۱۳۹۴ دی ۱۹, شنبه

کردەوە تێرۆریستییەکانی ئیسلامییەکان لە رۆژئاوا



 بە پێچەوانەی ئەوەی لە راگەیاندنەکاندا بڵاو دەبێتەوە بابەتی کردەوە تێرۆریستییەکانی گرووپە ئیسلامییەکان لە ئەوروپا بابەتێکی نوێ نییە، بۆ وێنە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەرەتایی دەسەڵاتدارییەوە هەتا ئێستا دەیان جار لە ناوەندی ئەوروپا و باکووری ئەمەریکا تێرۆری کردووە؛ 



عەبدولرەحمان قاسملوو- ڤەینا-نەمسا، محەمەد سادق شەرەفکەندی-بێرلین-ئەلمانیا، عەلەی ئەکبەر تەباتەبای-مێریلەند-ئەمەریکا، شاپوور بەختیار-پاریس- فەرانسا، کازم رەجەوی-کووپە-سوئیسرا، عەبدولرەحمان بروومەند-پاریس فەرانسا و ...
 ئەو کەسایەتییانەی کە لە سەرەوە ناویان هاتووە بەرهەڵستکاری کۆماری ئیسلامی و بەرهەڵستکاری دەسەڵات گرتنی رەوتی ئیسلامی لە ئێران بوون و هەرچەند سەر بە بیر و لایەنی سیاسی جیاوازن بەڵام لە سێ خاڵدا یەک دەگرنەوە:
١: لە رۆژئاوا خوێندویانەوە بایەخە رۆژئاواییەکان وەک، دێموکراسی، مافی مرۆڤ ، پلۆرالیزم، مافی کەمینە و ... بەتەواوی قەبوڵ کردووە و لە هەوڵی ئەوە دابوو کە کۆمەڵگای خۆیان لەسەر بنەمای ئەو بایەخە سەرلەنوێ نەوژن کەنەوە.
 ٢: سەرجەمیان باوەرین بە جیای دین لە سیاسەت هەبوو
٣: لە کۆمەڵگای خۆیاندا خاوەنی پێگەی کۆمەڵایەتی بوون و توانایی ئەوەیان هەبوو دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی خۆیان وەرگێرنە سەر دەسەڵاتی سیاسی و دەسەڵاتی گۆرانخواز و لە دەرئەنجامی ئەوەدا دەیانتوانی کۆمەڵگاکەین لە رەوتی توندئاژۆی ئیسلامی دوور خەنەوە.
 ئەو کەسایەتییانە لە زۆربەیان لە مەودایەکی کاتی سێ ساڵەدا لە ناوەندی ئەوروپا و بەدەست  گرووپە "توندئاژۆ ئیسلامییەکان" و بەدەستەی "دەوڵەتی ئیسلامی" تێرۆر کران، کۆمەڵگای ئەوروپا و کۆمەڵگای فکری ئەوروپا هیچ کاردانەوەیەکی دەرهەق بە تێرۆری ئەو کەسایەتییانە نەبوو و تەنیا وەک یارییەکی  خوێناوی  نێوان دوو رەوتی سیاسی رۆژهەڵاتی نێوەراستی سەیریان دەکرد.
 ئەوە لە کاتێدابوو ئەو تێرۆرانەی لەلایان کۆماری ئیسلامییەوە وەک "دەوڵەتێکی ئیسلامی" لە ئەوروپا دەکرا شەرێک بوون لە نێوان بایەخە "رۆژئاواییەکان" و بایەخە "ئیسلامییەکان"، حکوومەتەکانی ئەوروپاش تێرۆرەکانیان وەک دەرفەتێک بۆ بەدەستهێنانی پووەنە نەوتی و ئابوورییەکان بەکار هێناو و گوێی خۆیان لێخەواند، لەو نێوانەدا ئەوەی هێچ بایەخێکی نەبوو باوەر فکرییەکانی قوربانییەکان بوو کە هەر لە نێو ئەوروپا و بە پێی بیری رۆژئاوایی ئەو باوەر و روانگانەیان پەیدا کردبوو. لە بەرانبەردا "بکووژەکان" کۆمەڵیک کەس بوون کە باوەری ئیسلامی و دژایەتی کردنی بایەخە رۆژئاواییەکان وای ڵێدەکردن قوربانییەکان تێرۆر بکەن.
 ئەگەر کورتی کەینەوە ئەوروپاییەکان لەبەر پووەنە ئابوورییەکانی کە "دەوڵەتی ئیسلامی"  پێیدەدان ئەوان خۆیان لە تێرۆری ئەو کەسانەی کە باوەریان بە بایەخە رۆژئاواییەکان هەبوو گێل دەکرد. تێرۆرە یەک لە دوایی یەکەکانی کەسایەتییە سکۆلارەکان و سەرکوتی رەوتی سکۆلارەکان لە وڵاتانی ئیسلامی وای کرد ئەو ڕەوتانەی کە باوەریان بە بایەخە رۆژئاواییەکان هەبوو لاواز ببن و هاوکات لەگەڵ ئەوە ڕەوتی ئیسلامی بەدەسەڵاتتر و پاوانخوازتر ببێت  لەگەڵ ئەوەش تێرۆرەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئەوروپا وای کرد ڕەوتە "توندئاژۆ ئیسلامییەکان" تێرۆر لە وڵاتانی دێموکراتیک بە کارێکی سادە و ساکار بزانن و هەر ئازادییەکانی ئەو کۆمەڵگایە وەک دەرفەتێک بۆ ئامانجەکانی خۆیان بەکار بێنن، وەک دەبێنن نەتەنیا فتوای کوشتنی سەلمان رۆشدی دەرێت بەڵکوو چەندین جار هەوڵی تێرۆریشی دەدرێت کە سەرکەوتوو نابێت.
 گرووپە ئیسلامییەکان فێرکران کە ئەوان دەتوانن بە کەمترین تێچوو لە ئەوروپا تێرۆر بکەن و هیچیش روونەدات دەبێ لێرەدا لە بیرمان بێت کە جیاوازییەک لە نێوان جیهانبینی رۆژئاوای و ئیسلامییدا هەیە، ئیسلامییەکان بە پێچەوانەی رۆژئاواییەکان بایەخەکانیان ناکەنە قوربانی ئابووری بەڵکوو ئابووریان بۆ پەرەپێدانی بایەخەکانیان دەوێت.
 بەڵام کۆمەڵگای رۆژئاوایی لانیکەمی لە رۆژهەڵاتی‌نێوەراستدا بایەخەکانیان کردە قوربانی پووەنە ئابوورییەکانی کە لە دەوڵەتانی ئیسلامی و دیکتاتۆرە ئیسلامییەکان وەریان دەگرت.
 فرۆشتنی چەک وچۆل بە وڵاتانی دیکتاتۆری رۆژهەڵاتی‌نێوەراست ، پشتگریی سیاسی لەو دیکتاتۆرانە و پێدانی چەکی کۆمەڵکوژ و ساتەوسەوداکانیان لەسەر وزە، دەرخەری ئەو ڕاستییەن کە حکوومەتی ئەوروپای لە رۆژهەڵاتی‌نێوەراست و وڵاتانی ئیسلامییدا هیچکات بایەخەکانی پێش بەرژەوەندییە ئابوورییەکان نەداوە.
 لە ئێستاشدا ئەگەر سەیری بکەین ئەوە کۆمپانییە رۆژئاواییەکان کە لەلایەک کریای نەوتی داعش و لەلایەکیتری دابینکەری پێداویستیەکانی داعشن خۆ ئەگەر نکۆلی لەوەش بکەن، لانیکەمی نکۆلی لەوە ناکرێت کە ئەوە کۆمپانییە رۆژئاواییەکانن کە ئینترنێت بۆ داعش دابین دەکەن.
 جیا لەو بابەتە لە پاش شەری یەکەمی جیهانی کە دەسەڵاتە رۆژئاواییەکان، دەسەڵاتیان بەسەر وڵاتانی ئیسلامییدا پەیدا کرد دایم رۆژئاواییەکان بە بیانووی جیاواز، پشتگریی رەوتە دیکتاتۆر و بناژۆخوازەکانیانی کۆمەڵگای وڵاتانی ئیسلامیان کردووە و ئەو ڕەوتانەش چ لە دەسەڵاتدا بووبن و چ لە دەرەوەی دەسەڵاتدا بوبێتن، دژایەتی رەوتە دێموکراتخواز و سکۆلارەکانیان کردووە و سەرکوتان کردووەن و لێیان کوشتوون،  لێرەدا دەکرێت بلێن رۆژئاواییەکان بایەخەکانیان تەنیا بۆ کۆمەڵگای خۆیان دەوێت و حەزنەکەن لە کۆمەڵگاکانیتر ئەو بایەخانە جێبگرن.
 بەو لێکدانەوەیە دەکرێت بلێن لە ئێستادا کە تێرۆری گرووپە ئیسلامییەکان کۆمەڵگای رۆژئاوایی و بایەخەکانی ئەو کۆمەڵگایەیان کردۆتە ئامانجی هێرشەکانی خۆیان دیارەدەیەکی نوێ نییە چون ئەوان پێشتریش و هەر لە کۆمەڵگای ئەوروپا و لە کۆمەڵگای وڵاتانی ئیسلامیش ئەو بایەخانەیان کردبووە ئامانجی هێرشەکانی خۆیان بەڵام لێرەدا شتێک کە جێگای باسە ئەوەیە،  حکوومەت و ژوورەکانی بیرکردنەوەی رۆژئاوا تەنیا یەک رێگایەن لەبەر دەمە، ئەوەیش ئەوەیە  لە وڵاتانی ئسیلامییدا واز لە سیاسەتی "ڕەپێشدان بەرژەوەندییە ئابوورییەکان بەسەر بایەخە رۆژئاواییەکاندا" بێن و "بێ تێبینی ئابووری" لە هەوڵدابن بایەخەکانین لە کۆمەڵگا ئیسلامییەکان باو بکەن، هەرچەند رەوتی سکۆلاری وڵاتانی ئیسلامی هێندە لاواز بووە کە ڕەنگە پاش ئەوەش نەتوانێت کۆمەڵگای وڵاتانی ئیسلامی لە دواێنی توندئاژۆی و دەمارگرژی دوور کاتەوە.  بەڵام ئەوە ڕاستییەکە کە لە دەرئەنجامی سیاسەتی هەڵەی ئەوروپا ڕەوتە سکۆلارەکانی وڵاتانی ئیسلامی لاواز بوو و رەوتی توندئاژۆی ئیسلامی سەرکەوت.


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر