۱۳۹۴ آذر ۷, شنبه

قورعان، قەڵغان و فرۆکەی جەنگی

رۆژی دووشەممە 23ی 11ی2015، ڤێلادیمیر پۆتین، سەرۆک‌کۆماری رووسیا لە تاران بەشداری کۆبونەوەی "سەرۆکانی وڵاتانی هەناردەکاری گاز"ی کرد و لە پەراوێزی ئەو کۆبونەوەیەدا لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی و حەسەن رووحانی، سەرۆک‌کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبۆوە؛ لەو کۆبوونەوەیەدا پۆتین دوو دیاری بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی هێنابوو؛ "قورعانێکی کۆن " و " قەڵغانێکی سەربازێکی  سەردەمی سەفەوییەکان "، ئەم دیارییانەی چ واتایەکیان هەیە؟

۱۳۹۴ آذر ۲, دوشنبه

تەمەن مۆتەکەی سەر کۆماری ئیسلامی

کۆماری ئیسلامی لە دەرئەنجامی ململانێیەکی خوێناوی  کە پاش شۆرشی نەتەوەکانی ئێران  روویدا، گەیشتۆتە دەسەڵات و بازنەی دەسەڵاتدارانی ئەو حکوومەتە رۆژبەرۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە.
لە مانگی 4ی1979 هەتا 1993 تەنیا لە دەرەوەی ئێران 54 کەسایەتی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران تیرۆر کراون و لە سێدارەدانی بەرهەڵستکاران لە 1988 گۆشەیەک لەو ململانێ خوێناوییەی دەسەڵات بووە لە ئێراندا.

۱۳۹۴ آبان ۲۷, چهارشنبه

حەشدی شەعبی چییە و چۆن دامەزرا؟

وێنەی سلێمانی و ئەبوو مونتەزیر

پاش دەرکردنی "فتوای جیهادی کیفایی" لەلایان عەلی سیستانی یەوە و لە 5ی 6ی 2014 هەتا 13ی6ی2014  شوورایەک بە ناوی"شوورای حەشدی شەعبی" دامەزرا و ئەو شوورایە وەک گرووپێکی میلیشای پارێزەری بەرژەوەندییەکانی شیعە دەناسرێت.

۱۳۹۴ آبان ۲۳, شنبه

ئازادی شنگالتان باش


ئێوارێی 13ی تشیرینی دووهەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە دەروازەی شنگالەوە ئازادکردنەوەی ئەو شارەی ڕاگەیاند و لە پاش ئەوە سەرکردەی چەندین وڵاتانی جیهان و چەندین رێکخراوەی نێودەوڵەتی پەیامی پیرۆزباییان بۆ گەلی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەکوو دامەزراوەیەکی فەرمی ئەو گەلە نارد و زۆر کەس لە جیهاندا ئەو سەرکەوتنی پێشمەرگەی بە شانازی دانا

۱۳۹۴ آبان ۲۱, پنجشنبه

بۆ دەبێت لە دورشمی "ورمێ کوردستان نییە" بترسین


هەینی ڕابردوو 15ی خەزەڵوەر لە کاناڵی دووی ئێران لە بەرنامەی "فتیلە"دا بێرێزی بە ئازەرییەکان کرا و ئەوەش بوو هۆی ئەوەی لە  چەندین شاری ئازەربایەجانی باشووری خۆپیشاندان ساز ببێت. خۆپیشاندەران یەکێ لە دورشمەکانیان ئەوە بوو: "بو توپراقدان پای اولماز، اورمی کوردوستان اولماز" . ئەگەر دروشمەکە بکەینە کوردی دەبێتە : " ئەو خاكە دابش نابێت، ورمێ نابێ بە کوردستان".

۱۳۹۴ آبان ۱۹, سه‌شنبه

لە نێوان کولتوور و چەمکدا



شوێن بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
زستانی 2006 بوو بەیانییەکی زوو هەستام لەخەو بچم بۆسەرکار بەفرێکی زۆر باریبوو لە ماڵێ بۆ سەر شەقامەکە رێگایەکی کەم بوو گەێشتمەوە سەر شەقامەکە تاکسییەک ڕایگرتبوو چون بەیانی زوو بوو من و کابرای تاکسی تەنیا زیبەروحی ئەو شوێنە بوین

۱۳۹۴ آبان ۱۸, دوشنبه

این یک طنز نیست[1]




برنامە فکاهی فتیلە  کە از شبکە دو ایران پخش میشود در آخرین قسمت اجباریش در بخشی از آن  بە آذریهای هتاکی کرد و قبل از آن بارها از تلویزیون رسمی ایران  آخرین بار هم از زبان اکبری عبدی  بە عربها هتاکی شود در همین راستا رسانەی جمهوری اسلامی و فعالین سینمایی فارس بالغ بر ٣٨ فلیم و سریال با سوژە کوردستان و برای هتاکی کردن بە کوردهای تهیە کردەاند و  در کلیە این فیلمها تلاش شدەاست کوردها را افرادی اجیرگرفتە، خودفروش، بیفرهنگ و جنایتکار و حتی بدریخت، بدلباس و مضحک نشاندهند واقعیت این است کە این رفتار  تنها مختص بە رسانەهای داخلی و وابستە بە جمهوری اسلامی نیست بلکە چنین رفتاری در رسانەهای فارسی زبان در خارج از ایران و حتی در رسانەهای فارسی زبان وابستە بەکشورهای اروپای مانند BBCpersian و VOApersian  نیز قابل مشاهدە است

۱۳۹۴ آبان ۱۷, یکشنبه

سپای قودس و زەڵکاوی رۆژهەڵاتی‌نێوەراست


لە مارسی 2003دا ڕەنگە کەم  کەس بیری لەوە بکردایەتەوە کە ئێران لە ڕێگای سپای قودسەوە بیەوێت دەست لە کاروباری عێراق وەردات و ئاراستە ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتە بەڕەو ئاقاری دڵخوازی خۆی بەرێت بەڵام سەرکەوتنە ڕوالەتییەکانی نێو عێراق و پەلکێش کردنی ئەو وڵاتە بەڕەوە دۆخی دڵخوازی ئێران و پاشەکشی تاکتیکی ئامریکا لە بەرانبەر ئێران لە عێراقدا وای کرد سپای قودس و ئەو تئۆرییە سیاسییەی کە بناغەی دامەزرانێتی پەڵ قەولی کات و لە سالی 2011وە ببێتە بنەمای سیاسەتی دەرەکی و نێوخۆی ئێران