افزودن عنوان |
"پێکاکا لە ناوچەی
هەڵەبجە بنەکەیەکی کردۆتەوە" ئەوە دەقی هەواڵی زۆربەی ڕاگەیاندنە کوردییەکان
لە حەتووی ڕابردوو بووە پرسیاری سەرەکی ئەوەیە هەبوونی پێکاکا لەو ناوچەیە چ
واتایەکی هەیە؟
بۆ وڵامی ئەو پرسیارە
دەبێت ئاوڕێک لە دۆخی مێژووی و کۆمەڵایەتی رۆژهەلات بدەینەوە
لە کوردستانی رۆژهەڵات دوو
جومگەی مێژووی، کۆمەڵایەتی، ئایینی و زمانی هەیە: جومگەی یەکەم ورمێ_شنۆ، جومگەی
دووهەم پاوە_کرماشان ئەو دوو جومگەیە
کوردستانی رۆژهەڵاتی کردۆتە سێ پاژ ورمێ، سنە و کرماشان لە جومگەی یەکەمدا لە رووی
زمانییەوە، زاراوە دەگۆردرێت بەڵام مێژووی هاوبەش و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و ئابووریتیان
هەیە و ئایینی هاوبەشیان هەیە بۆیە ئەو
دوو پاژە لە بواری سیاسییەوە هەڵسووکەوتیان هاووشان و هاوشێوەی یەکە و لە جومگەی دووهەمدا جیاوازی زۆر دەکەوێتە
پاژی کرماشان و سنە، بۆ وێنە پاوە و کرماشان پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر لاوازە و لە
بواری مێژوویدا تێکهەڵچوونی عەشیرە کوردەکانمان لەو ناوچەیەدا هەبووە و لە رووی
زمانییەوە پاوە ناوەندی زاراوەی هەورامی یە
و بەشێکیشی بە کرمانجی نێوەراست قسە دەکەن، ناوچەی کرماشان ناوەندی زاراوەی
کرمانجی خواروو (ئەڕازووان)ە و لە رووی
ئایینییەوە کرماشان ناوەندی ئایینی "شێعە" و "یاری" یە و
بەڵام پاوە ناوچەیەکی سوننی نشینی کوردستانە و ئەو جیاوازییە ئایینی، زمانی و مێژووییە وای
کردووە پاژی سنە و کرماشان خاڵی هاوبەشیان زۆر کەم بێت. لەگەڵ ئەوە بەرەی
ناسیونالیزمی کوردی هەرچەند سکۆلارە بەڵام لە کردەوەدا رووی لە ئایینی سوننەیە و
هاوکات لەگەڵ ئەوەش رەوتێک لە نێو باوەڕمەندانی شێعە هەیە کە جۆرێک "هاوسۆزییەکی ئایینی بەتین"ی لە نێو ئەو باوەڕمەندانەدا سازکردووە ئەوەش
وایکردووە کە کارتێکەری لەسەر کاڵبوونەوەی
ناسیۆنالیزمی کوردی لە نێو کۆمەڵگای باوەرمەندانی شێعەی کورددا هەبێت، چون
"ئەویتری" کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات "فارسی شێعە" یە، ئەوە تەنیا تەنگژەی نێو بەرەی ناسیۆنالیزم نییە
بەڵکوو بەرەی ناسیۆنالیزمی کوردی دەرهەق بە ئایینی یاری (کە ئایینی کۆنی کوردانە)
بێمەبالات بووە و ئەو بایەخی کە دەبێت بەو ئایینە بدرێت نیداوە ئەو قەیرانانە وای
کردووە پەیوەندی نێوان ناسیۆنالیزمی کوردی و پاژی کرماشان زۆر لاواز بێت.
بوونی پێکاکا لەو ناوچەیەدا تەنیا هەبوونی حیزبێکی سیاسی لەو ناوچەیە نییە، پێکاکا
بە پانەوە باسی ئەوە دەکات کە ئەو ڕەوتی بەرانبەر بە بەرەی ناسیۆنالیزمی کوردە،
ئەگەر باڵی ئەو حیزبە لەو ناوچەیە بتوانێ گوتاری خۆی بکاتە گوتاری باڵادەست مەترسی
ئەوە هەیە ئەو بەشە لە کوردستانی رۆژهەڵات لە بەشەکانیتر جیابکاتەوە و لێرەدا ئێمە
لەگەڵ بابەتی فرەدەنگی یان پلۆرالیزمی سیاسی بەرەوڕوو نین بەڵکوو لەگەڵ گوتارێک
بەرانبەر بە گوتاری ناسیۆنالیزمی کوردیی بەڕەورووین بەرەی ناسیۆنالیزمی کوردی سەرەڕای ئەوەی دەبێت
لە کردەوەدا سۆکۆلارتر لە ئێستا هەڵسووکەوت بکات دەبێ بە پێی تایبەتمەندییەکانی
ناوچەی کرماشان گەڵاڵەی تایبەتی پێبێت و رێگە لە باڵادەستی ئەو گوتارە لەو ناوچەیە
بگرێت ئەگەر بەرەی ناسیۆنالیزم ئەو بوونەی پێکاکا لە ناوچەی هەورامان بە ئاسانی
بەلایدا تێپەرێت و بە پلۆرالیزم لێکیداتەوە بە دڵنیاییەوە مەترسی دابەش کردنی
کوردستانی رۆژهەڵات دێتە پێش و لبیرمان بێت پێکاکا نەچووە بۆ هەورامان بەڵکوو
چووە بۆ ئەوەی بگاتە کرماشان و بەرەی ناسیۆنالیزم دەبێت لەبیری بێت کە ئەرکی
یەکەمی لە کوردستانی رۆژهەڵات پاراستنی یەکچارچەی جوگرافیای کوردستانی رۆژهەڵاتە و
چون ئەو دابەش بوونە "مافی دیاری
کردنی چارەنووس" دەخاتە مەترسییەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر