۱۳۹۴ شهریور ۵, پنجشنبه

شادی پاش مەرگ

وێنە لە ماڵپەری بۆکان‌نیوز وەرگیراوە
شادی پاش مەرگ
شەوی چوارشەمە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ چەقۆکێشێکی خەڵکی بۆکان لەبەر درگای ماڵی خۆی کوژرا و ئەوەش وای کرد خەڵکی ئەو شارە جۆرێک خۆشحالیان پێوە دیار بێت پرسیاری ئەو بابەتە ئەوەیە: سەرچاوەی ئەو شادییە بۆ کوێ دەگەرێتەوە؟

۱۳۹۴ مرداد ۳۰, جمعه

قوربانییەکانی سیاسەت و قانون


لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیاندنەکانی جیهان لە مانشێتی یەکەمیاندا  بابەتی هرووژمی خەڵکی رۆژهەڵاتی‌نێوەراست  و باکوور ئافریکا بۆ ئەرووپا، باس دەکەن و بە گشتی هەواڵ یان ڕاپۆرتێک کە   لەسەر پەنابەران ئامادە دەکرێت سێ بنەمای هەیە:
 ١: رێگەی گەیشتن بۆ ئەرووپا ئاستەم و پڕمەترسییە
 ٢: پەنابەران لەگەڵ خۆیان کێشەی کۆمەڵایەتی، تەندروستی، فەرهەنگی  و ئابووری دێنن
 ٣: پەنابەران کۆمەلێک کەسی قانونبەزێنن.

۱۳۹۴ مرداد ۲۲, پنجشنبه

کێ بەرپرسە؟


شەوی ٢٠ی‌ گەلاوێژی ١٣٩٤ چوار کەس لە شەقامی "کەمەربەندی"ی بانە هێرشیان کردە سەر ژنێکی تەمەن ٣٧ساڵان و تیزابیان پێدا پژاند و، پشت و سنگی ئەو ژنەیان بەتوندی سووتاندووە و هەتا نوسینی ئەو بابەتە ئێوارێ رێکەوتی ٢٢ی گەڵاوێژی ١٣٩٤ لە نەخۆشخانەی سنە لە ژێر دەرمان دایە.
پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کێ یان کام لایەن لێرەدا بەرپرسە؟
بۆ وڵامی ئەو پرسیارە دەبێ بگەرێینەوە بۆ ڕوانگەی کۆمەڵگا لەسەر جەستەی ژن. لە کۆمەڵگای کوردیدا جەستەی ژن وەکوو ئامێرێکی جنسی بۆ پیاو سەیری دەکرێت بەڵام ناو هێنانی ئەو جەستەیە یان باس‌کردن لەو ئامێرە جنسییە نە لە لایان ژنەوە و نە لە لایان پیاوەوە حەرام کراو نییە؛ واتە روانگەیەکی جنسی لەسەر جەستەی ژن لە نێو دابی کۆنی کورددا هەیە بەڵام ئەو ڕوانگەیە حەرام کراو و قەدەغە کراو نییە چوون بە پانەوە لە فۆلکلۆری کورد دا رەنگی داوەتەوە

۱۳۹۴ مرداد ۲۰, سه‌شنبه

دیالۆگی نێوان من و مام تۆفیق


بەیانییەکی زوو پێش مەلابانگدان کابرایەکی جامانە بەسەرم لە سەرەی سەموونی حەجەری توش بوو، هێندێ لێمی ڕوانیی و تۆزێ خۆی قیلەوقانج کرد و هاتە پێشێ، ئەرزی کردم : ئەرێ تۆ مامۆستای؟

۱۳۹۴ مرداد ۱۸, یکشنبه

"قلعە سردار بردار"


روزنامە شرق ١٨/٥/١٣٩٤ تیتر زدە بود  "فساد سیاە سازمان یافتە" در این گزارش روزنامە شرق از فساد در ردەهای بالای حکومت بحث شدە است هرچند این مسئلە موضوعی جدید نیست و مسئلە فساد حکومتی نە تنها در ساختار جمهوری اسلامی وجود دارد بلکە یکی از دلایل ماندگاری این رژیم وجود همان مافیای فساد هستند کە در نهادهای امنیتی، سیاسی و اقتصادی نفوذ کردە و هرگاە کە منافع آنها با چالش روبرو شود سرکوب مردم را بە شدیدترین شیوە ممکن انجام میدهد تا همچنان بتوانند منافع مافیای خود را حفظ کنند جدا از این مسئلە فساد در ساختار حکومت ایران، در ساختار حکومت جمهوری اسلامی   نهادهای قانونی برای فساد و رشد مافیاها تعبیە شدە است مانند بنیاد قدس رضوی، مسجد جمکران، بنیاد مستضعفین و ...

۱۳۹۴ مرداد ۱۵, پنجشنبه

ڕقم لە ‌هێندێ وشە و زاراوەیە


لەوەتەی هەم بەخۆم نییە هێندێ شت هەیە کە ڕقم لێیەتی هێندێ شت کە خەڵکانێک خۆشیان دەوێ و ژیانی لەسەر دادەنێن بەڵام من ڕقم لێیەتی:
 ڕقم لە "نیشتمانە" چوون لەوەتای فامم کردۆتەوە ئەگەر تێدا ژیاوم لە ژێر هەرەشەدا بووم و نەحەساومەوە و ئەگەر لێی هەڵاتووم لە حەسرەتی گەڕانەوە بۆی سەرم ناوەتەوە و زۆر جارانیش تانەی بێ‌ئەویم لێدراوە و بە سووکیان داناوم چون دەلێن:نیشتمانت نییە. گەچی  لە پێناوی  نیشتمانە سەرم هەڵگرتووە و بەحەسرەتی  نیشتمان سەردەنێمەوە.

۱۳۹۴ مرداد ۱۳, سه‌شنبه

سپای قودس لە نێوان واقع و وەهمدا بەشی کۆتایی؟[1]


لە پاش ٢٠٠٦ و دوایی سەرهەڵدانی شەری سوننی و شێعە لە عێراق لە تارمایی ئەو شەرە خوێناوییەدا ناوی "قاسم سولێمانی" لە دایک بوو.
ئەو ناوە لە لایان ڕاگەیاندنەکانی رۆژئاوا هاتە دەرێ و زۆر زوو خرایە لیستی تێرۆرە و دواتر بەدوایی رۆژئاواییەکاندا ڕاگەیاندنی فارسی هەموو رۆژێ ئەو ناوی دووپات دەکردوە و بەگشتی لە ڕاگەیاندنی (فارسی) دژبەری کۆماری ئیسلامییەوە هەتا راگەیاندنەکانی سەر بە بنەماڵەی خامنەای هەموو ئەو کەسەیان وەکوو دلسۆز ، ‌غەمخۆر و شۆرشگێری ئێران و هێمای سەرفرازی ئێران دادەنا و لە بی‌بی‌سی فارسییدا بە نازناوی "سەردار" هەوالی لەسەر بڵاودەکرێتەوە و رۆژنامەی کیهان و بنەماڵەی خامنەای پێی دەلێن: "شەهیدی زیندوو"  پرسیاری بەشی سێهەمی وتاری سپای قودس لە نێوان واقع و وەهمدا ئەوەیە قاسم سولێمانی کێیە؟ و هەتا چەند لە ئەرکەکانی کە پێی سپێردراوە سەرکەتوو بووە؟

۱۳۹۴ مرداد ۱۰, شنبه

رێککەوتنی ناوکی و پەیوەندی نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی

پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی پەیوەندییەکی ئالۆز و پچرپچر و حیزبی کراوە و ئەمنییە، پرسیاری سەرەکی ئەو بابەتە ئەوەیە پەیوەندی نێوان باشوور و کۆماری ئیسلامی پاش رێککەوتنی ناوکی بەکام ئاقار دا دەروات؟
وڵامی ئەوە پرسیارە پێویستی بە روونکردنەوەیەک هەیە کۆماری ئیسلامی لە راستییدا ٦ ساڵە کەوتۆتە ژیر گەمارۆی ئابووری بەرینەوە هۆکاری ئەو گەمارۆیەش سیاسەتی پاوانخوازی ناوچەی و کەڵکەڵەی بوونی بە وڵاتێکی خاوەن بۆمبی ناوکییە نەک پاوانخوازی زلهێزانی جیهان، ئەو کەڵکەڵەیەشی بۆ ئەوەیە، کە وەکوو هێزێکی بەدەسەڵاتی ناوچەکە، بمێنێتەوە و لە بریارەکانی ناوچەکدا کارتێکەری هەبێت و ئاراستەی ناوچەکە بۆلای بەرژەوەندییەکانی خۆی داشکێنێتەوە.
ئەوەی ئێستاش لە عێراق روودەدا لە بوونی داعشەوە هەتا برینی موچەی خەڵکی باشوور بە فیتی ئێرانە و دەرنجامی سیاسەتەکانی قاسم سوڵیمانییە، کە وایە رێککەوتنی ناوکی ئێران و گروپی ٥+١ دەبێ کارتێکەری تایبەتی لەسەر پەیوەندی نێوان عیراق و ئێران و کۆماری ئیسلامی و باشووردا هەبیت.