۱۳۹۴ مهر ۷, سه‌شنبه

کۆتایی وەرزی قاسم سولیمانی



لە پاش ١١ سیپتامبری ٢٠٠١ و رووخانی دەوڵەتی تاڵەبان لە ئەفغانستان و بەعس لە عێراق حکوومەتی ئامریکا باسی ئەوەی دەکرد کە خوازیاری دامەزراندنی دێموکراسی لە رۆژهەڵاتی‌نێوەراستە؛ هەرچەند زۆربەی لێکۆلەرانی بواری دێموکراسی ئێستاش کە باس دێتە سەر دێموکراسی لە رۆژهەڵاتی‌نێوەراستدا دەلێن : دێموکراسی کراسێک نییە کە بە زۆر لەبەر کۆمەڵگایەکی بکەی بەڵام ئایا شکستخواردنی دێمۆکراسی لە رۆژهەڵاتی‌نێوەراستدا تەنیا هۆکاری ئەوە بووە کە کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست دێموکراسیخواز نەبوو؟

۱۳۹۴ مهر ۵, یکشنبه

شکستی سیاسەتی "ئێمە و ئێوە"



بۆ رێکخراوەیەکی شۆرشگێر ١٠ ساڵ هەڵپەساردنی چالاکی  زۆریشە، هەتا قەیران لە نێویدا بخوڵقێت؛ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پاش ئەوەی خەباتی چەکداری هەڵپەسارد، کە کۆڵەکەی خەباتی ئەو حیزبە بوو، چووە قۆناغی "داڵانی تێرۆر"وە ، لەو قوناغەدا هیچ ئەندامێکی ئەو حیزبە بە تۆڵەی ڕابردوویەک کە هەیبوو لە هیچ قوژبنێکی ئەو دنیایە بەتایبەتی لە کوردستانی گەرمێن و لە نێو بارەگاکانی حیزبی دێموکراتدا گیانی پارێزراو نەبوو، لەو قۆناغەدا کێشەیەکی قوڵ ساز دەبێت، بەردەوام ئەندام و لاینگری ئەو حیزبە دەدرێنە بەر گوللـەی و تێرۆری کۆماری ئیسلامی  و لە بەرانبەردا لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کوردستانی گەرمێن چەکی حیزبەکە بێدەنگ بووە ئەوە وا دەکات  ئەندامی ئەو حیزبە ، هەم هەست بە خۆ بەکەم زانین بکات  هەم جۆرێک  دەستەوستانی و ترس  لە دەروونییدا سەرهەڵدات، لەگەڵ  نائەمن بوونی بارەگاکان، هەڵپەساردنی خەباتی چەکداری وا دەکات  خەباتی تەواو وەخت کە تاکتیکی چاوەڕوانی گرتبوو بەر، بێزارکەر بێت و تاکی حیزبی بە نییەتی دوور بوونەوە لەو بێزارییە سەری خۆی هەڵگرێ و لە بارەگاکانی حیزب بچێتە دەرێ، جا ئەو سەفەرە بۆ هێندێک هەتا سولیمانی و هەولێر  و بۆ کەسانێک هەتا بنی دنیا بوو.

۱۳۹۴ مهر ۴, شنبه

جەمەرات و رێککەوتنی ناوکی ئێران


رۆژی یەکەمی جێژنی قوربان لە دەرنجامی پاڵەپەستۆی حەجاجان بەشێک لە حاجیەکان کەوتنە بەر دەست و پێ و هەتا ئێستا پتر لە ٧١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٨٥٠ کەسیش بریندارن  و لە ئێوارێی رۆژی پێنج‌شەممە و پاش ناردنی پەیامی سەرەخۆشی لەلایان عەلی خامنەییەوە لەگەڵ ئەوەی کە هەوڵدرابوو کە  پیامەکە ڕواڵەتێکی مرۆڤ‌دۆستی لەسەر بنەمای ئیسلام پێوە دیار بێت بەڵام  کە لە پیامەکەی خامنەییدا بە ڕاشکاوی باس لە ناشییاوی بەرپرسانی عەرەبستان کرابوو و ئەو لە پیامەکەییدا گوتی: "دەوڵەتی عەرەبستان لە ڕوودانی ئەو رووداوە تاڵەدا بەرپرسە و دەبێ لە بیرمان نەچێت کە بەرێوەبەری پڕهەڵە و نەشییاو هۆکاری ئەو ڕووداوەن".

۱۳۹۴ شهریور ۲۵, چهارشنبه

استانی برای پاک کردن هویت

این عکس در شبکەهای اجتماعی منتشر شدە است
بالغ بر ٤ دهه است کە هر از گاهی و هر دفعە از زبانی فردی مسئلە‌ی استان مکریان مطرح می‌گرد در چند روز گذشتە این دفعە در صحن مجلس و از زبان عثمان احمدی نمایندە‌ی مهاباد این موضوع با کمی تفاوت مطرح شده است. 

تفاوت در اسم استان بود از مکریان بە استان کوردستان شمالی تغییر نام دادە است.

زمانی کوردی و ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامی


بە پێچەوانەی ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی‌  و ڕاگەیاندنەکانی کوردستانی‌باشوور بڵاویان کردۆتەوە زمانی کوردی لە نێوڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیدا زمانێکی نامۆ نییە و پێش کۆماری ئیسلامیش لە سەردەمی پاڵەوی دووهەمدا ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران، هەم ڕۆژنامەی کوردی هەبوو هەم ڕادیۆیی کوردی لە  تاران و کرماشان هەبوو و لەو رۆژنامەیە و  ڕادیۆیەشدا  کەسایەتی زۆر لێهاتووی وەکوو، محەممەد سەدیق مفتی‌زادە،  مەلامحەممەد رەبیعی، سەید تاهیر هاشمی، خالید حسامی(هێدی) ، پروین مشیروزیری، سید جەلال نزامی،  سوارەی ئیلخانی‌زادە، شوکروڵڵا بابان، هومایون کەمانگر، ، ناهید راهدار و میدیا زندی ...  لێ‌بوو. و رادیۆ کوردی تاران و دواتر کرماشان لە پێش شۆرشی نەتەوەکانی ئێراندا لە مۆسیقی کوردیشدا پێگە و جێگەیان ڕوون و دیارە. لەگەڵ ئەوەش هەر ئێستا کاناڵی "سەحەری سێ" ٢٤ کاتژمیر بە زمانی  کوردی بەرنامە بڵاودەکاتەوە و لەلایان ناوەندی ڕادیۆ و تلویزیۆنی کۆماری ئیسلامییەوە بەرێوەدەچێت.

۱۳۹۴ شهریور ۱۸, چهارشنبه

"کوردنشین" یا کوردستان


بەشێکی زۆر لەو هاورێیانەی کە بە زمانی فارسی دەنوسن یان بە زمانی فارسی قسە دەکەن و هێندێ جار دیسکی رۆژهەڵاتی ڕووداو  کاتێکی کە دەگەنە ناوی کوردستان لە باتی کوردستان، زاراوەیەکی ناقۆڵا و ناشیرینی "کوردنشین" دادەنێن.

۱۳۹۴ شهریور ۱۷, سه‌شنبه

نامەیەک بۆ سەرۆکی دادگای ڕاپەرین


بەرێز:....
سڵاو و رێزم هەیە
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژی ٢٥/٨/٢٠١٥ گومانلێکراوێک بە تاوانی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ٥ ساڵان بە مادەی ٣٩٦ قانونی عێراقی لە لایان مەحکەمی ڕاپەرینەوە بریاری دەستبەرسەر کردنی دڕاوە و هەر بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ پزشکی یاسای دەستدرێژی کردنە سەر منداڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و بە پێی قسەی منداڵەکە ئەوە جاری چوارم بووە کە ئەو دەستدرێژییە ڕوویداوە بەڵام  تاوانبارەکە بە کەفاڵەت ئازاد بووە و باسی ئەوە دەکرێت کە گوایە دەیانەوێت بە "سوڵحی عەشایری" تاوانەکە پەردەپۆش بکەن

۱۳۹۴ شهریور ۱۲, پنجشنبه

پدیدەی بدون سرزمین


در خاورمیانە ترور و کشتار بە تاوان دگراندیشی در سطحی قرار دارد کە دیر زمانی است، ترور دگراندیشان در افکار عمومی خاورمیانە مشروعیت پیدا کردەاست؛ مشروعیت بدین مفهوم کە افکار عمومی دیگر رفتار تروریستها را وقیح قلمداد نمیکند و بیشتر رای بر خود سانسوری دارند پس بە نوعی دگراندیشی در افکار عمومی خاورمیانە بە مفهوم رادیکالیزم تفسیر میشود. و حتی در پی ورود خاورمیانە بە دنیای واژەهای عصر مدرنیتە مفسرین تفسیر خشونت‌آمیز از دین و مروجین آن نە تنها تکنولوژی را در راستای اهداف خود بکار میگیرند بلکە تفسیر خود را آزادی بیان قلمداد میکنند.

چرایی بزرگنمایی یک حق

در چند روز گذشتە رسانەهای کوردی  و فارسی خبر انتصاب سفیر ویتنام را با بزرگنمایی خاصی بازتاب دادند و اکثریت نوشتند "یک کورد سنی سفیر شد" کورد و سنی بودن آقای صالح ادیبی آنقدر اهمیت داشت کە مردم ایران مطلع شدن جمهوری اسلامی در کامبوج و ویتنام یک سرکنسول دارد یا بهتر است بگویم مردم ایران را مطلع کرد کە جمهوری اسلامی در ویتنام هم کنسولگری دارد.

۱۳۹۴ شهریور ۱۱, چهارشنبه

کێ لە بەرانبەر نەخوێندەواری ئێمەدا بەرپرسە؟



 ئەورۆ چوومە سەر ئینترنێت دیتم  عەلی فەتحی کتێبەکانی کە وەرگێرابوونەوە واتە ئاناباس و مێژووی شەری پارسەکان  کە کۆنترین سەرچاوەکانی مێژوون و تەنیا سەرچاوەکانی مێژووی کەوناران و باوەرپێکراوەی زانکۆ جیهانییەکان و بە پتر لە ٤٠ زمان وەرگێردراوەنەوە و لە ١٠٠ و هەزاران زانکۆ لە جیهاندا سەرچاوەی خوێندنن و خۆی  دەبێ سالیانە سەدان جڵدیان لێ چاپ و بڵاوبکرێتەوە بەخۆرایی داناوە و داوای لە خەڵک کردووە دانلۆدی بکەن

۱۳۹۴ شهریور ۱۰, سه‌شنبه

پێویستی دامەزرانی کەمپینی "نا بۆ برات پیت بەڵێ بۆ ئانجیلاجولی و رفیقەکانی"

ئەم بەیانییە تەنیا لەبەر ئەوەی ماشینی ڕادوێ زوو  بەدوامدا دێت منیش زوو لە خەو  هەستام و هەر لەبەر ئەوەی رێگای مالێ هەتا ڕادوێ قەرەباڵغ نەبوو ،منیش زووگەیشتمە ڕادیۆ و لەبەر بێکاری و بە هۆی ئەوەی میوانی بەرنامەکەم سەعاتی ٥ی ئێوارە  واتە ٨ ساعاتیتر دەگاتێ، فیس‌بووکم کردەوە کە دەچم چ بچم نێوەی ڕاستی رفیقەکانم بوون بە برات پیت لە دڵی خۆمدا گوتم نەمردین کوردیش برات پیتێکی لێپەیدا بوو، با شارەکەی ئێمە هۆلی سینماشی نەبێت.