڵ ئەوەش ئەوانیش باوەڕیان بە خامنەیی نییە کە بەرژەوەندییەکانیان بپارێزێت. کە وایە دەنگی لەرزۆکی بەلێ بۆ "برجام" لە ڕاستییدا شەرە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکان لە قۆناغی دوایی  بەرێوەچوونی "بەرجام"ە و دەرخەری ئەوەیە کە "مافیا رێپێدراوەکان" بە ئاسانی دەست لە بەرژەوەندییەکانی خۆی هەڵناگرێت و ئەوەش واتای قەیرانی نوێیە لە نێو کۆماری ئیسلامییەدا.

  




هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر