جێگری وەزیری دەرەوەی
ئێران بەیانی رۆژی هەینی بە سەرۆکایەتیی وەفدێک گەیشتە هەولێر یەکەم تێبینی کە لەو
سەردانەدا دەکرێت ئەوەیە بە پێچەوانەی وەفدەکانی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئەو وەفدە
نوێیە لە پێشدا لە هەولێر دابەزین، نەک سلێمانی و تێبینی دووهەم ئەوەیە کە لە
پێشوازیی کردنییدا هاوسەنگی سیاسی لەبەر چاونەگیرا، قەشقایی جێگری وەزیری دەرەوەی
ئێرانە و دەبوو لە لایان بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی
کوردستان فەلاح مستەفا پێشوازی لێبکرێت بەڵام لەلایان پارێزگای هەولێرە پێشوازی
لێکرا.
قەشقایی لە یەکەم
چاوپێکەوتنیدا لە هەولێر بە ڕاگەیاندنەکانی گوت: "ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی رووبەرووی بازرگانیکردن
بە ماددە
"ڕووبەرووبوونەوە
لەگەڵ مادەی هۆشبەر"، "شەر لەگەڵ تێرۆر" و "پەرەپێدانی
پەیوەندی" هێنانەگۆریی ئەو بابەتانە لە سەرەتای سەردانە ٣ رۆژەکەی قەشقایی
لە خۆییدا واتایی هەرەشە لێکردنی لە هەرێمی کوردستان هەیە. بە لێکدانەوە و شرۆڤەی نێوەرۆکی ئەو قسانە دەبێ بلێن وەکوو
جاران کۆماری ئیسلامیی ئێران بنەمای پەیوەندییەکانی خۆی لەگەل هەرێمی کوردستان لەسەر سیاسەتی "گێزەر و چۆماغ" درێژە
پێدەدا.
ئەگەر ڕوونتر بلێن "رێگەی
ئاوریشم" کە لە ئێستادا بە نێو هەرێمی کوردستاندا تێدەپەرێت لە راستییدا
رێگەی ئێستا هەناردەکردنی مادەی هۆشبەری
سروشتییە لە ئەفغانستانەوە بۆ ئەروپا و وڵاتانی قەراغ "دەریای مەدیتەرانە".
خەڵکی ئێران لە سایەی سەری ئەو رێگەیەوە زیاترین قوربانییان داوە بەڵام وەکوو دەسەڵات و
فرۆشتن و سەودا پێکردن بە مادەی هۆشبەر کۆماری ئیسلامی دەستێکی باڵایی هەیە لە کرین و
فرۆشتنی مادەی هۆشبەردا لە ساڵانی ڕابردووشدا کۆماری ئیسلامی ئەو رێگەیی هەم کردووە بە چەکێک
بۆ بردنە پێشێ سیاسەتە نێودەوڵەتییەکانی خۆی و هەم کانگاییەک بۆ داهاتی ئابوور بۆ
بەرێوە بردنی سیاسەتی "هەناردەکردنی شۆرشی ئیسلامی".
کۆماری ئیسلامی ئێستا دەیەوێت بە بەرپرسانی
هەرێم بلێت: "ئەگەر ئەوان پێیان خۆش بێت دەتوانن بەر بە هەناردە و
هاوردەکردنی مادەی هۆشبەر بۆ هەرێمی کوردستان بگرن".
بەڵام بۆ هەناردە؟
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە پاش ٢٠٠٣ کارگەکانی سازکردنی دەرمانی عێراق و لە پاش ٢٠١١
کارگەکانی دەرمانی سوریە و لیبی چەند جۆرە حەب لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە
هەنارەی نێو ئێران دەکەن و لەوێ مادەیەکی بەناوی کریستاڵ لێساز دەکرێت.[2] و
کریستال مادەیەکی هۆشبەرەی کە لە ئێستادا ٢٥% ئەو کەسانەی لە ئێران مادەی هۆشبەر
بەکار دێنن ئەو مادەیە بەکار دێنن.
بە پێی سەرچاوە حوکمییەکان
نێو ئێران ساڵانە دە میلیارد دۆلار قازانج لە کرین و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر چنگ
مافیاکانی مادەی هۆشبەر لە ئێران دەکەوێت. و ئەو برە پارەیە زۆر شوێنی بریاری لە
ئێراندا تەنیوەتەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش کۆماری ئیسلامی بەردەوام لە هەوڵدابووە "رێگەی
ئاوریشم" وەکوو زەختێکی سیاسی بەکار بێنێت بۆ ئەوە بە ئامانجە ناوچەی و
نێودەوڵەتییەکانی بگات. هەڵبەت کۆماری ئیسلامی داهاتی "رێگەی ئاوریشم"
بۆ ئامانجە سیاسییەکانیشی بەکار دێنێت.
بابەتی دووهەم "شەر
لەگەڵ تێرۆرە" داعش ئێستا ڕووی چەکەکانی بەروە باشووری عێراقە و شەرگەکانی نێوان
کوردستان و داعش هێورن و دەکرێت بلێن: ئاگربرێکی ڕانەگەیندراو لە ئێستادا لە نێوان
داعش و هەرێمی کوردستاندا هەیە"؛ هۆکاری ئەو هێورن بوونەوەیە دەگەرێتەوە بۆ
زۆر لایەن کە باسی ناکەین، بەڵام ١٠ مانگ
پێش ئێستا داعش ڕووی چەکەکانی کردە باشووری کوردستان ئەو کاتیش یەکەم گومان ئەوە
بوو کە سپای قودسی کۆماری ئیسلامی هاندەری ئەو بووە رووی چەکەکانی داعش بەرو
کوردستان بێت. بەو پێیە کۆماری ئیسلامی دوو هەرەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات
هەرەشەکان بریتین لە ١: بەکار هێنانی مادەی هۆشبەر لە دژی هەرێمی کوردستان ٢:
بەکارهێنانی داعش لە دژی هەرێمی کوردستان.
قشقایی ئیشەلایەکی هەرێمی
کوردستانیش دەدات کە پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ ئەو هەرێمە.
لێرەدا دەبێت بەرپرسانی
هەرێمی کورستان ئەوەیان لەبەر چاو بێت کە پەیوەندیکردن لەگەڵ ئێران لە ئێستادا کە
ئاراستەی هیزە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لە رۆژهەڵاتینێوەراستدا بەسەر دوو لایەندا
دابەش کراوە بە تەنیا پەیوەندی کردن لەگەڵ ئێران نییە بەڵکوو دژایەتی کردنی لایەنی
بەرانبەری ئێران لە رۆژهەڵاتینێوەراستیشە.
ئەگەر هەرێمی کوردستان لەو نێوانەدا پێملی
سیاسەتەکانی ئێران بێت و پەیوەندی لەگەڵ ئێرانی بۆ گرینگ بێت ئەوە ناراستەخۆ
دژایەتی لایەنەکەیتری رۆژهەڵاتینێوەراست دەکات. هاتنی قەشقایی بۆ هەرێمی کوردستان
سەرەتایی دەستپێکی سیاسەتێکی نوێیە لە نێوان باشوور و ئێراندا ئەگەر جۆری پێشوازی
کردن لە قەشقایی لەبەرچاو بگرین بە دڵنییاییەوە دەبێت بلێن باشوورییەکان بریاریان
داوە چیتر دۆستایەتی کۆماری ئیسلامی نەکەن. جۆری پێشوازییەکە پێمان دەلێت، بە
پێچەوانەی جارانی پێشوو ئەو میوانە هەر رەزایی بۆ کوردانی رۆژهەڵات قورس نەبووە و
ئەو جارە بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش هیچ خۆشحاڵ نیین لەوەی میوانداری ئەو رەزا
قورسەیان کردووە.
ئێستا زۆر زووە بۆ ئەوەی بگوترێ هەرێمی کوردستان
و ئێران چیتر دۆستایەتی یەک ناکەن. بەڵام دۆستایەتیکردن و نەکردنی ئێران و
باشووری کوردستان داهاتووی ئەو هەرێمە دیاری دەکات.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر