لە بیرمە پێش ئێستا لە مەجلسیان کە دادەنیشتین باسی
کەسێکیان دەکرد و ناوێک دەهاتە گۆرێ کابرایەک
کە لە زۆربەی کاتدا پیاوماقوولی مەجلیسەکە بوو و تەمەنیشی هەڵچووبووە سەرێ و لاجانی سپی بوو بە نیشانەی بە ئەزموونی لە ژیاندا
جامانەیەکیشی لەسەر کردبوو دەیگوت: بە دڵم نییە پاش و پێشی قسە نازانێ
با لە ڕایەلە
کۆمەلایەتییەکانەوە دەست پێبکەن بەشێک لە کۆمەلگا ئەوەی دەستی قەڵەمی گرتووە و قامی جارێک بە لیبۆرددا
هێناوە لە ڕایەلەی کۆمەڵایەتییدا ئەندامە؛ هیچیش لەوە خۆشتر نییە هەر لە باکووری
ئامریکاوە هەتا ئۆسترالیا و ئێران و توران خەڵک هاتوونەتە سەر ڕایەلەی کۆمەڵایەتی
و کەس هەیە لە ژیانتدا جارێک لەگەڵی دانەنیشتووی گەچی خۆشت دەوێت و هەیە قەت
پاروویەکت نان لەگەڵ نەخواردووە گەچی دۆستە و بەدرد و مەرگتەوە هەیە.
بەڵام لەو نێوانەشدا ئەو دیوەخانە گەوەرەیە یان
ئەو مەملەکەتە بێسەرووبنە و بێسنوورە دەرد و ژانی خۆشی هەیە کە کێشەیەک ساز دەبێت
یان قسەیەک دێتە مەجلسیەکەوە یان باسێک دێتە گۆرێ ورد و درشتمان تێدەروکێکن و بەپێی
ژیری و زانایی خۆمان لەسەر دەدین و لەسەری دەرۆین هەیە بەچاکی دەزانێ و هەشە
بەخراپی دادەنێ و هەیە پێی تووڕە دەبێت و هەیە پێی خۆشحاڵ دەبێت.
بەبەر یەکدادەچین و چاو لێک سوور دەکەینەوە و
لیس لەیەک لە ئاوو دەنێن تەقەی یەکبۆردمان
دێت.
هێندە نابات سارد دەبینەوە
جا نازانم ساردبوونەوەمان هی چییە؟ هی ئەوەیە ماندوو بووین و تازە پەنجەی نوسیمان
نەماوە یان هەی ئەوەی بیرمان کردۆتەوە و بۆ چرکە ساتێک تێڕماوین و لەو تێڕامانە
بەو دەرنجامە گەیشتووین کە واش نییە کە ئێمە بۆی چووین کە ئێمەش هەمیشە ڕاست
ناکەین. نازانم کام هۆکاریان هەیە بەڵام پێموایە پاش و پێشی قسە واتە قسەیەک
بگوترێ کە پێشتر بیری لێکراوەتەوە قسەیەک نبوسرێت کە لە مێشکەوە سەرچاوەی گرتووە
نەک لە قین و زگەوە واتە بە کوردییەکەی قسەیەک بگوترێ کە پێشتر جوابێت. لە کاتی
دانانی نوسراوەیەک لەسەر ڕایەلەی کۆمەڵایەتی مەودای خویندنەوە و بیرکردنەوەی و
جوابدانەوە و بڵاوکردنەوەی گەیشتۆتە کەمترین ئاستی خۆی هەر ئەوەش وای کردووە کە
ڕایەک کە دەنوسرێت حەکایەت لە قوولی فکر و بۆچوونەوە نەکردبێت. با دەرفەت و
دەرەتانی ئەوەمان هەبێت کە زوو و زۆر بەپەلە و هەر نەها جوابی کەسێک بدینمەوە
بەڵام پێش جواب دانەوە دەبێت ئەوەمان لەبیر بێت کە هەر
کات شتێک دەنوسین لە پێشدا خۆمان لەسەری بەرپرسین و دواتر ئەو لایەنە فکری یان سیاسییەی کە پەیوەندیمان
لەگەلی هەیە بە حەق و ناحەق دەچێتەوە ژێر پرسیارەوە.
من نامەوێ موعیزە بخوێنم و خۆم بە ئاقل و
خوانەخواستە دۆست و برادەرێک بە .... دانێم بەڵام پاش و پێشی قسە زانین زۆر گرینگە
هەم لە ژیان واقعی و هەم لە ژیانی مەجازییدا!!!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر