رۆژی 14ی سپتامبری 2015 سعودیە بە فەرمی بڵاویکردەوە کە
هاوپەیمانییەک بۆ شەری دژە تێرۆر لە نێوان ولاتانی ئیسلامی دامەزراوە و ئەوە
هاوپەیمانییە 35 وڵات لەخۆ دەگرێت و سەرکردایەتییەکەی سعودیە دەیکات و ناوی هاوپیمانییە
"هاوپەیمانیی ئیسلامی دژایەتی کردنی تێرۆر "ە
لە ئێستادا بە ڕوونی سێ هاوپەیمانی لە دژی تێرۆریستان لە
رۆژهەڵاتینێوەراستدا هەیە ١: هاوپەیمانی رۆژئاوا کە بە سەرکردایەتیی ئەمەریکایە
٢: هاوپەیمانی ئێران_رووسیا ٣: هاوپەیمانیی ئیسلامی دژایەتی کردنی تێرۆر
لایەنەکانی هاوپەیمانییەکان ئامانجی جیاواز و تەنانەت دژبەیەکیان هەیە و هەر کامەی
لەنێو واقعی رووداوەکانی دەستوپەیوەندی خۆیان هەیە و ئەوەش وای دەکرد کە لە
سیاسەتی رۆژهەڵاتینێوەراستدا هەم گرووپی مێلیشیا رۆلێ سەرەکی ببین و هەم
پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتانە لەسەر بناغەی دردۆنگی و بێباوەری دامەزرێت و
زیاتر بە چاوی ئەمنی و دوژمن سەیری یەک بکەن.
هاوپەیمانیی ئیسلامی سەربازی ئەگەر سەرەتاییەکە بۆ بەشداری ڕاستەخۆی هیزی سەربازی
ئەو وڵاتەنە لە کێشەکانی رۆژهەڵاتینێوەراست و باکووری ئافریکادا بێت ئەوە هیوای
ئەوە هەیە کە هێزە میلیشاکان کە پێیەکەین
لە ناو "تێرۆر" و"تۆقاندن" دایە، چیتر رۆلی سەرەکییان کێشە
سیاسییەکان نەبێت و ئەو جارە هێزێکی سەربازی، بێتە نێو گۆرەپانەکەوە کە بە روونی
چەند وڵاتێک سەرپەرەستی ئەو هێزەکات هەبوونی ئەو هێزە سەربازییەی کە دیاربێت کام
دەسەڵاتی سیاسی سەرپەرەستی و پشتگیری لێدەکات لەو رووەوە بایەخی هەیە کە کردەکی
کردنی رێککەوتنەکان ئاسانتر دەکات و لەگەڵ ئەوەش دەتوانێ سەرەتاییەک بێت بۆ کۆتایی
هێنان بە شەری بەوەکالەت کە چەندین دەیەیە لە نێو وڵاتانی ئیسلامییدا لە دژی یەک
باوە، بەڵام تەنانەت ئەگەر هاوپەیمانیی ئیسلامی بە واتای بەشداری راستەخۆی هێزی
سەربازی لە تەنگژەکانی رۆژهەڵاتینێوەراست دابێت ئەوەی کە جێگای مەترسییە ئەوەیە کە
هاوپەیمانییەکان ئێستای نێو گۆرەپانی سیاسی رۆژهەڵاتینێوەراست ئامانجی جیاواز و تێروانینی جودایان لەسەر
رووداوەکانی ئەو ناوچەیەدا هەیە، هەر بەو پێیەش چاوەڕوان دەکرێت لە قۆناغی ئێستادا
کورەی شەر لە رۆژهەڵاتینێوەراستدا بە تیینتر بێت چون هەر کامەی دەیەوێت دەسەڵاتی
سەربازی خۆی بۆ داسەپانی ویستەکانی بەکار بێنێت و ئەوەی کە روونیشە هەتا ئێستا خاڵی
ناکۆکی نێوان لایەنە ئیسلامییەکان لەسەر کێشەی رۆژهەڵاتینێوەراست زۆر زیاتر لە
ئیرادەی پێکەوەبونیانە. و لە دوایین کۆبونەوەش کە هەینی دوێنە لە نیویۆرک گیرا
لایەنەکان نەیانتوانی لەسەر دیاری کردنی پێوەرەیەک بۆ تێرۆریسم و چۆنێتی چارەنوسی
ئەسەد بە ئەنجامێک بگەن.
هاوکات لەگەڵ ئەوە سەرەڕای جیاوازی بەرژوەندیی وڵاتانی
ئیسلامی بابەتێکیتر هەیە ئەوەیش بیرۆکەی "هەناردەکردنی شۆرشی ئیسلامی"یە
کە لەلایان ئێرانەوە پەیرۆ دەکرێت و ئەو وڵاتە هێزی سەربازی تایبەتی ناوخۆی بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو بیرۆکەیە دیاری
کردووە، هاوپەیمانیی ئیسلامی ئەگەر مەبەستی دژایەتی کردنی ئەو بیرۆکەیە بێت ئەوە
بێگومان هاوپەیمانییە نوێیە سەرەتایەک دەبێت بۆ گەشەی زیاتری هێزەملیشاکان کە
دەرنجامی ئالۆزی و تێرۆری زیاتر دەبێت.
ئەوەی کە جێگای هیوایە دوو شتە، بە هۆی ئەوەی لە ئێستادا
هێزی میلیشای ئیسلامی راستەخۆ مەترسی بۆسەر وڵاتانی زلهیز هەیە و هەروەها بە هۆی
ئەوەی ڕوون بۆتەوە کە هێزە میلیشا ئیسلامییەکان هێزێکی بەکرێگیراو نین بەڵکوو لە
پەیوەندی نێوان وڵاتانی دنیادا ئامانج و ویستی خۆیان هەیە، چاوەروان دەکرێت
هاوپەیمانیی ئیسلامی خۆی لە پشتگیری و
گەشەی هێزی میلیشای ئیسلامی بپارێزت و خۆیان هێزێکی سەربازی دیاری کراو دابنێن بۆ
بەشداری لە یەکلاکردنەوەی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتینێوەراستدا کە ئەوەش بە واتای
دەستەبەندییەکی نوێی سەربازی سوننە دێت و ئەو دەستەبەندییەش دژایەتی بەرژەوەندی
لەگەڵ دەستبەندی شیعەی هەیە و هەر بەو هۆیە چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانیی ئیسلامی
کورەی جەنگ بەتنتر و قەیرانەکان قوڵتر بکاتەوە؛ بەڵام ئەوەی کە ئاشکرایە ئەوەیە
هاوپەیمانیی ئیسلامی توانایی ئەوەی هەیە لە گەڵ هاوپەیمانی رۆژئاوا لە دژی هاوپەیمانی
ئێران_رووسیا یەکبگرن، ئەوەش بە مانایی لاسەنگبوونی دۆخەکەیە و بەو واتایی لە
تەنگژەی رۆژهەڵاتینێوەراستدا تەرازووەکە بە لای وڵاتانی سوننەدا دەشکێتەوە چاوەروان دەکرێت ئەو لاسەنگییە ببێتە سەرەتاییەک
بۆ دەرچوون لەو دۆخە داخراوەی کە رۆژهەڵاتینێوەراست تێکەوتووە، چون یەکێ لە
هۆکارەکییەکانی داخراو بوونی دۆخەکە
هاوسەنگی هێزەکانن کە نە دەتوانن یەک لە گۆرەپانەکە دەربکەن و نەدەتوانن پێکیشەوە
بژین.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر