۱۳۹۴ آبان ۸, جمعه

نامەیە بۆ منداڵانی شین ئاوێ


بریار لەسەر نوسینی ئەو نامەیە رەنگە تاڵترین و ئاستەمترین بریارێک بێت کە هەتا ئێستا داومە هیچ گومان لەوە دانییە کە نە ئەو نامەیە و نە هەزاران نامەی وەکوو ئەوە بارێک لە سەر شانی ئێوە سووک ناکات بەڵام دیسانیش وەکوو هەمیشە لەسەر ئەو باوەرم کە دەبێت باسی ژانە و برکەکانی نێو کۆمەڵگا بکرێت چوون لەوانەیە هەر نەبی یەكی بەخۆدابێتەوە و لە نێوانەدا یەک لە هەزاران بگۆردرێ.


نازانم چۆن و بانگ بکەم و چ ناوێکتان لێنیم بەڵام خۆشەویستانم لەو رۆوە ژیان ئیتر بزەی شیرینی سەردەمی مندالی نییە لە پاش سەعات ١١ ئەرۆ ئیتر کۆمەلگاش ئەوە کۆمەلگاییە پێش سەعات ١١ نییە و دەگۆردرێ.
 خۆشەویستانم لە ١١ بەیانی ١٥ سەرماوەزەوە ئیتر ئێوەش ئەو منداڵانەی جاران نین ئەو هەقایەتی دەردێکە کە پتر لە ٣٠ ساڵە لەسەر شانمە ،کۆمەڵگای ئێمە هەمیشە دوو ڕوخساری  بووە ڕواڵەتێکی مێهربان و روڵەتێکی زبر و تورە بەو فەرهەنگی کە لەو کۆمەڵگایەدا هەیە ئێوە ناچاران هەموو رۆژێ لەگەڵ روڵەتی تورەی کۆمەڵگا وەخەبەر بێن زۆر سەختە بەڵام  چەنەبەری دێن زۆر بەژانە بەڵام دەکرێ بیشی گۆری روحت بریندار دەکا بەڵام پاش ئەوەش ژیان دەکرێت و خۆشی نامرێ لەوانەیە هەموو رۆژێک چەند جار و لەوانەشە هەر بە چەند رۆژ جارێک بەڵام زۆر جاران هۆکاری پێکەنینی کۆمەڵێک کەس و سەرسورمانی دەستەیەک ئێوەن لە بەرانبەریشدا کۆمەلێک دلسۆزی پڕ لە گەمژەی بەدی دەکەن کە بەراستی لە پێکەنینەکان جرگ برتر و ناخۆشترە 
 باس لە ئەزموونی ژیانە ئێوە دەتوانن خۆش بژین و شاد بژین و سەرکەتوو بن تەنانەت ئەگەر کۆمەڵگاش پشتان  تێکات و خەڵکانێکیش هۆی  پێنینی ئێوە بن  هەر بۆیەش لە هەوڵدابین جوانی و ناحەزی تەنیا بە جیاوازی بزانن و جیاوازبونیش بە تایبەتمەندی دانێن.
رێگەمەندن نامێهرەبانییەکانی کۆمەڵگا تۆوی بێورەی لە ژیانتاندا بچێنێ ژیان پڕە لە جوانی و خۆشەی زۆر خۆشتر لەوەیە  کە  دێتە خەیاڵمان یان لەگەڵی ڕادێن. خۆش ژیان مافی هەر کامتانە و مەیەلێن پێشێل بکرێت.
هەوڵ بدەن دەرونێکی هێور ، بیرێکی بەفراوان و کردەوەیەکی بوێرانەتان هەبێت و قەت رێگەمەدەن روانگەی هەڵەی هێندێ کەس ژیانتان و جوانییەکانی بکاتە قوربانی گەمژەیی کۆمەلە خەڵکێک.
قەت رێگەمەدەن کە پێکەنین و دەمەلاسکەی کەسانێک تۆوی رق و بوغز لە دەرونتان بچێنێ و رێگەمەدەن کە دڵسۆزی گەمژانەی هێندێ کەس ورەی ژیان ، خەیالی سەرکەوتن و خۆ بونتان لێبستێنێتەوە
 راستە بە قسە خۆشە بەڵام گومانێکیش لەوە دانییە کە گەورە بوون و گەورە ژیان نرخی قورەسە ئێوە دەبێ کۆمەڵگا فێری ئەوە بکەن کە روانگەی خۆی لەسەر رواڵەتی مرۆڤەکان دانەنێ و بنەمای روانگەکەی لەسەر هەڵسوکەتو و کردەوەی تاکەکان بێت.
ورەی خۆش ژیان لە دەرونتان بروێنن و گومانتان لەوە نەبێت کە دەتوانن هەڵسووکەوتی کۆمەڵگا دەرهەق بە ئێمەمانان بگۆرن و ئەوەش وەکوو ئەرکی سەرشانی خۆتان دانێن.  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر