۱۳۹۴ خرداد ۲۳, شنبه

پێشمەرگەی رۆژهەڵات و سەردانی قەشقایی بۆ هەولێر


حەسەن قەشقایی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بەیانی رۆژی ٢٣ی جۆزەردان سەردانی هەولێری کرد پرسیار ئەمەیە ئایا هەبوونی ئەو چالاکییانەی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لەلایان حیزبەکانی رۆژهەڵاتەوە کراوە نەبۆتە هۆی ئەوەی قەشقایی سەردانی هەولێر بکات؟!


عەلی شمخانی بەرپرسی باڵای ئەمنی ئێران لەسەر چۆنێتی بەرورووبونەوە لەگەڵ جموجۆلی بەڕهەڵستانی کۆماری ئیسلامی لە سەر سنوورەکانی ئێراندا چەمکی "ئێستراتژی سەبری" بەکار هێنا.  ئێستراتژی سەبر چ واتایەکی هەیە؟
لە یەک ڕەستەدا "ئێستراتژی سەبر" پرۆسەی رووبەرووبونەوەی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ قۆناغی نوێی خەباتی رۆژهەڵاتی کوردستانە؛ ئەوەی کە ئێستا بۆمان ڕوون ئەوەیە کە قۆناغی یەکەمی ئێستراتژی سەبر ئەوە بوو کە کۆماری ئیسلامی لە یەک مانگی ڕابروودا خەریکی قایم‌کردنی سنووری نێوان باشوور و رۆژهەڵاتە، ئەوان هێزی چەکداری زۆر هێناوتەوە سەرسنوور ، هەر لە درێژەی ئەو سیاسەتەدا ئەو جاشەکان بانگکراونەوە و سەرلەنوێ رێکخراونەوە.
هاتنی قەشقایی بۆ هەولێر دەبێت وەکوو قۆناغی دووهەم لە ئێستراتژی سەبر سەیری بکەی لە قۆناغی دووهەمدا دوو ئامانج هەیە:
 ١: لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە زەخت بکرێتە سەر هێزە و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵات هەتا چالاکییە نوێیەکانیان ڕابگرن.
 ٢: هەرێمی کوردستان وەکوو پشتی جبهەی هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵات بەکار نەیەت.
لەو قۆناغەدا کۆماری ئیسلامی هەم دەیەوێت دوایین رێگەچارەی سیاسی بۆ کشانەوەی هێزی پێشمەرگە لە سنوورەکانی رۆژهەڵات بەکار بێنێت و هەمیش دەیەوێت بۆ هەنگاوی چەکداری داهاتوو کاری خۆی قایم گرتبێ و هەتا ئەگەر بریار بێت لە داهاتوودا بەرورووبوونەوەی چەکداری بکرێت زۆر نەخایەنێت. بۆیە کۆماری ئیسلامی بە دڵنییاییەوە ئەو داوایە لە هەرێمی کوردستان دەکا کە ئەو هەرێمە وەکوو پشت جبهەی هێزی پێشمەرگەی رۆژهەڵات بەکار نەهێنرێت.
ڕەنگە پرسیارێک لێرەدا بێتە ئاراوە پرسیارەکە ئەوەیە، لە ئێستراتژی سەبردا رۆلی پێ‌کاکا چییە؟
بۆ وڵامی ئەو پرسیارە دەبێت بگەرێنەوە سەر هەڵبژاردنی ٧/٦ پێ‌کاکای پاش ٧/٦/٢٠١٥ لەگەڵ پێ‌کاکا پێش ئەوە جیاوازییەکی گرینگیان هەیە جیاوازییەکە لە رەخسانی دەرفەتی سیاسی بۆ درێژەدان بە چالاکییەکانی پێ‌کاکا لە نێو تورکیا دایە ئێستا ٨٠ نوێنەر لە پارڵمانی تورکیا پشتگیری لە سیاسەتەکانی پێ‌کاکا دەکەن ئەوە لە خۆییدا هەم دەرفەتە و هەم ئەرک بۆ پێ‌کاکا دیاری دەکا پێ‌کاکا دەبێت کۆمەڵگای تورکیا و دەسەڵاتدارانی بەرانبەری خۆی لە تورکیا لەوە دڵنیا بکاتەوە کە ئەگەر دەرفەتی قانونی بۆ برخسێت، دەبێتە هێزیکی تورکیا و کێشە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتە لە نێوخۆ و ناوچەکەدا ساز ناکات؛ بۆیە دەتوانین بلێن کە لەگەڵ ئەوەی کۆماری ئیسلامی و پێ‌کاکا لە چەند ساڵی ڕابردوودا "ئاویان لە ئاشی" یەک کردووە بەڵام لە ئێستراتژی سەبردا پێ‌کاکا هیچ بە قازانجی نییە "ئاو لە ئاشی" ئێران بکات و بەڵکوو قازانجی لەوە دایە کە لە سیاسەتی ئێستراتژی سەبردا لەبەرەی رۆژهەڵات دابێت.
  هەرچەند بە درێژکردنەوەی دانیشتنەکانی نێوان پێ‌کاکا و حدکا دەتوانین بلێن پێ‌کاکا ناراستەخۆ "ئاو لە ئاشی" ئێران دەکات و دەرفەت و کاتی  زیاتری دەداتێ هەتا ئێران   بتوانێ بۆ بردنە سەرێی پرۆسەی ئێستراتژی سەبر کاتی تەواوی لەبەر دەستدا هەبێت .

واقعی سیاسی و بەرژەوەندی باکوور، باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵات پێمان دەلێت کە دەبێت لە سیاسەتی ئێستراتژی سەبردا کە لەلایان کۆماری ئیسلامییدا لە دژی رۆژهەڵات دەستی پێکردووە هێزە کوردستانییەکان هاودەنگ بچنە بەرەی رۆژهەڵاتەوە بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەی کە لە ڕابردوودا هێزە کوردستانییەکان رێئال پۆڵتیکیان (رێئاڵ پۆلێتیک لە ڕوانگەی خۆیانەوە) کردبووە بیانوو بۆ ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیران هەبێت؛ چوونە بەرەی رۆژهەڵاتەوە بە ئاسانی نییە. با بە قازانجیش بێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر