کۆماری
ئیسلامی لە دەرئەنجامی ململانێیەکی خوێناوی کە پاش شۆرشی نەتەوەکانی ئێران روویدا، گەیشتۆتە
دەسەڵات و بازنەی دەسەڵاتدارانی ئەو حکوومەتە رۆژبەرۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە.
لە مانگی 4ی1979
هەتا 1993 تەنیا لە دەرەوەی ئێران 54 کەسایەتی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران تیرۆر
کراون و لە سێدارەدانی بەرهەڵستکاران لە 1988 گۆشەیەک لەو ململانێ خوێناوییەی
دەسەڵات بووە لە ئێراندا.
لە کۆتایی ساڵی 1997 و سەرەتای 1998، دەیان نووسەر
و رووناکبیری ئێرانی لە ناوخۆ رفێندران و داوتر تەرمەکەیان دۆزیایەوە و هەندێکیشیان
لەناو ماڵەکەیاندا هەنجن هەنج کران.
بەلەمی کۆماری ئیسلامی لە کوردستاندا بەسەر
دەریایەک خوێن تیپەری، سەرەڕای ١٥ ساڵ شەر لە دژی خەڵکی کوردستان بە پێی کۆمەڵێک
سەرچاوە، لە ساڵی 1993 هەتا 1998، تەنیا لە باشووری کوردستان 272 کەس لە
ئۆپۆزیسیونی کوردی دژی کۆماری ئیسلامی تێرۆر کراون و لەسێدارە دانەکانی 1980هەتا
1984 کوردستان و تۆپ و بۆمبارانی 1980ی سنە و مەهاباد، بەشێک لەو ململانێ خوێناوییە
بوو کە کۆماری ئیسلامی بۆ مانەوە لەسەر دەسەڵات ئەنجامی دا.
ململانێ
لەسەر دەسەڵات وای کردووە ئەو گرووپەی براوەی ململانێکە بوون، دوو تایبەتمەندییان
هەبێت: یەکەم، پلەکانی دەسەڵات تەنیا لە ناو بازنەی براوەدا بسورێتەوە. دووهەم،
ئەو گرووپەی دەسەڵاتی ئێرانیان بەدەستەوەیە بە ژن و ژنخوازی کردن، تۆرێکی
خزمایەتیان درووست کردووە و بەو شێوەیە باوەڕی ئاینی، سیاسی و بەرژەوەندی گرووپی و
خزمایەتییان تێکەڵ کردووە.
دەشێ
بگوترێ بازنەی دەسەڵاتداری لە ئێراندا لەسەر چوار بناغەی ، باوەری ئایینی "شیعە"،
بەرژەوەندی بنەماڵەیی، دوژمنی هاوبەش و باوەری سیاسی دامەزراوە و ئەوەش وای کردووە
خوێندنەوە بۆ کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە ناوخۆ و دەرەوە کە رووە برچاوەکەی ئەو
گرووپەیە، زۆر ئاستەم بێت .
خزمایەتی
لە نێو دەسەڵاتدا لە کۆنەوە لە نێو ئێران باو بووە و هەرکەس دەسەڵاتی بەدەستەوە
گرتووە، بە ژن و ژنخوازی خەڵکانێکی کێشاوەتە ناو دەسەڵاتەوە و هەم کردوونی بە پشتی
خۆی و هەم پلە و ئەرکی پێ ئەسپاردوون.
بە
حکوومەتی پالەوی و قاجار دەگوترا "حکوومەتی هەزار فامیل" واتە
"حکوومەتی هەزار بنەماڵە"، هۆکارەکەشی ئەو تۆرە بوو کە بە خزمایەتی و
ژنخواستن رێکیان خستبوو.
لە
دەرنجامی ئەو ململانێ خوێناوییەی قۆناغی گەیشتن بە دەسەڵات، کە کۆماری ئیسلامی پیایدا
تێپەڕیوە، ئەو دەسەڵاتەی تووشی تەنگژەی بێ باوەڕی کردووە و لە ئەنجامدا ئەو
دەرهاویشتەی لێ کەوتەوە، بازنەی دەسەڵات نەتوانێ خۆی نوێ بکاتەوە و گەنجان خۆیانی
تیادا ببیننەوە.
ئێستا بازنەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی رووی لە
تەمەنی پیری ناوە، رێژەی نێونجی تەمەنی سەرۆکی چوار جومگەی دەسەڵاتی کۆماری
ئیسلامی، "ئەنجوومەنی لێهاتووانی رێبەری"، "رێبەری کۆماری ئیسلامی
"، "شورای پاراستنی دەستوور" و "ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی
بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی" 82
ساڵە.
رێژەی
مامناوەندی تەمەنی سەرۆکی 11 جومگەی باڵای دەسەڵات لە ئێراندا 68 ساڵ و هەشت مانگە،
لە کۆماری ئیسلامییدا "ناوەندە دەستنیشانکراوەکانی دەسەڵات" رێژەی
تەمنیان لە "ناوەندە هەڵبژێردراوەکانی دەسەڵات" زیاترە.
بۆ وێنە
رێژەی نێونجی تەمەنی "شورای پاراستنی دەستوور" کە چاوەدێری دەرچوون و هەموارکردنی یاساش دەکات، 63
ساڵە، بەڵام رێژەی نێونجی تەمەنی پارلەمان 53 ساڵە و سەرۆکی شوراکە ئەحمەدی جەنەتییە کە 89 ساڵ
تەمەنێتی و سەرۆکی پارلەمان عەلی لاریجانییە بە 58 ساڵ تەمەنەوە.
کۆماری
ئیسلامی "ناوەندە دەستنیشانکراوەکانی دەسەڵات" بۆ سندم کردنی "ناوەندە هەڵبژێردراوەکانی دەسەڵات"، دیاری کردووە
ئەندامانی شورای پاراستنی دەستوور |
رێژەی
نێونجی تەمەنی " دەستەی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێم" 65 ساڵە
و بە تەمەنترین ئەندامی ئەو دەستەیە کەسێکە بەناوی ئیبراهیم ئەمینی کە تەمەنی 89
ساڵە و سەرۆکی دەستەکەش عەلی ئەکبەری هاشمی رەفسنجانی 82 ساڵانە.
لە جومگەکانی
دەسەڵاتی دەستنیشانکراودا، ئالوگۆر زۆر بە دەگمەن روو دەدات، بەتایبەتی لە ئاستی
سەرۆکایەتییەکاندا، بو نمونە "شورای پاراستنی دەستوور" کە چاوەدێری بەسەر پارلەماندا دەکات و هەڵبژاردن
لە ئێران بەڕێوە دەبات، لە ساڵی 1980وە دامەزراوە و تا ئێستە 6 خوڵی تێپەراندووە،
بەڵام تەنیا 32 کەس توانیویانە لەو شواریەدا ببن بە ئەندام. ئەندامانی شوراکە 12
کەسن و لە ساڵی 1991 هەتا ئێستا"2015"، 24 ساڵە سەرۆکی ئەو شورایە نەگۆڕاوە؛ کەسانێکی
وەک "غوڵامرەزا رەزوانی" تا مردن لەو شورایەدا ئەندام بووە. ئەگەر
ئەندامێکیش گۆڕدرابێت، لەبەر ئەوە بووە لە
پلەیەکیتردا پێویستان پێی بووە، سێ کەس لە ئەندامانی ئێستای شورای پاراستنی
دەستوور تەمەنیان لە سەرووی 75 ساڵە و سەرۆکی شووراکەش 89 ساڵ تەمەنێتی.
عەلی
ئەکبەری هاشمی ماوەی 26 ساڵە "سەرۆکی
ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی
بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی" بەدەستەوەیە و سەرۆکی ئەنجومەنی لێهاتووانی
رێبەری کە گوایە ڕاستەوخۆ لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێت، ماوەی 24 ساڵ عەلی
مشکینی بوو و پاش مردنی جێگەکەی درا بە عەلی ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی.
لەناو بازنەی
دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییدا دیاردەی چەند پلە باڵای هاوکات و یان لەم پلەیەوە بۆ
پلەیەکیتر زۆر باوە، بۆ وێنە خامنەیی رێبەری ئێستای ئێران، پێشتر بەرپرسی سەرۆکی فراکسیۆنی پارلەمان، سەرۆک
کۆمار و سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی
بووە.
عەلی
ئەکبەری هاشمی رەفسەنجانی لە کۆماری ئیسلامییدا ئەو پۆستانەی بە دەستەوە بووە،
سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی ئەنجومەنی لێهاتوانی رێبەری، سەرۆکی
ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی
بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی بووە.
محەممەد
یەزدی، سەرۆکی ئێستای ئەنجومەنی لێهاتوانی رێبەری پێشتر، ئەو پۆستانەی پێ
ئەسپێردراوە، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری، ئەندامی شواری پاراستنی دەستوور و ئەندامی
ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی
بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی
محەممەد یزدی |
مەحموود
شاهردوودی کە بە رەچەلەک شیعەی عێراقە و لەدایکبووی نەجەفە، ئێستا ئەندامی
ئەنجومەنی لێهاتوانی رێبەرییە، پێشتر ئەو پۆستانەی پێ ئەسپێردراوە، سەرۆکی
ئەنجومەنی دادوەری، ئەندامی شواری پاراستنی دەستوور و ئەندامی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری
ئیسلامی
دەیان وێنەی هاوشێوەی ئەو بابەتانە لە پێکهاتەی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییدا هەیە.
بەرزبوونەوەی
تەمەنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بۆتە هەوێنی گاڵتە و پێکەنینی نێو خەڵک و نوکتەی
زۆری لە رایەڵە کۆمەڵایەتییەکاندا لەسەر بەتەمەنی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی درووست
کراوە، بەڵام ئەوە تاکە کێشەی نێو کۆماری ئیسلامیی ئێران نییە، بەڵکوو ئەوان لە
جێگرەوەی ئەو بەرپرسە بەتەمەنانەدا کێشەیان هەیە، کاتێک محەممەد رەزا مەهدەوی کەنی
سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی لێهاتووانی رێبەری مرد، ئەو ئەنجومەنە بۆ دەستنیشان کردنی
جێگرەوەی بە چەڵەمەیەکی سیاسی زۆر توند دا تێپەری، لەبەر ئەوەی بە پێی دەستووری
ئێران رێبەری کۆماری ئیسلامی لەلایەن ئەنجومەنی لێهاتوانی رێبەرییەوە دەستنیشان
دەکرێت.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر