لە ساڵی ٢٠٠٤وە لە سەر ئاستی
کوردستاندا کۆمەلێک رێکخراوە بە دەستی پارتی کرێکارانی کوردستان دامەزران ئامانجی
سەرەکی و گرینگ لە دامەزراندنی ئەو رێکخراوانە بەکار هێنانی توانا و وزەی
پارچەیەکی کوردستان بۆ مەبەست، ئامانج و قازانجی پێکاکا بوو پێکاکا بۆ بەلارێدابردنی دوو واقعی سیاسی
نێوکوردستان ئەو سیاسەتی گرتبووە بەر واقعەکان بریتین لە :
١ : گوتاری کوردستان[1]
گرێدراو بە وڵاتێکی تایبەتی داگیرکەری کوردستانەوە نییە لە ئاستی رۆژهەڵاتینێوەراستدا
دەبێ پێناسە بکرێت.
لێرەدا چەند پرسیار دێتە
ئاراوە پرسیاری یەکەم ئەوەیە:
١: چەندە ڕەوایە کە هێزی پارچەکان بۆ
بەرژەوەندی پارتێکی تایبەت لە پارچەیەکیتر بەکار بهێنرێت؟!
لە ڕابردوودا و بەتایبەتی
لە پاش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد زۆر جار لە هەلی ناسک و لە کاتی
تایبەت و لە قۆناغی جیاوازدا تاکەکانی پارچەیەکی کوردستان ڕوویان کردۆتەوە پارچەیەکەیتر
و توانایی و وزەی خۆیان بۆ سەرکەوتنی خەبات لەو پارچەیە بەکار هێناوە بە پێی ئەوەی
کە سەرکەوتنی کورد لە هەر پارچەیەک دەبێتە ئاسانکاری بۆ سەرکەوتن لە پارچەکانیتردا
و هەروەها هاورەگەزبوونی خەباتی کورد لە هەموو پارچەکان ئەو کردەوەیە لە نێو
کۆمەڵگای کوردستان و حیزبەکانی کوردستان وەکوو ئەرکێکی نیشتمانی سەیری کراوە.
بەڵام دامەزراندنی پژاک و پاشخانەکانیتری
پێکاکا وەکوو پارتی چارەسەری کوردستان و پەیەدە لەلایان پێکاکاوە ناچێتە نێو ئەو
چوارچێوەیەوە.
پرسیاری دووهەم ئەوەیە، ٢:
بۆ رێکخراوەکانی پاشخانی پێکاکا ناچنە نێو چوارچێوەی ئەوە پەیوەندی ڕابردووی نێو هێزە
کوردەکانەوە؟!
پێکاکا لە سەرەتادا تەنیا
ئەندامی لە پارچەکانیتر وەردەگرت و لە نێو رێکخستنەکانی خۆیدا بەکاری دەهێنا ئەو
رێکخراوەیە بە پاڵپشتی بە دروشمی یەک پارچەبوونی کوردستان و داخوازی سەربەخۆی
کوردستان لە ئاستی کوردستاندا ئەندامی
وەردەگرت. دواتر چوار هۆکاری نێوخۆیی بوونە هۆی ئەوەی کە پێکاکا ئەندامانی غەیری باکووری خۆی لە
چوارچێوەی رێکخراوەیەکی نێوخۆی و پاشخانی
خۆی رێکبخات هۆکارەکان بریتی بوون لە :
١: بۆ ئەوەی کەمترین رێژە
لە ئەندامانی پارچەکانیتر بگاتە بازنەی یەکەمی ڕێبەرایەتیی پێکاکا هەڵبەت هەتا
ئێستا هیچکام نەیانتوانییوە ئەو بەربەستانە ببرن و بچنە بازنەی یەکەمی رێبەرایەتیی
پێکاکاوە.
٢: بۆ داکوژاندنی ئەو ناکۆکییانەی کە لە نێو
ئەندامانیدا لەسەر سیاسەتی هەڵاواردنی
پارچەیی ساز بوو.
٣: بەو هۆیی قۆناغی خەباتی چەکداری لە باکووری کوردستان بەرو
کۆتایی دەهات و قۆناغی خەباتی پارڵمانی دەستی پێدەکرد و کوردی پارچەکانیتر کە لە
نێو پێکاکادا بوون بۆ ئەم قۆناغە قازانجێکی ڕاستەخۆیان بۆ پێکاکا نەبوو
٤: بۆ ئەوەی بتوانێ
هەبوونی ئەندامی لە پارچەکانیتر بکاتە مانیلایەکی هێز و زەخت بخاتە سەر هێز و
لایەنی پارچەکانیتری کوردستان.
ئەم هۆکارانە، هۆکارگەلی نێوخۆی دانانی رێکخراوە پاشخانەکانی پێکاکایە و
هەر ئەو هۆکارانەش وا دەکا کە پاشخانەکانی پێکاکا وەکوو پەیوەندی دوو هێزی دوو
پارچەی کوردستان سەیریان نەکرێت.
سەرەڕایی قازانجی نێوخۆی و
ئەو رێکخراوانە بۆ مەبەستی دەرەکی و قازانجی ناوچەیی پێکاکا دامەزراون؛ لە
ڕاستییدا قازانجی گرینگ و دەرەکی لە هەبوونی پاشخانەکانی پێکاکا ئەوەیە کە بەشێک
لە هێز و توانایی پارچەکان لە دەستی دابێت
هەتا بەو شێوەیە بتوانێت ئاسانتر بەرژەوەندییە ناوچەییەکانی رێکبخات.
بۆ وێنە ئەگەر هەڵسووکەوتەکانی پێکاکا پاش شەری
کێلەشین سەیر بکەین و بەو ڕوانگەیی سەرەوە لێکدانەوە بۆ هەڵسووکەتەکانی پێکاکا
بکەین و بمانەوێت ئەو پرسیارە وڵام دەینەوە کە دەلێت:
٣: باشە پێکاکا کە لە دسامبری ٢٠١١دا جاسووسانی رادەستی ئێران کرد و هەر ئەو
کاتیش بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی خۆی، ڕێکەوتنی یەک لایەنی لەگەڵ ئێران بەست ئەوە
چۆنە هەمیسان هەرەشەی لە ئێران دەست پێکردۆتەوە؟
دیارە هەبوونی هێزەکانی
رۆژهەڵات لەسەر سنووری ئێران یەکێ لەو هۆکارگەڵەن کە جارێکیتر ڕاگەیاندنی پێکاکا
ناوی پژاک بێنەوە گۆرێ بەڵام ئەگەر سەیری بکرێت پێکاکا لە رۆژەکانی پێش
هەڵبژاردنی پارڵەمانی لە تورکیادا خۆی
ڕاستەخۆ لە دژی ئەو هێزانەی رۆژهەڵات لێدوانی دەدا و ئەی چیی وای کرد پاش
هەڵبژاردنی پاڕڵمانی خۆی لە لێدوانی ڕاستەخۆ بپارێزێت. و وا نیشیان بدات کە خەریکی
دانوستانە و بە دانوستان ئەو کێشەیە چارەسەر دەکات.
ڕەنگە هێندێ کەس باسی ئەوە بێنە گۆرێ کە پێکاکا
بەو رێگەیە دەیەوێت خۆی لە ئاکارێکی ناشیرین بێبەری بکات و هەڵە و خەتایەک ئەگەر
هەبێت بیخاتە ئەستۆوی پژاک هەرچەند ئەو لێکدانەوەیە زۆر لاوازە بەڵام ئەوەش
دەرخەری ئەو ڕاستییە کە پژاک وەکوو هێزێکی پاشاخان تەنیا ئەرکی ئەوەی لەسەر شان
نییە کە پارێزەی بەرژەوەندییەکانی پێکاکا بێت بەڵکوو ئەرکی ئەوەشی لەسەر شانە کە
هەڵە و پەڵەکانی پێکاکاش وە ئەستۆ بگرێت .
لەگەڵ ئەوە لێکدانەوەیە لاوازە پێچەوانە ئەو شەری میدیایی و هەرەشانەی دوایی
پژاک لە کۆماری ئیسلامی بەر لەوەی ڕوو بە
ئێران بێت بۆ نێوخۆی تورکیاییە؛ پێکاکا ئێستا دەیەوێت بە زمانی پژاکەوە بە تورکیا
بلێت کە، ئێمە ئەگەر پێویست بێت بەرژەوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران دەپچرێنن ئەو
قسەیە لە ڕواڵەتدا هیچ مەترسییەکی تێدا نییە و شرۆڤەی ڕواڵەتی ئەوەیە کە ئێستا کە
پێکاکا لە باکوور قۆناغی خەباتی لە چەکدارییەوە ئاراستەکەی بۆ خەباتی سیاسی و
پارڵمانی گۆردراوە ئەوە رێکخراوەکانی سەر بەو دەگەرێنەوە پارچەکانی خۆیان، بەڵام
ئەو شرۆڤەیە زۆر ساویلکانەیە بە پێی قسەکانی سەلاحەددین دیمرتاش لە یەکەم لێدوانی
پاش هەڵبژاردنی پارڵمانی لە تورکیا ئێستا
ئەوان "هێزێکی تورکیان و بۆ تورکیان" ئەوەش ئەو واتایی هەیە کە دەبێت پێکاکاش بۆ
چوونە نێوگەمە سیاسییەکانی نێوخۆی تورکیا چاو بەسەر پەیوەندییە ناوچەییەکانییدا بخشێنێتەوە
و ئاراستەیان بەرو قازانجە ناوچەیی و نێوخۆییەکانی تورکیا بەرێت لێرەدا لە
ڕاستییدا پژاک بۆ ئەوە دەستی کردووە بە هەرەشەی ڕاگەیاندن لە ئێران چوون دەیەوێت
ناراستەخۆ بە کۆمەڵگای تورکیا بلێت کە پێکاکا دەتوانێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران
بپچرێنیت پژاک لەو قۆناغەدا ئەرکی ئەوەی لەسەر یارمەتیی ئەوە بدات کە پێکاکا
بگەرێتەوە نێوخۆی تورکیا و ئێستا ئەو رێکخراوەیە کە پێشتر وەکوو هێزێکی باکوور
تەوەر سەیری دەکرا ئێستا ئاراستەی گۆراوە بۆ هێزێکی تورکیا تەوەر چوون پێکاکا
دەبێ ببێتە هێزێکی نێوخۆیی تورکیا بۆیە ئەوەی کە ئێستا کۆماری ئیسلامی بیر پێکاکا
و پژاک خستۆتەوە بەرژەوەندییەکانی تورکیا و ئاراستەی نوێ سیاسەت لە تورکیایە نەک بەرژەوەندییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات؛ هەر
بەو هۆکارەشە کە پاش هەڵبژاردنی پارڵمانی تورکیا لە نێوان ئەرتەشی ئازاد و YPG
هاوپیمانییەک سازبووە و ئێستا ئەو دوولایەنە پێکەوە لە گەڵ داعش بەشەر دێن.
هەر ئەوەش وامان لێدەکات کە جارێکیتر بلێن کە
وەکوو چۆن لە ڕابردوودا بەرژوەندی پێکاکا
ئاراستەی کردەوەکانی پژاک و پاشخانەکانیتری دیاری دەکرد ئێستاش هەر بەو شێویەیە
بەڵام بەو جیاوازییەی کە ئێستا بەرژەوەندی پێکاکا لەوەدایە کە پارێزگاری لە
بەرژەوەندییە ناوچەییەکانی تورکیا بکات. بۆیە لە ڕاستییدا ئێستا پژاک و
پاشخانەکانی پێکاکا خەریکن بەرژەوەندی ناوچەی تورکیا دەپارێزن و لەو رێگەیەوە
دەیانەوێت کۆمەڵگای سیاسی تورکیا و خەڵکی ئەو وڵاتە باوەر بە پێکاکا بکەن.
بەرپرس نەبوونی پژاک لە
ئاست بەرژەوەندییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات و و پێبەند بوونی ئەو حیزبە بە قازانجی
ناوچەیی پێکاکاوە وا دەکات کە بگوترێت پژاک لە ڕاستییدا لایەنێکی سیاسی کوردستانی رۆژهەڵات نییە؛ بەڵکوو لایەنێکی سیاسییە کە کوردستانی رۆژهەڵات لە پێناو قازانجی
پێکاکادا بەکار دێنێت هەر ئەوەش وای کردووە کە پەیوەندی پژاک و پێکاکا نەچێتە
نێوخانی ئەو پەیوەندیی کۆنەی کە لە نێو هێزەکانی کوردستاندا هەبووە و پژاک خەباتی لە پێناو بەرژەوەندی رۆژهەڵات ناکات
بەڵکوو کوردستانی رۆژهەڵات دەخاتە خزمەت پێکاکاوە و لەو رێگایەوە دەیەوێت
بەرژەوەندییەکانی پێکاکا بپارێزت ئەو سەودایە دەتوانێ لەگەڵ و لە دژی هەر ناوەند
و دەسەڵاتێک لە ناوچەکەدا بێت لە کۆماری ئیسلامییەوە هەتا تورکیا.
[1]نوسەر لەوباوەرەدایە زاراوەی "کێشەی کورد و دۆزی کورد" لە
ڕاستییدا هەڵەیە و بەرهەمی بیری نەتەوەی سەردەستە بۆیە دەبێت لە باتی ئەوانە
زاراوەی گوتاری کوردستان بەکار بهێنرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر