۱۳۹۴ آذر ۷, شنبه

قورعان، قەڵغان و فرۆکەی جەنگی

رۆژی دووشەممە 23ی 11ی2015، ڤێلادیمیر پۆتین، سەرۆک‌کۆماری رووسیا لە تاران بەشداری کۆبونەوەی "سەرۆکانی وڵاتانی هەناردەکاری گاز"ی کرد و لە پەراوێزی ئەو کۆبونەوەیەدا لەگەڵ عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی و حەسەن رووحانی، سەرۆک‌کۆماری کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆبۆوە؛ لەو کۆبوونەوەیەدا پۆتین دوو دیاری بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی هێنابوو؛ "قورعانێکی کۆن " و " قەڵغانێکی سەربازێکی  سەردەمی سەفەوییەکان "، ئەم دیارییانەی چ واتایەکیان هەیە؟


"دیاری قورعان" بۆ خامنەیی دەگەرێتەوە سەر ئەو هۆکارەی کە لە رۆژهەڵاتی‌نێوەراستدا سێ وڵات وەک دەمراستی وڵاتانی ئیسلامی ناسراون، ئێران، سعودیە و تورکیا؛ ئێران سەرکردایەتی بەرەی شیعەی مسوڵـمان دەکات و سعودیە و تورکیاش سەرکردایەتی مسوڵمانی سوننە مەذهەب دەکەن پۆتین بە پێشکەش کردنی "دیاری قورعان" بە خامنەیی لە راستییدا دانی بەوەدا هێنا کە ئەو و وڵاتەکەی لەو دابەشکارییەدا پشتیی ئێران دەگرێت و هاوپەیمانی ئێران دەبێت بە دیارییەش دەردەکەوێت دوو وڵاتە زلهێزەکەی دیکەی نێو وڵاتانی ئیسلامی لەگەڵ پۆتین لەسەر سیاسەتی ناوچەیی رێکنەکەوتن.
بەڵام قەڵغانەکەی پۆتین چ واتایەکی هەیە؟
قەڵغانەکەی پۆتێن بۆ رووحانی دەستکەوتی شەرێک بوو کەو شەرەدا سەفەوییەکان بەسەر رووسیادا سەرکەتبوون ، لە پاش ئەو شەرە، رووسیا  و  ئێران چەندین جاریتر بەشەر هاتن و لە هەموو شەرەکانی دوای ئەو شەرە  ئێران دۆراوی شەرەکە بوو و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی لە پاش هەر شکستێکی ئێران رووسیا برێکی باش لە خاکی ژێر دەسەڵاتداری ئێرانی ئەو کات بۆ خۆی بڕدات بیخاتە سەر دەسەڵاتی خۆی.
 پۆتین ئێستا لە سێ بواردا بۆ ئێران قەڵغانە:
 ١: پۆتین لە دانوستانە ناوکیی نێوان ئێران و گرووپی 5+1 پشتی ئێرانی گرتووە و لە راستییدا بۆ ئێران قەڵغانە
2: پۆتین دەتوانێ قەڵغانی مووشەکی S300  بدات بە ئێران و بە شێوەیە پارێزەری ئێران لە ئەگەری هەرچەشەن هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل و هەر وڵاتێکیتر بۆ سەر بنیاتە ناوکییەکانی ئێران یان شوێنی تەناهیتر بێت.
٣: رووسیا لە هاوپەیمانییەکی لەگەڵ ئێران ناوچەیی دایە و ئەوەش وای کردووە بەختی ئێران بۆ سەرکەوتن لەو هاوپەیمانییە ناوچەییەدا زۆر بێت.
قەڵغانەکەی پوتین بۆ رووحانی لانیکەمی هەڵگری پێنج پەیام بوو:
1: ناسیونالیستە ئێرانییەکان کە هیچ باوەریان بە هاوپەیمانی و دۆستایەتی لەگەڵ رووسیا نییە لە هاوپەیمانی لەگەڵ رووسیا دڵنیا بکاتەوە.
2: سەرۆکەکانی کۆماری ئیسلامی لە هاوپەیمانی لەگەڵ رووسیا دڵنیا بەکاتەوە چون پۆتین پاش دانیشتنەکەی لەگەڵ خامنەیی گوتی: " ئێمە لە پشتەوە خەنجەر لە دۆستەکانمان نادەین".
3: لایەنی بەرەووڕووی هاوپەیمانی ئێران و رووسیا لە سووربونی رووسیا لەو هاوپەیمانییە دڵنیا کاتەوە.
4: ناراستەخۆ خوازیاری پونی زیاتر لە سعودیە و تورکیا بێت .
5: دیاری "قەڵغان و قورعانەکەی" پۆتین حەکایەت لە سووربوونی ئەو وڵاتە لە وەدیهێنانی تئۆری" ئۆراسیا" دەکات بە شێوەیەش پیامێک بۆ رۆژئاواییەکانە، کە لەو پەیامەدا پۆتین دەیەوێت بەوان بڵێت کە ئەو سوورە لەسەر باڵادەستی رووسیا لە ناوچەی رۆژهەڵاتی‌نێوەراست و ئاسیای ناوین و هیچ بریارێک لەو ناوچەیە بێ رەزامەندی رووسیا سەرناگرێت.
یەک رۆژ پاش دیارییەکانی پۆتین بۆ ئێران تورکیا بەدەستی ئەنقەست فرۆکەیەکی جەنگی رووسیا بەرداوە، یەکێ لە هۆکارەکانی  بەردانەوەی ئەو فرۆکەیە لە راستییدا وڵامی ئەو دیاری و سوور بوون لەسەر ئەو هاوپەیمانییە ناوچەییە بوو کە رووسیا و ئێران هەیانە و هەر ئەوەش وای کرد رووحانی لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی خۆیدا ئەو کردەوەیە بە "کردەوەیەکی پرمەترسی" دابنێت.
دیارییەکانی پۆتین و بەردانەوەی فرۆکە رووسیەیەکە لە لایان تورکیاوە سەرەتای گەورە بوونەوەی نێوانی دوجەمسەری لە رۆژهەڵاتی‌نێوەراست و جیهانی ئیسلام دایە و ئەوەش وا دەکات باوەرمان وا بێت کە بەم زووانە نە شەرەکانی ئێستای نێو رۆژهەڵاتی‌نێوەراست کۆتاییان دێت و نە گرووپە تێرۆریستە ئیسلامییەکان پشتیان بەردەدرێت



۲ نظر: