۱۳۹۴ تیر ۶, شنبه

پاش و پێشی قسە


لە بیرمە پێش ئێستا لە مەجلسیان کە دادەنیشتین باسی کەسێکیان دەکرد و ناوێک دەهاتە گۆرێ  کابرایەک کە لە زۆربەی کاتدا پیاوماقوولی مەجلیسەکە بوو و تەمەنیشی هەڵچووبووە سەرێ و  لاجانی سپی بوو بە نیشانەی بە ئەزموونی لە ژیاندا جامانەیەکیشی لەسەر کردبوو دەیگوت: بە دڵم نییە پاش و پێشی قسە نازانێ
 ڕاستی پاش و پێشی قسە چییە؟ و بۆ دەبێ مرۆڤ پاش و پێشی قسەی خۆی بزانێ؟

۱۳۹۴ تیر ۳, چهارشنبه

دیاردەی پژاک(١)


لە ساڵی ٢٠٠٤وە لە سەر ئاستی کوردستاندا کۆمەلێک رێکخراوە بە دەستی پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزران ئامانجی سەرەکی و گرینگ لە دامەزراندنی ئەو رێکخراوانە بەکار هێنانی توانا و وزەی پارچەیەکی کوردستان بۆ مەبەست، ئامانج و قازانجی پێ‌کاکا  بوو پێ‌کاکا بۆ بەلارێدابردنی دوو واقعی سیاسی نێوکوردستان ئەو سیاسەتی گرتبووە بەر واقعەکان بریتین لە :
١ : گوتاری کوردستان[1] گرێدراو بە وڵاتێکی تایبەتی داگیرکەری کوردستانەوە نییە لە ئاستی رۆژهەڵاتی‌نێوەراستدا دەبێ پێناسە بکرێت.
٢: گەشەی کۆمەلایەتی رەوتی مافی‌ویستی نەتەوەی لە نێو کوردەکاندا.

۱۳۹۴ خرداد ۲۹, جمعه

سپای قودس لە نێوان واقع و وەهمدا بەشی ١و٢


پاش ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس لە عێراق و لە گەرمەی شەری نێوان شیعە و سوننە لەو وڵاتەدا ناوی سپای قودس و سەرکردەکەی هاتە سەر زمانی خەڵک و هاوشان لەگەڵ تێرۆریستانی وەکوو بن لادەن ، زەرقاوی ، زەواهێری و ...
بەڵام سپای قودس چییە؟ قاسم سولیمانی کێیە؟

۱۳۹۴ خرداد ۲۳, شنبه

پێشمەرگەی رۆژهەڵات و سەردانی قەشقایی بۆ هەولێر


حەسەن قەشقایی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی رۆژی ٢٣ی جۆزەردان سەردانی هەولێری کرد پرسیار ئەمەیە ئایا هەبوونی ئەو چالاکییانەی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لەلایان حیزبەکانی رۆژهەڵاتەوە کراوە نەبۆتە هۆی ئەوەی قەشقایی سەردانی هەولێر بکات؟!

۱۳۹۴ خرداد ۲۲, جمعه

بۆ قەشقایی لە هەولێرە؟


جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی رۆژی هەینی بە سەرۆکایەتیی وەفدێک گەیشتە هەولێر یەکەم تێبینی کە لەو سەردانەدا دەکرێت ئەوەیە بە پێچەوانەی وەفدەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئەو وەفدە نوێیە لە پێشدا لە هەولێر دابەزین، نەک سلێمانی و تێبینی دووهەم ئەوەیە کە لە پێشوازیی کردنییدا هاوسەنگی سیاسی لەبەر چاونەگیرا، قەشقایی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێرانە و دەبوو لە لایان بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان فەلاح مستەفا پێشوازی لێبکرێت بەڵام لەلایان پارێزگای هەولێرە پێشوازی لێکرا.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە  قەشقایی بۆ هاتووە بۆ هەولێر؟

۱۳۹۴ خرداد ۲۰, چهارشنبه

وشەی جاش دەبێ بمێنێت



لە زمانی کوردییدا بەو کەسانەی کە کوردن و دژ بە خەباتی نەتەوەی و رزگاری خوازی کورد ڕادەوەستن دەگوترێ: "جاش" و وەکوو چەند سەرچاوە باس دەکەن ئەو وشەیە لەلایان مامۆستا برایم ئەحمەدەوە داندراوە و هۆکاری هەڵبژاردنی ئەو وشەیەش شوبهاندنی خۆفرۆشە کوردەکان بە جاشکی کەر بووە؛ ماکەر کە لەگەڵ جاشکەکەی دەچێتە مەزرایە جاشەکە پێشی دەکەوێت و جیفرکان دەهاوێ و لەگەڵ خۆی  کایە دەکا و لە ماکەرەکە  دووردەکەوێتەوە و جارجارەش رادەوستێ هەتا ماکەرەکە دەیگاتێ خۆفرۆشە کوردەکانیش وان پێش داگیر و داپلۆسێنەری کورد دەکەون و ماڵ بە ماڵی خەڵک دەپشکنن و کوران وکچانی خەڵک بۆ داگیرکەران دەستنیشان دەکەن وشەکە ئەگەر ناحەزیش بێت ناگاتە بارقەتای ناحەزی کاری ئەو نیشتمان‌فرۆشانە، ئەوان رۆژ نییە خەڵکی ئێمە نەفرۆشن و بۆ بارەقەڵایەکی دوژمن ملی خۆیان لە چەقۆ نەنین ئەوان رۆژ نییە بە قەڵەم و بە زمان و بە چەک بە گژ ئەو نەتەوە لێقەوماوە دادێەنەوە ئێستا ڕاگەیاندنی ئێمە پێی عەیب بێت وشەی" جاش" درەهەق بەو کەسانە بەکار بێنێت گەچی ئەوان لە کردەوەی خۆیان سەرخۆش بن.
 بە پێچەوانە دەبێ وشەی قێزەونتر و ناشیرینتریش بەکار بهێنرێت هەتا ئەو کەسانەی کە بە گژ نەتەوەکەیان دادەچنەوە بزانن کارەکانیان چەندە ناشیرینە هەتا قەت لە ڕوویان هەڵنەیەت سەریان لە نێو کۆمەڵگادا بەرزکەنەوە و هەتا شەرم بکەن لەو کردەوەی خۆیان و لە ئاکاری دزێویان و جارێکیتر بگەرینەوە باوەشەی نەتەوەکەیان و بۆ خۆیان و بۆ نیشتمانیان تێبکۆشن نەک بۆ دوژمن و داگیرکەر بەلێ "جاش" بێحورمەتی کردنە بەڵام بێحورمەتی بە کەسێک کە شەرم لە نەتەوە و شار و کۆڵان و ماڵی خۆی ناکات و خەڵکانێک دەکاتە قوربانی کە بۆ نەتەوە و شار و وڵاتی خۆیان تێدەکۆشن ئەگەر جاشێتی عەیب نەبێت و شوورەی نەبێت ئەی چ کردەوەیەک لە دنیادا شوورەییە ئەگەر نیشتمان فرۆشی خوێریگەری نەبیت ئەدی چی هەیە کە پێی بگوترێ خوێریگەری جاش بوون و جاشێتی پەڵەیەکی نەنگە مەگەر بە گەرانەوە بۆ باوەشی نەتەوە دەنا بە هیچ شێوەیەک پاک ناکرێتەوە

۱۳۹۴ خرداد ۱۸, دوشنبه

کۆتایی یان سەرەتا؟!


هەڵبژاردن لەخۆییدا دەرفەتێکە بۆ سازکردنی ئاڵوگۆر لە دەسەڵاتدا، ئێستا کە  لەو دەرفەتەدا هەدەپە توانی دەنگ بێنێتەوە و ئەو دەنگهێنانەوەیە، سەرەتای  دەستپێکی سیاسەتێکی نوێیە لە تورکیادا، لەو سیاسەتە نوێیەدا هەم دەرفەت نراوتە بەردەمی هەدەپە و هەمیش ئەرکی بۆ دیاری کراوە بۆیە ئەوەی ٧/٦ دەکاتە مێژوو لە ڕاستییدا سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا نییە بەڵکوو رەخسانی دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەدەپە و لاینگرانی خواستەکانیان لە چوارچیوەی دەستووردا بگونجێنن هەدەپە وەکوو خۆی کاتی بانگەشە دەیگوت: دەبێت دەستوور بە ئاراستەیەکدا بگۆردێت  کە کەمینەی نەتەوەی و ئایینی خۆی تێدا ببینێتەوە و دێموکراسی پێکهاتەمەند بکرێت بەر بە سەرەڕۆی ئاکپارتی بگرێت. و لە لاپەرەی دووهەمدا هەدەپە دەبێت پێ‌کاکا و ئاراستەی سیاسی پێ‌کاکاش بەرو ئاقارێک بەرێت کە لەودا پێ‌کاکا پێملی پاراستنی پرۆسەی ئاشتی و دێموکراسی بێت بە واتایەکیتر هەدەپە دەبێ بەر بە سەرەرۆیی پێ‌کاکاش بگرێت.


۱۳۹۴ خرداد ۱۲, سه‌شنبه

نامەیەکی سەرئاوەڵە بۆ هەڤاڵی بەرێز جەنابی مام جەڵال "سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان "

سڵاوێکی گەرم
وێرای هیوای لەش ساغی و سڵامەتی  لە ٤٠مین ساڵیادی دامەرزاندنی یەکێتیی نیشتمانییدا پیرۆزبایی دامەزراندنی ئەو حیزبەت لێدەکەم؛ من پێچ و پەنام نییەوە بۆیە رێک دەچمە سەر بابەتەکە  لە بیرمە لە ساڵی ٢٠١٢دا بە بۆنەی دامەزراندنی یەکێتییەوە لە رێگەی کاناڵی گەلی کوردستانەوە هێندێ بیرەوەریت لەسەر چۆنێتی دامەزراندنی یەکێتی و ئەو کۆسپە و لەمپەرانی لەسەر رێتان بووە، گێراوە؛ منیش بە بۆنەی ٤٠مین ساڵیانی دامەزراندنی یەکێتی و پاش ئەو گرژییی کە هاتۆتە نێوان پێ‌کاکا و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەسەر ئەو هەڵوێستە نافەرمییەی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان کە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بابەتەدا هەیبوو دەمەوێت بیر" لوتفێکی برایانە" و "قەرزێکی کۆنتان" بخەمەوە!!