لە چەند رۆژی ڕابردوودا و
بەتایبەتی پاش هەڵگیرسانی شەری حەشدی شەعبی و پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەیان
وتار لە راگەیاندنی فارسییدا بڵاوکرایەوە و سەرجەمیان هێرش بوو بۆ سەر پێشمەرگە و
حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها لایەنە سیاسییە و کەسایەتییە سیاسییەکانی
باشووری کوردستان کە ڕەنگە لەو نێوانەدا رێژەی بێرێزی کردن بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەموو لایەنە
سیاسییەکانیتر زیاتر بێت بەڵام بابەتی ئەو نوسراوەیە ئەوە نییە کە بۆ راگەیاندنی
کۆماری ئیسلامی بێرێزی بە حکوومەتی باشووری کوردستان دەکات بەڵکوو بابەتەکە
بێرێزییەکە کە لە پەراوێزی ئەو بێرێزیانە، بە جلوبەرگی کوردی کراوە.
هەواڵدەری ئیرنا کە هەواڵدەری
فەرمی حکوومەتی ئێران و ڕاستەخۆ لە لایان نوسینگەی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەوە
بەرێوە دەچێت، لە ڕاپۆرتێکدا کە لەسەر سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا بڵاویکردۆتەوە،
لە پێناسەی مەسعود بارزانی دا بە زمانی فارسی دەنوسێت، "مرد شلوار کردی
پوش" واتا "ئەو پیاوەی "پاتۆلی کوردی لە پێی دایە" بۆ ئەو دەستەواژەیە بۆ پێناسەکردنی سەرۆکی
هەرێمی کوردستان بەکار هاتووە؟
بۆ وڵامی ئەو پرسیارە دەبێ
بگەرێنەوە سەر مێژووی ئالوگۆرە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێراندا؛ رەزا پالەوی کە
دامەزرێنەریی حکوومەتی مۆدێرن لە ئێراندا بوو، لە باوەڕەدابوو کە جلوبەرگی
رۆژئاواییەکان یەکێ لە هۆکارەکانی پێشکەوتنی خەڵکی رۆژئاوایە و هەر بە پێی ئەو
باوەڕەش لە 25/سپتامبری 1928 بە ناوی "ئەنجومەنی وەزیران" بریارێکیان
دەرکرد کە بە پێی ئەو بریارە هیچ کەس بە غیری "مامۆستایانی ئایینی" نابێت، جلی نەتەوەی خۆی لەبەر بکات و بەڵکوو
دەبێت جلی رۆژئاوایی لەبەر بکەن، دەزگا تەناهییەکانی رەزا پالەوی راسپێردران بۆ
ئەوەی بە زۆر جلوبەرگی خەڵکی ئێران بگۆرن و دەیان تراژدی کە ئێستا بۆتە کۆمیک لەو
رووداوە خوڵقا، بۆ وێنە دەڵین کوردەکان کە رانگ و چۆغەیان لەبەر کردووە لە نێو
دێهاتەکانیاندا بە بەرتیل دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتیان قایل دەکرد بەوەی
جلەکانیان نەگۆرن، بەڵام کە دەهاتنە شار لە قەراغ شار چۆغەکەیان دادەکەن و لەباتی
ڕانکەکە لە پێیان دەکرد و هەر لەبەر ئەو زووڵەمە ناڕەوایە بوو کە مەلا خەلیل لە
حکوومەت وەدەست هات.
دیارە وەک باسی لێکرا جلی
رۆژئاوایی لە ئێراندا وەکوو جلی "شارستانیەت" و "رووناکبیر بوون"
ناسرا و جلی نەتەوەیش هی هەموو نەتەوەکان وەکوو جلی وەدواکەوتووی و بیرتەسکی داندرا.
پاش ئەوەی رەزاپالەوی لە سپتامبری 1941دا لێکەوت،
کورد کە جلی رۆژئاوای بەبەر خۆش نەبوو جلەکانی خۆی لەبەر کردەوە و ئەمجارە هەر بەو
جلانەوە دەچووە شارەکانی ئێران بەڵام کلتووری "باڵادەستی جلی رۆژئاوای"
لە نێو زمان و کلتووری فارسییدا جێکەتبوو و ئەوان بۆ هەمیشە جلی رۆژئاواییان لەبەر
کرد ئەو بابەتە وای کردووە کە جلی نەتەوەکانی ئێران، لای فارس بە جلێکی سووک سەیر
بکرێت و دەستەواژەی "مرد شلوار کردی پوش" لە
زمانی فارسییدا بۆ بێرێزی کردن بەکار دەهێندرێت و فارسەکان ئەگەر بیانەوێت بە
کەسێک بلێن کە دوورە لە شارستانیەت ئەو دەستەواژەیە بەکار دێنن فارسەکان لە کۆنەوە
لە شارەکانی خۆیان ئەو دەستەواژەیان بۆ کورد بەکار هێناوە و ئەوان بە وەستەواژەیە ویستویانە سووکایەتی بە کورد
بکەن.
بێرێزی کردن بە کورد و
نەتەوەکانیتر لە راگەیاندنی فەرمی کۆماری ئیسلامی و تەنانەت لە راگەیاندنە
فارسییەکانی دەرەوەی ئێرانیشدا شتێکی دگمەن نییە و رۆژانە دەکرێت و ئەمە
هەڵدەگەرێتەوە بۆ بیری شوینیزمی فارس کە هەموو نەتەوەکانی ئێران بە ژێردەستەی خۆی و وەدواکەتوو دادەنێت و هێما و زمان و کلتور و
مێژوویان بە بێرێزی سەیر دەکات.
فارسەکان هیچ نەتەوەیەک لە
ئێراندا بە هاوشانی خۆیان نازانن و بە چاوی سووک سەیری دەکەن ئەوە لە ژیانی رۆژانە
و تەنانەت نوسراوەکانیشیاندا ڕەنگی داوەتەوە، بێرێزی کردن بە جلوبەرگی کوردی کە
لای کوردەکان وەکوو نیشانەی نەتەوەی سەیری دەکرێت، لە درێژەی بیری شونیزمی فارس
دایە، کە خۆیان بە خاوەنی هەموو ئێران دادەنێت و ئامادە نییە تەنانەت لە ئاستی
تاکە کەسیش هەنگاوێک لە پاوانخوازییە
نەتەوەییەکەی بکشێتەوە، پرسیاری کۆتایی ئەوەیە، ئایا بەو ڕوانگە شوینیزمەی کە بەسەر کۆمەڵگای فارسدا زاڵە دەکرێت لەگەڵ
ئەوە نەتەوەیەوە داهاتووی "هاوشان" و "هاوبەشمان" هەبێت؟!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر