۱۳۹۴ آذر ۲۵, چهارشنبه

سووریا و سیاسەتی نێوخۆی ئێران


لە سەرەتای سەرهەڵدانی خەڵکی سووریا، کۆماری ئیسلامی بە شێوەی جۆراوجۆر پشتی دەسەڵاتی ئەسەدی گرتووە و ڕاستەخۆ هێزی سەربازی بۆ پشتگیری لە ئەسەد ڕەوانە کردووە لە 70 رۆژی  ڕابردوودا 67 کەس لە ئەندامانی سوپا لە سووریا کوژراون و هاوکات لەگەڵ ئەوە فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران محەمەد عەلی جەعفەری رۆژی یەکشەممە 12ی دسامبر لە ئەهواز لە نێو بنەماڵەی کوژراوانی سوپا لە سووریا گوتی : "تەناهی رەژیم و چارەنوسیی ئیسلام لە سووریا دیاری دەکرێت".
ئایا تەناهیی کۆماری ئیسلامی لە سووریا دیاری دەکرێت ؟


 ڕەنگە زۆر لێکدانەوە هەبێت بۆ ئەوەی بگوترێ کۆماری ئیسلامی پێویستی بە سووریا هەیە، بۆ وێنە پانئیرانیستەکان پێیان وایە بوونی کۆماری ئیسلامی لە سووریا واتە دەستپێڕاگەیشتنی ئێران بە ئاوی دەریای نێوەڕاست، لێکدانەوەیتریش وەکوو هێلی پەیوەندی  لەگەڵ حیزبوڵای لوبنان و تەنانەت دەست پێڕاگەیشتن بە سنووری ئیسرائیل هەمووی دێتە بەرباس و وەک هۆکار بۆ بوونی سەربازی کۆماری ئیسلامی لە سووریا داندرێت، بەڵام ئایا بۆ ئەو نرخەی کە ئێستا کۆماری ئیسلامی لە سووریا دەیدات دەتوانێ ئەو بیانوانە پاساوی بێت ؟

بۆ دەستنیشان کردنی هۆکاری پشتگیری کۆماری ئیسلامی لە سووریا بەر لەوەی بچینە سەر لێکدانەوەی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان باشتر سەیری کێشەی ناوخۆی ئێران بکەین لە کۆماری ئیسلامییدا دوول باڵی سیاسی هەیە کە ئەو دوو باڵە دوو ڕوانگەی جیاوازی لەسەر پشتگیری ئەسەد  لە سووریا هەیە.

 ڕوانگەی یەکەم تایبەتە بە سوپای پاسدران و ئەوان ڕاستەخۆ و بێ لەبەرچاوگرتنی قازانج و زەرەدی ئەو پشتگیرییە بە هەموو نرخێک پشتی ئەسەد دەگرن بۆ وێنە عەلی وەلایەتی، ڕاوێژکاری باڵای خامنەی لە پرسە نێودەوڵەتییەکاندا لە سەرەتای مانگی ١٢ ئەمساڵ لە وتوێژ لەگەڵ کاناڵی سێ، کۆماری ئیسلامی دەلێت : "مانەوەی ئەسەد بۆ ئێمە هێلی سوورە".

 ڕوانگەی دووهەم ڕوانگە باڵی هاشمی_رووحانییە کە پێیان دەگوترێ ڕیفرۆمخوازەکان رووحانی بە پانەوە لە مانگی نوامبری ئەمساڵدا بە کاناڵی فرانس دووی گوت: "لە سووریا تاک گرینگ نییە بەڵکوو نەتەوەی سووریا بۆ ئێمە گرینگە" و هەروەها ئەو ساڵی 2014 پاش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لە سووریا چوار رۆژ درنگتر پیامی پیرۆزبایی بۆ ئەسەد نارد.

سوپای پاسداران لە ئێستادا بە هۆی ڕابردووی لە گەندەلییە ئابوورییەکاندا و دەست تێدابوون لە  سەرکووتی خەڵکی ئێران، هیچ پێگەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێو ئێراندا نەماوە و هەڵگیرانی گەمارۆ ئابوورییەکانی سەر ئێرانیش بە واتای پەیدابوونی ڕکابەرە بۆ باڵی ئابووری سوپا( بنکەی خاتم والئەنبیا) کە وایە سوپا بۆ پاراستنی دەسەڵاتی ئابووری و هێژمۆنی خۆی دەبێت  دەسەڵاتی سیاسی، پارلەمان و حکوومەت  بەدەستەوە بگرێت تا بتوانێ لە رێگای ڕانتەوە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی دەستەبەر بکات و هێژمۆنی خۆی بەسەر ئێرانداسەپێنێ.

لە ئێستادا سوپا لە ڕیگای بڵاوکردنەوەی هەواڵی سەرکەوتنەکانی لە سووریا و عێراق و بوونی سەربازی خۆی  لەهەنگاوی یەکەم بەدوای وەرگرتنی ڕەوایی لە کۆمەڵگای شێعە ئێرانە، چون سوپا ناوی ئەندامانی خۆی ناوە "پارێزەرانی مەرقەدە پیرۆزەکان". ئەو بەو شێوەیە دەیەوێت ڕەواییەک لە نێو کۆمەڵگای شێعە دەستەبەر بکات.

لە هەنگاوی دووهەمدا سوپا دەیەوێت توانایی سەربازییەکەی وەکوو چەکێک لە دژی باڵی رێفۆرمخوازەکان بەکار بێنێت وەک چۆن توانایی ئەمنی ئەو بووە هۆی ئەوەی  لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەشێک لە رۆژنامەنوسانی سەر بە باڵی هاشمی _رووحانی بە ناوی سیخوری ئەمەریکا دەست بەسەر کردووە.


بە پێچەوانەی ئەوەی دەگوترێ سوپای پاسداران شەری ئێران لە دەرەوەی سنوورەکان دەکات سوپا لە ئێستادا شەری پاراستنی بەرژوەندییەکانی خۆ لە دەست باڵەناوخۆییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا و عێراق دەکات کە دەکرێت بلێن ئەگەر لە شەری سووریا و عێراقیش شکستی خواردبێ کە خواردوویەتی لەو شەرەدا سەرکەتووە و لە ئامانجەکانی خۆی نزیک بۆتەوە. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر