۱۳۹۴ آبان ۱۹, سه‌شنبه

لە نێوان کولتوور و چەمکدا



شوێن بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
زستانی 2006 بوو بەیانییەکی زوو هەستام لەخەو بچم بۆسەرکار بەفرێکی زۆر باریبوو لە ماڵێ بۆ سەر شەقامەکە رێگایەکی کەم بوو گەێشتمەوە سەر شەقامەکە تاکسییەک ڕایگرتبوو چون بەیانی زوو بوو من و کابرای تاکسی تەنیا زیبەروحی ئەو شوێنە بوین


گوتم: کاکە دەمبەیە "نەخۆشخانە"
گوتی: ئەی بۆ ناتبەم؟! پوڵم نادەیی؟!
 گوتم: با
 گوتی: دەی باشە بەڵام بە 1000 تمەن دەتبەم
 کرێ ئەگەر تاکسییەکت بە دەربەست بگرتایە ئەوکات 275 تمەن بوو
منیش سەیرێکم کرد و گوتم : بە چەتەیی منداڵ بەخێو نابێت
لەگەڵ کابرا قسەمان لێکهەڵبەزییەوە بەڵام نەمن بۆ ئەو چووم و نە ئەویش خۆی بۆ ڕاپسکاندم بۆیە هەر شەرە چەقەیک بوو و کۆتایی هات.
شوێن : هەولێری باشووری کوردستان
بەیانی رۆژی  9 نوامبری 2015 دەچووم بۆ سەرکار بارانێکی بە خوڕ دەستی پێکرد و لە ماوەی کەمتر لە 15 خوڵەک هەموو شەقامەکەکان ئاو دایگرت و ئاوی بارانەکە دەرنەدەچوو و لە سەر جادەکە پۆنگی دەخواردەوە و هەموو جادەکە بوو بە "گۆلاوک" کە گەیشتمە سەر کار دەمەویست ڕاپۆرتێک لەو کێشەیە سازبکەم بۆ ئەوەی دەنگی کاربەدەستانیشم وەرگرتبێ و هەر خۆم لێمنەرستبێ تەلەفوونم بۆ جێگری پارێزگای هەولێر کرد، یەکێ لە پرسیارەکان ئەوە بوو:
 کاک تاهیر باشە بۆ هەموو جادەکانی ئەو شارە بە ١٥ خوڵەک باران پردەبن لە ئاوا و گۆلاوکیان تێدا ساز دەبێت؟
گوتی: بۆ هەر هەولێر وایە یانی سلێمانی وانییە ناکاکە هەموو شارەکانی کوردستان وان!!!! ئەوەش زۆر ئاساییە باران ببارێت جادە هەر ئاوی تێدێت!!!
پاشان لای سەعات ١ هاتمەدەرێ بچمە شوێنیکتر  بارانێکی بە خوڕ دەباری زۆربەی حەتووان هەر کاتژمێر ١ی رۆژی دووشەممە لە شەقامی ئیسکانەوە بە تاکسی دەچم بۆ پیرزین و کرێ تاکسی لە چەند حەتووی ڕابردوو  ٥٠٠٠ دینار بووە، هاتم دەستم لە چەند تاکسی بەرزکردەوە هەمووی داوای١٠٠٠ دیناریان دەکرد پاش ئەوەی قەدرێکی چاک باران لێدام، عاقیبەت بە هەرزار "ناری عەلی " تاکسییەکم بە ٨٠٠٠ هەزار ڕازی کرد و پێی هاتم بۆ پیرزین، کابرا لە رێگا زۆریش باسی پیاوەتی و لە خۆبردووی و تێگەیشتووی خۆی بۆ کردم
دێموکراسی، مافی مرۆڤ، ئازادی، ئازادی ڕادەبرین، مافی منداڵ، مافی ژنان، کۆمەڵگای یەکسان ، دەسەڵاتداری دێموکراتیک و.... ئەگەر چەمکیش بن بێ‌گومان دەبێ دواتر ببن بە کولتوور و بچنە نێوکۆمەڵگا و دەروونی تاکی ئەو کۆمەڵگایەوە؛ و دواتر ئەوە تاکە کە دەبێ پێبەندی ئەو چەمکانە بێت، چون ئەگەر وەکوو چەمک مانەوە یان دەبن بە شتێکی جوان و لەسەر تاقەی ڕووناکبیری دادەندرێن و هیچ بایەخێکیتریان نابێت یان ئەوەی دەبن بە بیانوویەکی نوێ بۆوەی  دواتر کۆمەڵگا و ئەویتری پێدەچەوسێندرێتەوە و بەرژەوەندییە تایبەتەکانی  پێدەپارێزرێ
وەک دەشبینین  هەڵبژاردنەکانی رۆژهەڵاتی‌نێوەڕاست هیچ کات نەبوونە بیانوو بۆ دەستاودەست کردنی دەسەڵات، بەڵکوو هەمیشە بیانوو بوون بۆ دەستپێکی شەرێکی نوێ و ئاژاوەیەکی تازە.
هەموو ئەو کەسانەی کە ژن یان کچەکانیان دەکوژن هەر نەبێت جارێک بیستوویانە کە ژنیش مرۆڤە و مافی خۆی هەیە، بەڵام دڵنیام هیچ کات نە بیریان لەو قسەیە کردۆتەوە و نە پێیان وابووە کە ئەو قسەیە بۆ ئەوانە و ئەوە ئەوان  کە ئەگەری هەیە رۆژێک لە رۆژان گوللـە بە کەسوکارێکی مێینەی خۆیانەوە بنێن.

کۆمەڵگای ئێمە کێشەی لە زانین و ئاگاداری لە سەر چەمکەکان نییە بەڵکوو کێشە لەسەر ئەوەیە ئەو چەمکانە قەت بە هێند وەرناگرێت و قەت تاکی کورد و رۆژهەڵاتی پێی وانییە ئەوەی دەبێ دێمۆکراسی پیرۆ بکات یان مافی مرۆڤ پێشێل نەکات ئەوە خۆیەتی نەک ئەویتر، ئێمە هەمیشە پێبەندبوونمان بۆ یاسا، دێمۆکراسی و چەمکەکانیتر بۆ ئەوەیتر ویستووە و پێمان وانەبووە خۆشمان بەشێک لەو سیستمەین  کە هەموو لێهەڵدێن و هەموو ڕەخنەی لێدەگرین. قەت جارێکیش باوەڕمان وانەبووە کە ئەوە خۆمانین کە دیکتاتۆر دەخوڵقێنین و ئەوە خۆمانین پێشێلکارییەکانی کۆمەڵگا دەکەین. 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر