ئەم بەیانییە تەنیا لەبەر ئەوەی ماشینی
ڕادوێ زوو بەدوامدا دێت منیش زوو لە خەو هەستام و هەر لەبەر ئەوەی رێگای مالێ هەتا ڕادوێ
قەرەباڵغ نەبوو ،منیش زووگەیشتمە ڕادیۆ و لەبەر بێکاری و بە هۆی ئەوەی میوانی
بەرنامەکەم سەعاتی ٥ی ئێوارە واتە ٨
ساعاتیتر دەگاتێ، فیسبووکم کردەوە کە دەچم چ بچم نێوەی ڕاستی رفیقەکانم بوون بە برات
پیت لە دڵی خۆمدا گوتم نەمردین کوردیش برات پیتێکی لێپەیدا بوو، با شارەکەی ئێمە هۆلی
سینماشی نەبێت.
سەعاتێکی پێچوو کەمپینی "منیش مێردی
ئانجیلا جولیم" دامەزرا و ئێستا ئەو کەمپینە بۆتە ١٠٠٠ کەمپین، خراپی بۆ چووی
ناودێر نەبووە نا، هەر کەس یەکی تایبەت بە
خۆی داناوە و منیش وەکوو چاوەدێرێکی سیاسی کە دەبێ پێشگوویی بکەم، پێم وایە بە
ئەگەرێکی زۆر لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو زنجیرە
ڕووداوی خوارەوە ڕووبدات:
١: فیسبووک لەت بکریت واتە ببێتە فیس و بووک
٢: شەری نێوان فیس و بووک ڕا دەگەیەنرێت و تەنیا قازانجیشی بۆ گوگڵپلاس
دەبێت و هیچیتر
٣: فیس بە تەنیا و بووک بۆخۆی دوای یارمەتی لە
ماکروسۆفت و ئەپل دەکەن و دواوکە ڕوونە هەر کامەی داوی لە ناوبردنی ئەوەیتر دەکات،
بەڵام پاش یەک ساڵ چاوەڕوانی، ماکرۆسۆفت پشتی فیس دەگرێت و ئەپل بۆ بووک دەبێ بە
باب
٤: نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی داوا لە
هالیوود دەکات کە بریاری فرە مێردی بۆ ناجێلاجولی دەربکات بۆ ئەوەی چیتر خەڵک نەکوژرێت
و کەس وڵاتی گەورە و دەوڵەمەندی فیس _ بووک جێنەهێلێت، چون گوگلپلاس تازە
پەنابەر وەرناگرێت و نایەویت بازنەی هاووڵاتییانی خۆی زۆر قەرباڵغ و ناخۆش بکات.
٥: پاش ئەوەی بریاری فرە مێردی بۆ ئانجیلا
جولی لە لایان هۆلیودەوە دەرچوو، ئەپڵ و ماکرۆسافت
بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە فیس و بووک بە سرێشی سرێش ئاوای خوارێش یەک ناگرنەوە،
ئیدارەی سەربەخۆ بۆ هەر کامەیان ڕادەگەیەنن و لەو نێوانەدا بە هۆی ئەوەی کە بریاری
فرەژنی بۆ ئانجیلا جولی دەرچووە، جولی شەوانی تاق بۆ فیس بێت و شەوانی جووتیش بۆ
بووک
٦:
ئاسۆ ،عەلی ،ناسر ، مەنوچهر و کۆمەلێک
بێکاری لەو چەشنە، کەمپینی تێکەڵکردنەوە[ تۆ پێی بلێ ساغکردنەوە و تێکەڵبوونەوە
یان جۆشدانەوە] دادەمەزرێنن و ناوی کەمپینەکەیان دەنێن دووی سەرماوەز
و هەر ئەوەش وا دەکات رایگشتی بخرۆشی و هەموو خەڵک بێنە سەرشەقامی
زاکربێرگ و بلێن: بۆ "دایکی لەچکە
بەسەر مردووە" عەیب ناکەن ئاوا دەکەن
چ زۆرە ژن[ هێندێکیشان دەڵێن بۆ ژنێک وادەکەن، بەڵام تۆ گوێ مەدە ئەوانە
چون چالاکانی ژنان گوێت دەبرن]
جا لەبەر ئەو هۆکارانە لێرەوە بۆ ئەوەی مێژوو
ئەوەندە دووپات نەبێتەوە، تکا لە هەموو رۆژنامەنوسیان، چالاکانی ماڤی مرۆڤ،
چالاکانی مەدەنی و چالاکانی ژنان، مندالان، پیران، بەسالاچووان و سەرجەم خەڵکی
بەشەرەفی سەر فیسبووکی ئێستا دەکەم کە بێن
و کەمپینی "نا بۆ برات پیت بەڵێ بۆ ئانجیلاجولی و رفیقەکانی" دامەزرێنن.
ئامانج لە دانانی ئەو کەمپینە ئەوەیە هەموو
دانیشتوانی فیسبووک بێئەوەی پێویست بێت پارێزگار، وەزیر و پارلمانکار بن، بتوانن
بەئاسانی لەگەڵ ئانجیلاجولی ئەگەر هەر نەبوو جینفر لۆپێز وینەبگرن و وێنەکانی
خۆیان بڵاوبکەنەوە هەتا بەم شێوەیە واز لە کەمپینی" منیش مێردی
ئانجیلاجولیم" بێنن و ئەو کەمپینەی دیکە ئەکتیوو بکەن.
هەر لەو پەیوەندییەدا ڕای چاوەدێرانی
سیاسیمان وەرگرت. ڕێبوار کەریم وەلی پێی وایە دامەزراندنی ئەم کەمپینە نەتەنیا دەتوانێ
بۆ ماوەی سالێک کار بۆ لاپەری بیروڕای ڕووداو ببینێتەوە بەڵکووئەو گوتی: ئەگەر بێتوو ئەو
کەمپینە دامەزرێنن، ئێمە بەرنامەی چوارقۆلی ناودەنێن کۆبونەوەی ٥ قۆڵی. کارناسانی
سیاسی بیانی لەمەش دوورتر دەڕوانن و پێیان وایە دامەزرانی کەمپینی "نا بۆ
برات پیت و بەڵێ بۆ ئانجیلاجولی و رفیقەکانی" دەتوانێ کۆتایی بە دووپاتبوونەوەی
مێژووی کورد فیس_بووکی بێنێت و چیتر لە نێوان جیابوونەوە و لەتبوون و دووئیدارەیی و
چەند ئیدارەیی و حیزبی سەربەخۆ و تاک کورسی نەخولێتەوە.
من
خۆم بە گوێی خۆم بیستوومە کە خەڵک دەلێن:
قاسم سولیمانیش دامەزرانی کەمپینێکی وا بە باش دەزانێ و بە دڵیەتی و هیچ قسەی
لەسەر نییە هەرچەند لەوانەیە ئەگەر بێت و چاو لە وێنەکانی کەمپین بکات، دەستی
بەچاویەوە بگرێت و بڵێت: "حەیبە حەیبە لایبە"
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر