ئێوارێی 13ی تشیرینی دووهەم
سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لە دەروازەی شنگالەوە ئازادکردنەوەی ئەو
شارەی ڕاگەیاند و لە پاش ئەوە سەرکردەی چەندین وڵاتانی جیهان و چەندین رێکخراوەی
نێودەوڵەتی پەیامی پیرۆزباییان بۆ گەلی کورد و حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەکوو
دامەزراوەیەکی فەرمی ئەو گەلە نارد و زۆر کەس لە جیهاندا ئەو سەرکەوتنی پێشمەرگەی
بە شانازی دانا
بەڵام لە نێوخۆ و لە رایەڵە کۆمەلایەتییەکان ئەگەر
بەزمانی کوردی لەسەر ئازادی شنگال بگرابایەی توشی زۆرشت دەهاتی، خۆشحالی نەبێت
بەراستی بۆ؟
لە ٣ی 8ی 2014 کاتێ شنگال کەوت ژینۆساید، دڵنگرانی و
تاڵی لەگەڵ خۆی بۆ هێناین هەموومان پەرۆش بووین چەند رۆژ دوای ئەو کەوتنە چەندین
رۆڵەی ئەو نیشتمانە روویان کردە رێگاکانی چیای شنگاڵ هەتا بەڵکوو ئەو چیایە لە
گەمارۆی هێزی تاریکی دەربێن و دەیان کەمپین لە هەموو کوردستان داندراو شتومەک بۆ
ئاوارەکانی شنگال کۆکراوە و منداڵمان دیت کە لە "سەردەشت" گوارەی گوێ بۆ
لێقەوماوەکان نارد.
ئەی بۆ ئازادکردنەوەی نەیتوانی وامان لێبکات هەر کەس لە
پاڵخۆیەوە شیرنی دابش بکات و هەرچی دەستی دەگاتە رایەلەیەکیی کۆمەلایەتی پەیامێکی
پیرۆزبایی بنوسێت؟!
ئەمە یەکەم جار نییە و دواهەمین جاریش نابێت کە لە
کوردستان شکستەکان نەتەوەی دەکرێن و سەرکەوتنەکان بۆ حیزبەکان دادەندرێت.
ئەگەر سەیری مێژوو بکەن نەتەوەی کورد هیچ سەرکەوتنێکی
بەدەست نەهێناوە بەڵام دەیان شکستی خواردەوە، ئەوەی کە سەرکەوتنی بەدەست هێناوە
حیزبێکی کوردی بووە و بۆیە ئێمە بە کۆماری کوردستان و حکوومەتی هەرێمی
کوردستانیشەوە کە دوو دامەزراوە بوون بۆ ئەوەی کورد دەسەڵاتی خۆی بەدەستەوە بگرێت
و چارەنوسی خۆی دیار بکات، وەکوو سەرکەتنی نەتەوەی کورد سەیری ناکرێت و وەک
دەستکەوتی حیزبی دەچێتە باغەلی چەند حیزبەوە و هیچیتر.
هەر بەو پێودانگەش سەیری هەڵبژاردن لە باکوور دەکرێت،
دەبینین کاتێ لیستی کوردەکان دەنگی باش دێنەوە وەکوو سەرکەوتن بۆ پێکاکا سەیری
دەکرێت و گەچی لە هەڵبژاردنی ٥ مانگ داوایی ئەگەر دەنگ کەم دێنەوە پێکاکا بەری
دەکرێت لەوە شکستە.
شکست لە شنگال کە بووە هۆی روودانی ژینۆسایدێکیتر لە
کوردستاندا شکستێکی نەتەوەی بوو، سەرکەوتنەکەشی بێگومان سەرکەتنێکی نەتەوەیەوە و
نەک پارتی دێموکراتی کوردستان بەڵکوو حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش ناتوانێ خۆی
تەنیا بەخاوەنی ئەو سەرکەوتنە دانێت بەڵکوو شانازییەکە بۆ هەموو کوردە جا لە هەر
کوێی ئەو جیهانە بژی و هەر حیزبێکی کوردستانی قەبول بێت.
بەڵام ئەوە تەنیا لایەکی بابەتەکەیە ئەگەر لاینگرانی
پارتی لە رایەلە کۆمەلایەتییەکان ویستوویانە ئەو سەرکەتنە بۆ حیزبەکەی خۆیان تاپۆ
بکەن، لاینگرانی حیزبەکانیتر وەکوو یەکێتی، پێ کاکا و گۆران و ... لەبەرانبەردا
بەسەرکەوتنی دانانێن و گاڵتەی پیدەکەن.
دەبینین لەسەر رایەلە کۆمەلایەتییەکان دەنوسرێت
"داعش شەری نەکرد دەنا شنگال نەدەگیراوە" و تەنانەت دەنوسرێت،
"شنگال تازە بایەخی بۆ داعش نەماوە و خۆی چۆلی کردووە".
ئەوەی کە داعش شەری نەکرد راست نییە ئەوەنییە پتر لە 100
تەرمی چەکداری داعش بەبەر چاوی هەموو راگەیاندنی دنیا لە شەقامەکانی شنگال کەتووە
کە وایە داعش شەری کردووە بەڵام ئاگری شەرەکە هێندە قورس بووە بۆیە ناچار بووە
بکشێتەوە
داعش هەتا ئێستا دەیان شکستی بەدەستی پێشمەرگە تەجربە
کردووە هەر لە مەخموور و گوێرەوە هەتا دەگاتە کۆبانی و هەتا دەچێتە گوڵاڵە و هەتا
ئەمرۆ لە شنگاڵ، کە وایە داعشی "لە خۆ بای" و داعشی لە"شکست
نەهاتوو" بەدەستی کوڕ و کچی ئەو نەتەوەیە کەپۆی لە خۆڵوەردا و سەری پێشۆر کرا
و چ لەوە خۆشترە دوژمنەکەت لە حاندت سەری شۆربێت، ئەگەر شەریشی بۆ نەکرابێت و ورەی
رووخابێت ئەوە رۆڵەکانی ئەو نەتەوەیە وایان لێکردووە دەنا لە سەرەتادا دەماندیت کە
دەیانگوت : "ئەوە لشکری ئیسلامە بۆیە لە شکست نایە".
لەسەر ستراتژیک بوونی شنگالیش بۆ داعش هەر ئەوەندە بەسە
کە ئێستا داعش بوو بە دوو کەرتی داعشی سووریا و عێراق، بۆ هێزێک کە هەر چواردەوری
شەرگەیە، کەرت بوون بە مانای گورزێکی گورچوو بڕە؛ چون ئەو هیزە سەرکەوتنی لە
شەرگەکانی گرێدراوە بە هاتوچۆ و گواستنەوەی خێرای چەک و چەکدارەکانی بۆ شەرگاکان،
بەڵام ئێستا کورد بۆتە لەمپەرێک کە داعش نەتوانێ بە ئاسانی چەکدار و چەک بۆ شەرگەکانی
بگوازێتەوە کە وایە ئازادکردن و بەدەستەوە گرتنی شنگال لە لایان کوردەکانەوە بە
واتای لێبڕینی توانایی شەری داعش لە شەرگەکانیتریشە، بۆیە شنگال کە داگیرکرا بۆ
داعش ستراتژیک بوو کە ئازادیش کرا گورزێکی گورچوو بڕ و ستراتژیک بر داعش کەوت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر