لە مارسی
2003دا ڕەنگە کەم کەس بیری لەوە بکردایەتەوە
کە ئێران لە ڕێگای سپای قودسەوە بیەوێت دەست لە کاروباری عێراق وەردات و ئاراستە
ڕەوتی سیاسی ئەو وڵاتە بەڕەو ئاقاری دڵخوازی خۆی بەرێت بەڵام سەرکەوتنە
ڕوالەتییەکانی نێو عێراق و پەلکێش کردنی ئەو وڵاتە بەڕەوە دۆخی دڵخوازی ئێران و
پاشەکشی تاکتیکی ئامریکا لە بەرانبەر ئێران لە عێراقدا وای کرد سپای قودس و ئەو
تئۆرییە سیاسییەی کە بناغەی دامەزرانێتی پەڵ قەولی کات و لە سالی 2011وە ببێتە
بنەمای سیاسەتی دەرەکی و نێوخۆی ئێران
ئایا ئێران
لە کێشەکانی نێو رۆژهەڵاتینێوەڕاستتدا باڵا دەستە؟
ئێران
بۆ ئەوەی لە تەنگژەکانی رۆژهەڵاتینێوەڕاست باڵا دەست بێت، پێویستە لانیکەمی لە
بواری ئابووری بتوانێت تێچووی ئاواتە ناوچەییەکانی بدات، پێگەی کۆمەڵایەتی لە
ناوچەکەدا بەرز بێت و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشت قایمی هەبێت و هاوکات خۆشی لە
قەیرانی نێوخۆی بەری بێت. ئایا ئێران لە ئێستادا ئەو تایبەتمەندییانەی هەیە؟!
بۆ
ڕوون بونەوەی توانایی ئابووری ئێران سەیر کردنی نامەی چوار وەزیری نێو دەوڵەتی
ڕووحانی بۆ ڕووحانی تەواوە بۆ ئەوەی
بگوترێ ئابووری ئێران لە تەنگژەیەکی قوڵدایە، ئەوان لە نامەکەیاندا ٨ کێشەی نێو
ئابووری ئێرانیان دەستنیشان دەکەن و لەو باوەڕەدان ئەگەر ئەو کێشانە چارەسەر
نەکرێت ئابووری ئێران دەکەوێتە تەنگژەیەکەوە کە نەجاتدانی ئاستەمە لەگەڵ ئەوە
تەنیا قەیرانی ئابووری یان مەترسی لە قەیرانی ئابووری نییە کە لە نێوخۆی ئێراندا
هەیە بەڵکوو قەیرانی کم ئاووی یان بێ ئاووی ، قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان و لاوازی
پێگەی کۆمەڵایەتیی حکوومەتی ئێران لە نیو کۆمەڵگای خۆیدا بەشێک لەو قەیرانانە کە
لە نێوخۆی ئێراندا بەرۆکی کۆماری ئیسلامی گرتووە و کارتێکەی ڕاستەخۆشی لەسەر
گەیشتن ئێران بە ئاواتەناوچەییەکانی هەیە.
سەرەڕای ئەوانەش وەکوو دەبینین، ململانێی هێزە
سیاسییەکانی نێو ئێران بەڕەوەقەیران و لێکدوورکەوتنەوە دەچێت و دەبێ لە
لێکدانەوەکانمان ململانێی نێوخۆی لایەنە سیاسییەکانی نێوکۆماری ئیسلامیشمان لەبەر
چاو بێت کە وایە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە چەند ڕەهەندی جیاوازی
ناوخۆیی لە تەنگژە دایە و گەمارۆی سیاسی و ئابووری جیهانی و ناکۆکی ناوچەیش وای
کردووە ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتیش لە قەیران دابێت و پەڕاوێز بخرێت.
ئەوە
تەنیا کۆسپەکانی بەردەمی کۆماری ئیسلامی بۆ گەشتین بە ئامانجەکانی لە رۆژهەڵاتینێوەراستدا
نییە؛ بەڵکوو دەستێوەردانی ئێران لە
قەیرانەکانی نێو رۆژهەڵاتینێوەڕاستدا نە تەنیا وای کردووە تێچوویەکی ئابووری زۆر
بخاتە سەر ئابووری ئێران کە خۆی لە قەیران دایە بەڵکوو لەو ناوچەیەشدا ئێرانی توشی
بەرزبوونەوەی ئاستی دوژمنایەتی لەگەڵ هێندێ وڵاتی وەکوو ئیسرائیل و عەرەبستان و
وڵاتانی باشووری کەنداو کردووە
کۆماری
ئیسلامی لە ئاستی جەماوەری ناوچەکەدا
وەکوو دەسەڵاتێکی شێعە ئەگەر لای بەشێک لە موسڵمانە شێعەکان خۆشیەویست بوبێت لای
زۆرینەی موسڵمانی سوننی وەکوو وڵاتێکی داگیرکەر و ئاژاوەگێر ناسراوە و لەگەڵ ئەوەش
ڕای گشتیی کۆمەڵگای عەرەبی لە جیهاندا، ئێران وەکوو دوژمنی بەرژەوەندی وڵاتانی
عەرەبی پێناسە دەکات و ئەوانە هەمووی ئاماژەن بۆ لاواز بوونی پێگەی کۆمەڵایەتیی
ئێران لە ناوچەکەدا کە بۆ سەرخستنی خواستەکانی خۆی پێویستی بەو پێگەیە هەیە.
سەرەڕای ئەوە، قەیرانەکانی رۆژهەڵاتینێوەراست چەندین
دەستی تێدایە لانیکەمی ئەو لایەنانەی بوونیان بە ئاشکرا دەستنیشان دەکرێت ، وڵاتانی
رۆژئاوایی ، وڵاتانی عەرەب ، وڵاتانی موسڵمانی ناعەرەب و ڕووسیا، هەر لایەنێک ئاوات و ئامانجی خۆی هەیە
و هەر کامەی گرووپی تایبەتی خۆی بەدەستەوەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی لە
رۆژهەڵاتینێوەراستدا، لەو نێوانەدا نزیکترین وڵات بە ئێران، رووسیایە، بە پێی
قسەکانی محەمەد عەلی جەعفەری، فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، رووسیاش بۆ ئاوات و ئامانجی خۆی بەشداری لە شەری
سووریا دەکات و ئامانجەکانیشی لەگەڵ ئێران یەک نین؛ کە وایە ئێران قەیران هاوپەیمانیشی لە ناوچەکدا
هەیە، هەرچەند ئێران کەمینەی شێعە و گرووپەکانی سەر بەو کەمینەیە لە ناوچەکەدا وەکوو حیزبوڵڵای لوبنان، حوسییەکانی
یەمەن و شێعەکانی عێراق، ئەفغانستان و پاکستان و عەلەوییەکانی سووریا بە
هاوپەیمانی خۆی دادەنێت، بەڵام ئەو لایەنانە لانیکەم لە ڕەهەندی ئابووری و
دیپلۆماسی ناوچەدا بارێک لەسەر ئێران سووک ناکەن و تەنانەت باریشی قورس دەکەن با
پیاوی شەریش بن کە وایە دەکرێت وەکوو پشت قایمییەک بۆ دابین کردنی هیزی شەر
سەیریان بکرێت بەڵام ناکرێت وەکوو
هاوپەیمانییەکی بارسووکەر و توانا سەیریان بکرێت.
ئەوەی
کە ڕوونە ئەوەیە، ئێران لە رۆژهەڵاتینێوەڕاستدا "پێی لە بەڕەی خۆی زیاتر
ڕاکێشاوە" و توانا و دەرفەتی هەڵکێشانەوەی لاقیشی نەماوە و قەیرانە نێوخۆی و
دەرەکییەکانی رێگەی گەڕانەوە و دەرچوونی
لە نێو تەنگژەکانی ئەوە ناوچەیی پێنادەن و
هەمان قەیرانیش بەختی سەرکەوتنی لە ئێران ساندۆتەوە، کە وایە دەکرێت بلێن ئێران لە
زڵکاوی تەنگژەکانی رۆژهەڵاتینێوەراستدا توشی گێژئاوێک هاتووە کە ئەو گێژئاوە
نەتەنیا مەترسییە بۆ سەر مانەوەی کۆماری ئیسلامی بەڵکوو مەترسییە بۆ لێکبەر بوونی
سنووری ئێرانیش.
کۆماری ئیسلامی نەتەنیا سەرکەتووی تەنگژەکانی
رۆژهەلاتی نێوەراست نییە بەڵکوو هەر "باڵەی بە داوێکەوە بووە" و رزگاری
لەوداوەدا زۆر ئاستەمە، چونە سەرێی رێژی ئەفسەرە کوژراوەکانی
سپای پاسداران باشترین بەڵگەن بۆ لە داوکەوتنی ئێران لە زڵکاوی رۆژهەڵاتینێوەراستدا، ڕەنگە تەنیا بەختێک کە کۆماری ئیسلامی هەیەتی ئەوە بێت کە بەرهەڵستکاری بەتوانای
نێوخۆیی نییە چون بۆ دوایین زەربەکان بۆ لە نێوچوونی کۆماری ئیسلامی پێویست بە
هێزی نێوخۆی لە ئێراندا هەیە.
ئێران
بەختی سەرکەوتنی لە تەنگژەکانی رۆژهەڵاتینێوەراستدا نییە بەڵام ئەو بەو واتایە
نییە کە لە درێژکردنەوەی ئەو تەنگژانە دەستی کورت بێ، بەڵکوو ئەو توانایی و
ئیرادەی ئەوەی هەیە ئاستی توندوتیژی و ماوەی توندوتیژییەکەش درێژ بکاتەوە، ئەوەی
کە ڕوونیشە بریاردەرانی ئێران وەکوو خامنەیی لەو باوەڕەدان کە بە توندوتێژ کردنی
دۆخەکە دەستکەوتیان دەبێت، بۆ وێنە: خامنەیی رۆژی 1ی نوامبری 2015 لە چاوپێکەوتن لەگەڵ کاربەدەستانی کاروباری
دەرەوەی ئێراندا، پێداگری لەسەر ستراتژییەک کرد کە خۆی ناوی نا " سیاسەتی
دەرەکی شۆرشگێرانە" ئەو لە درێژەدا بۆ گەیشتن بەو ئامانجە گوتی: " باوەڕ بەخۆبوون، ڕاشکاوی و پێداگری لە
ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆسپ و لەمپەرەکان دەتوانێ ئێمە بە ئامانجەکەمان
بگەیەنێت".
قسەکانی
خامنەیی جۆرێک ڕەواییدان بە توندوتیژە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان لە رۆژهەڵاتینێوەراستدایە،
ئەو هەر لەو چاوپێکەوتنەییدا بە وردی باسی
گەڵاڵەکانی ئێران بۆ وڵاتانی سووریا، عێراق ، بەحرین و یەمەنی کرد کە ئەوەش پتر
وەکوو خەونێک دەچێت هەتا واقعی سیاسەتی ئەمرۆ رۆژهەڵاتینێوەڕاست و وەکوو باسیشمان
کرد خامنەیی پێوابوو "پێداگری" و "سووربوون" و "پاشەکشە
نەکردن" رێگای گەیشتن بەوخەونەیە کە هەموو ئەوانە یانی ئێران لەو باوەرەرە
دایە بە توندوتیژی دەستکەوتی ناوچەی زیاتر دەبێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر