۱۳۹۴ آبان ۲۱, پنجشنبه

بۆ دەبێت لە دورشمی "ورمێ کوردستان نییە" بترسین


هەینی ڕابردوو 15ی خەزەڵوەر لە کاناڵی دووی ئێران لە بەرنامەی "فتیلە"دا بێرێزی بە ئازەرییەکان کرا و ئەوەش بوو هۆی ئەوەی لە  چەندین شاری ئازەربایەجانی باشووری خۆپیشاندان ساز ببێت. خۆپیشاندەران یەکێ لە دورشمەکانیان ئەوە بوو: "بو توپراقدان پای اولماز، اورمی کوردوستان اولماز" . ئەگەر دروشمەکە بکەینە کوردی دەبێتە : " ئەو خاكە دابش نابێت، ورمێ نابێ بە کوردستان".


بۆ دەبێت لەو دروشمە بترسین؟.
بابەتی دیاری کردنی سنووری جوغرافیای ژیانی نەتەوەکان  لە سنووری دەسەڵاتی ئێراندا زۆر ئالۆزە ئەوەی کە ئێستا وەکوو دەسەڵاتی سیاسیی ئێران دەناسرێت کەمتر لە 100 ساڵە سەقامگیربووە  و هیچ دەسەڵاتێکی پێش ئەو ١٠٠ ساڵە سنوور لەگەڵ سنووری ئێران ئێستا هاوشێوە نەبووە لەگەڵ ئەوەش ناوچەی کوردستان بە هۆی ئەوەی سنوری پێگەیشتینی سێ شارستانیەتی ئێرانی، رۆمی و رووسی و هەر وەها سنووری سێ ئایینی زەردەشت، ئیسلام و کریستیان لە کوردستان لێکگەراوەتەوە، ئەوە وای کردووە  بە درێژای مێژوو کوردستان  شوێنگەی شەر لەسەر ئایین و پێکدادانی ئاینن و شارستانیەتەکان بێت.
 لەسەردەمی سەدەی ١٩ و ٢٠ کە کوردستان لەسەر پاوانخوازی رووسیا و بریتانیا بۆتە شەرگەی چەند شەر و ناکۆکی و لەگەڵ هەر شەرێک دێمۆگرافی باکووری کوردستانی رۆژهەڵات گۆراوە و دەیان عەشیرەت بۆ شەر هێندراونە ئەو ناوچەیە و دەیان عەشیرەت دەرکراون.
بەو پێشەکیەوە دێنە ئێستا و ئاورێک لە ڕوانگەی ئازەرییەکان لە سەر کوردستانی بوونی ناوچەی باکووری کوردستانی رۆژهەڵات دەدینەوە، ئازەرییەکان بە کورد لە ناوچەی ورمێ دەلێن "موهاجیر" واتە کەسێک کە خەڵکی ناوچەکە نییە و هێندراوە یان هاتۆتە ئەو ناوچەیە.
 ئەو وشەیە بۆ دوو مەبەستی سەرەکی دەگوترێ: یەکەم مافی خاوەندارێتی خاك لە تاکی کورد بسێندرێتەوە دووهەم: مافی هاوشانی ئازەرییەکان بۆ کورد دانەندرێت کە دەگوترێ مافی هاوشان مەبەست مافی هاوشانی ئابووری، سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییە.
کە وایە ئەو دروشمە لەسەر بناغەی جۆرێک ڕەگەزپەرەستی دەدرێت و سەرەڕای ئەوەی ئامانجی ئەوەیە بەشێک لە خاکی کوردستان بڕبدات، پاش بڕدانی ئەو خاكەش ئیرادەی هەیە کە مافی ئابووری ، سیاسی ، فەرهەنگی و کۆمەلایەتی ئەو بەشە لە نەتەوەی کورد کە دەکەوێتە ئەو ناوچەیە پێشێل بکات.
باشترین بەڵگە بۆ پشتڕاست کردنەوەی ئەو دەقە ئیرادەی ئازەرییەکانە لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، ئەوان خوازیاری ئەوە بوون کورد بەشێک لە کۆماری ئازەربایەجان بێت و خۆی کۆماری سەربەخۆی نەبێت مانشێتی ژوومارە ١٠ی رۆژنامەی کوردستانی سەردەمی کۆماری کوردستانیش لە وڵامی ئەو داوا ناڕەوایەیە، کە نوسراوە" ئیستقلالی کردستان".
ئێستا بێرێزی کردن بە جلی کوردی و نوسراوەکانی نێوبڵاوکراوەکانی ئازەرییەکان و دروشمەکانی دوایین خۆپیشاندانی ئازەرییەکان پێمان دەڵێن بیرۆکەیەک لە نێو ئازەرییەکاندا هەیە کە کورد بە سووک سەیر دەکات و ئیرادەیەک دەیەوێت ئەو بیرۆکەیە سەرکەوێت، بێگومان چاو لێ قوچاندن و پشتگوێ خستنی  ئەو بیرۆکەیەش ناتوانێ دادی کورد بدات.
بەڵکوو دەبێ کورد زۆر  بە ڕاشکاوانە لەگەڵ ئەو بیرۆکەیە بەڕەروو بێتەوە کوژران و پێشێل کردنی ماف، سپی و رەشی نییە، کورد چ فارس کە نەتەوەی باڵادەستی ئێستای ئێرانە مافەکانی پێشێل بکات نارەوایە، چ ئازەری یان هەر نەتەوەیەکتر بیەوێت ئەو کارە بکات ناڕەوایە.
فەلسەفەی خەباتی نەتەوەی کوردیش" دیاری کردنی مافی چارەنوسە" هەر لایەنێک و نەتەوەیەک بیەوێت ئەو مافە برێتە ژێرپرسارە خەباتی نەتەوەی دەبێت بەڕەوڕووی بێتەوە.








هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر