وێنە لە ماڵپەری بۆکاننیوز وەرگیراوە |
شادی پاش مەرگ
شەوی چوارشەمە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ چەقۆکێشێکی
خەڵکی بۆکان لەبەر درگای ماڵی خۆی کوژرا و ئەوەش وای کرد خەڵکی ئەو شارە جۆرێک
خۆشحالیان پێوە دیار بێت پرسیاری ئەو بابەتە ئەوەیە: سەرچاوەی ئەو شادییە بۆ کوێ
دەگەرێتەوە؟
ئەو کەسەی کە شەوی ٤ی خەرمانانی ١٣٩٤ کوژرا لە نێو خەڵکی
شارەکەدا وەکوو کەسێک باجگیر، چەقۆکێش ، موادفرۆش و هاوکاری دەزگا ئەمنییەکان دەناسرا
ئەوەی کە ئایا وا بووە یان نا؛ دیارە ئەو کەسە بە دەیان جار لە لایان کەسانێکەوە
لە دادگاکان سکاڵای لەسەر تۆمار کرابوو
بەڵام زۆربەی جاران پاش سکاڵا تۆمار کردنەکە بە هۆی ئەوەی هەرەشەی لە سکاڵاکارەکە دەکرد و
بە هۆی بێباوەرییەک کە لە نێوان دادگا و سکاڵاکاریشدا هەبوو سکاڵاکە وەردەگیراوە یان
بە ئامانجی خۆی نەدەگەی بە واتایەکیتر ئەگەر چی بە شێوەی قانونی زۆربەی ئەو
تۆمەتانەی لە (ح.ب) دەدرا لە دادگایەک وەکوو تاوان نەناسرابوون بەڵام خەڵک بە هۆی ئەوەی
خۆیان ڕۆژانە کارو کردەوەکانی ئەو کەسەیان دەدیت لە ڕای گشتی خەڵکدا وەکوو
تاوانبارێک سەیری دەکرا و لەگەڵ ئەوەش وەکوو کەسێک کە بشێوی کۆمەڵایەتی ساز دەکا
باسی لێدەکرا.
بە هۆی ئەوەی کە ڕەوتی ژیانی ئەو کەسە لەبەر دەستی مندا
نییە ناتوانم باس لەسەر ئەوە بکەم کە ئایا (ح.ب) لە دەرنجامی کێشە کۆمەلایەتییەکان
توشی گرێیەکەی دەروونی بوبە یان نا؟ بۆیەش باس لەسەر ئەو لایەنە ناکەم.
(ح.ب) لە نێو کۆمەڵگادا وەکوو کەسێک دەناسرا کە ئاشتەوای
کۆمەلایەتی و ئاسایشی کۆمەڵگا لە ژێر چەتری هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی تێکدەدات
دیسان دەلێم ئەو ڕای کۆمەڵگایە و لە هیچ
دادگایەکی بێلایەندا ئەو ڕایە نەسەڵمێندرابوو بەڵام ڕای گشتی زۆرینەی خەڵکی بۆکان
ئەوەی دەگوت
کە وایە لای خەڵکی بۆکان (ح.ب) کەسێکی مەترسییداری نێو
کۆمەڵگا بوو کە دەسەڵات پشتی دەگرت و ئەوەیش لەسایەی سەری دەسەڵاتەوە کردەوە
قێزەونەکانی دەکرد
سازبوونی ئەو ڕوانگەیە لە نێو کۆمەڵگادا هۆکاری دەگەراوە
سەر دوو بابەتی سەرەکی:
١: بۆکان شارێکی
چکۆلەیە و خەڵکەکەی بە رۆژ گوێبیستی کردەوە قێزەونەکانی (ح.ب) دەبوون و گوێبیست
بوونی کردەوە قێزەونەکانی ئەو باوەر لایان
جێگری دەکرد کە ئەو مەترسیدارە بۆ ئاسایشی
کۆمەلایەتی و مەترسییە بۆ سەر ژیانی رۆژانەی خەڵک
٢: خەڵک پاش
گوێبیست بوونی کردەوە قێزەونەکانی (ح.ب) قەت گوێبیستی ئەوە نەدەبوون کە دەزگا
قانوونییەکان بریارێک لە دژی دەربکەن و بە سزای بگەیەنن.
لێرەدا جۆرێک بۆشایی لای خەڵک سازبوون ئەوان پێیان وابوو کە (ح.ب)
هەرچی بکات کەس نییە لە دژی ڕاوەستێ و پێشی بگرێت هەر بۆیەش ڕەواییەک درابوو بەوە
کەسانەی کە جارجارە لە دژی ڕادەوەستان و بە دەمیدادەهاتنەوە و هەر لەو کاتەشدا کە
بۆشاییەکە ساز دەبێت بیر تۆڵە کردنەوە ڕەواییەک بە خۆی دەدات واتە لای کۆمەڵگا
تۆلەسەندنەوەی کۆمەڵگا یان تۆڵەسەندنەوەی ئەو کەسانەی کە (ح.ب) زولمی لێکردوون
دەبێتە کردەوەیەکی ڕەوا و تەنانەت پیرۆزیش لێرەشدا گرینگ نییە تۆڵەستێنەکە کێیە؟ و
چۆنی تۆڵە لێدەکاتەوە؟ و ئایا تۆڵەکە بارقەتای کردەوەکەی ئەوە یان نا؟
پاش کوژرانی( ح.ب) خەڵک بە دوو هۆکاری سەرەکی خۆشحال
دەبن ئەوەیش ئەوەیە کە ئەوان پێیان وایە کە یەکێ لە هۆکارەکانی نائەمنی کۆمەڵایەتی
لە نێوچووە و هیوایان وایە پاش ئەو لە نێوچوونە هەم کۆمەڵگا ئەمنییەتی زیاتر بێت و
هەمیش چارەنووسی ئەو وەکوو عیبرەتێک بۆ کەسانی هاوپیشە و هاوشانی ئەوی لێبێت.
هۆکاری دووهەمی خۆشحال بوونی خەڵک ئەوەیە کە کۆمەڵگای
هەست بەوە دەکات لە دەرەوەی ئیرادەی دەسەڵات و لە دەرەوەی دەزگا فەرمییەکان دەستێک
هەیە کە دەیپارێزت واتە کۆمەڵگا لەو باوەرەدایە کە ئەگەر دەزگا فەرمییەکانیش کەسێکیان لە کۆمەڵگا
بەردابێت ئەوە دەستێک هەیە کە ئەوان رزگار بکات ئەوەش جۆرێک دلنیایی دەگەرێنێتەوە
نێو کۆمەڵگا
ئێستا لەوانەیە بگوترێت کە کوژرانی ئەو کەسە ڕەنگە
هۆکاریتری هەبووبێت بۆ وێنە لە دەرنجامی دوژمنایەتی نێوهاوپیشەکانی کوژرابێت یان
تەنانەت بەدەست دەزگا ئەمنییەکانەوە بە مەبەستێکی تایبەت کوژرابێت هەر کام لەو
ئەگەرانە دەتوانێ ڕاست بێت بەڵام ئەوەی کە
خەڵک خۆشحال دەکات و شەوی چوارشەممە رێکەوتی ٤ی خەرمانان خەڵکی بۆکانی هێنایە سەر
شەقامی سەلاحەددین ئەوەیە کە ئەوان ئێستا پاش مردنی (ح.ب) هەست بە ئاسایشێکی زیاتر
دەکەن و هەر کەسێک و لایەنێک ئەو کارەی کردبێت لای ئەوان وا لێکدەدرێتەوە کە
شەرێکیان لە کۆڵبۆتەوە؛ کە واتە مەرگ خۆشحالی نەکردوون بەڵکوو باوەر بە ئاشتەواوی
دوای ئەو مەرگە ئەوانی خۆشحال کردووە، باوەر بە ئاشتەوای پاش مەرگی تاوانباران بە
هەر چەشن و شێوەیەک بوبێت لە نێو کۆمەڵگای کوردستان وەکوو شادییەک رەنگدانەوەی
دەبێت؛ بەڵام هەر لەو کاتەشدا مەرگی کەسێکی بەکەلکی کۆمەڵگا رەنگدانەوەی حەسرەت و
ناخۆشی و بەشداری کردن لە پرسەکەی دەبێت دەتوانین لەو ساڵانەی ڕابردوودا مەرگی برایم
یونسی، عەباس کەمەندی، مۆقبل هوونەرپەژوو
و مامە قالە مەرە بۆ وێنە بێنینەوە کە
خەڵک زۆر بەحەسرەتەوە سەیری مەرگەکەیان کردن و زۆر بە پەرۆشیوە باسیان لیدەکردن کە
وایە خۆی "مەرگ" نییە کە کۆمەڵگا خۆشحال یان بەحەسرەت دەکات بەڵکوو
باوەر خەڵک بە کارتێکەری مردووکە لە سەر ژیانی خەڵک و چۆنێتی هەڵسووکەوتی مردووکە
لە نێو کۆمەڵگادایە کە وا دەکات مەرگێک شادی هێنەر بێت و یەک حەسرەت هێنەر بێت.
لەگەڵ ئەوەش وەکوو باسمان کرد لای خەڵک ئەو باوەرە ساز
بوو کە دەزگا قانوونییەکان (ح.ب) دەپاراست کە واتە خەڵک لەو باوەرەدا بوون کە
قانوون دەروایەک نییە بۆ ئەوەی ئەوان لەدەست (ح.ب) رزگار بکات و لێرەدا خەڵک
بۆشاییەک و بێمتمانەییەکی قانوونیان بەدی دەکرد و لە کاتی بەدی کردنی بۆشایی
قانوونی تۆڵەکردنەوە دەبێتە ئەرکی تاکەکەسی و لە ئەرکی دەسەڵات دەردەچێت؛ ئەگەر
گری بکەین کە کوژرانی (ح.ب) بەدەست یەكێ
لەو کەسانە بووبێت کە ئەو غەدرێکی لێکردووە
کوژرانی (ح.ب) بەر لەوەی وەکوو کردەوەیەکی ناقانوونی سەیری بکرێت دەبێت
وەکوو کردەوەیەکە لێکبدرێتەوە کە لە دەرنجامی بێمتمانەی و بێمەبالاتی قانوونیدا روویداوە کە
واتە ئەگەر باوەرمان بە کەمکردنەوەی توندوتیژ و سەرەرۆیی بێت؛ پێویست ناکات لە دژی
فەلسەفەی تۆڵەسەندنەوە قسە بکەین بەڵکوو پێش ئەوە دەبێت زەخت بکەینە سەر دەزگا
قانوونییەکان کە بۆ کەمکردنەوەی تۆڵەسەندنەوەی تاکەکەسی ئەرکەکانی خۆیان بەجێبگەیەنن. واتە دەزگا
قانوونییەکان دەبێ وا بە کۆمەڵگا و تاکی غەدرلێکراو بڵێن کە ئەوان تۆڵەیان بۆ
دەکەنەوە و پێویست بە تۆڵەی تاکەکەسی ناکات بەڵام لە بابەتی (ح.ب)دا دەزگا
قانوونییەکان ئەو ئەرکەیان بەرێوە نەبرد بۆیە ئەوەی وا دەکات (ح.ب) لە دەرەوەی قانوونی
ڕواڵەتی و لەبەر ماڵی خۆی بدرێتە بەر گوللـە فەسادی قەزاری و ناکارامەی دادە نەک
بایەخی تۆڵە لە نێو کۆمەڵگای کوردییدا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر