۱۳۹۴ شهریور ۱۱, چهارشنبه

کێ لە بەرانبەر نەخوێندەواری ئێمەدا بەرپرسە؟



 ئەورۆ چوومە سەر ئینترنێت دیتم  عەلی فەتحی کتێبەکانی کە وەرگێرابوونەوە واتە ئاناباس و مێژووی شەری پارسەکان  کە کۆنترین سەرچاوەکانی مێژوون و تەنیا سەرچاوەکانی مێژووی کەوناران و باوەرپێکراوەی زانکۆ جیهانییەکان و بە پتر لە ٤٠ زمان وەرگێردراوەنەوە و لە ١٠٠ و هەزاران زانکۆ لە جیهاندا سەرچاوەی خوێندنن و خۆی  دەبێ سالیانە سەدان جڵدیان لێ چاپ و بڵاوبکرێتەوە بەخۆرایی داناوە و داوای لە خەڵک کردووە دانلۆدی بکەن



 حەبەسرام باشە بۆ؟ ئەو کتێبانە سەرچاوەی مێژوون چ پێویست دەکات؟ ئاوا بە بەڵاش بڵاوبێتەوە؟ بۆ، تاکی کورد رێز لە نوسەری خۆی ناگرێت؟ دوایی هێندێک دیتم کە تاکی کورد زۆر لەوە گەمژەتر و ئەوە بۆ ٤ سەعات دەچێ کتێبەکانی  عەلی لەسەر فیس‌بووک بڵاوبوونەوە گەچی هەر لایکێکیشی بۆناکەن.

 ماوەیەک لەوە پێش لەسەر بڵاوکردنەوەی سمت و ساتی کیم‌کارداشیان تەلەفوونم بۆ بەرپرسی هەوالنێرییەکی کوردی کرد قاقایەکی کێشاو گوتی: "مام عەلی بۆ ئاوا تورەی بەو هەواڵە بینەری ماڵپەرەکەمان زیاد دەکات". وا دیارە کوردەکان لە نێوان کتێبەکانی  عەلی فەتحی و سمتی کیم‌کارداشیان ئەویان زیاتر بە دڵە

لەوەش گەرێن دوو ساڵ لەوە پێش عەلی جەوشەنی فەرهەنگێکی سێ‌زمانەی دابووە بن هەنگڵیوهاتە ئێرە(باشووری کوردستان) ٢٠ ساڵ دەبێ عەلی دەناسم و هەموو خەڵکی بۆکان شاهیدن( ئەگەر رقیان لە عەلی نەبێت) ئەو کورە پتر لە ١٥ ساڵ خەریکی نوسینی فەرهەنگێکی سێ‌زمانەی ئینگلیسی،کوردی وفارسییە دیسکی ملی‌گرتووە و لاقی ڕاستی توانای کەم بووە و ناتوانی زۆری لەسەر بڕوا، گەچی کەس هەر لێوەرنەگرت سەیریشی بکات بە دڵی پڕەوە ئەوەیش سەری خۆی هەڵگرت و رۆیی لە ئێران قەولیان پێدابوو چاپخانەیەک بۆی چاپ بکات بەڵام سەرقەلەمانەی نداتێ ڕازی بوو بەوە  چوو لەوێ چاپی بکات باش بوو کە گەراوە رۆژهەڵات لە شوێنێتر بە سەرقەلەمانەیەکی زۆر کەمتر لە پارەی شەوێکی ڕابوردن بۆیان چاپ کرد

دوو مانگ لەوە پێش محەممەد رەمەزانی کە زۆربەی ئەو کەسانەی دیناسن دەلێن دوایی مامۆستا حەسەنزادە تەنیا کەسی بەسەر زیندووە کوردی ئەوەندە بزانێ و ئاوا بنوسێ ئینگلیسییەکەشی کە هەموو مامۆستاکانی زانکۆکانی ئێران دەڵین ئینگلیسییەکی زۆر سەیری دەزانێ هاتبوو بۆ هەولێر لەسەر داوای موکریانی سێ ساڵ بوو کتێبێکی بەدەستەوە بوو "تورەی و هەرا" رۆمانی ویلیام فاکنێرە و خەڵاتی نۆبێلی وەرگرتووە و لە ریزی ٥ رۆمانی یەکەمی دنیایە و دەلێن کراوەتە سەر هەر زمانێک ئاراستەی زمان و فۆرمی رۆمانی ئەو زمانەی گۆریوە لە بن هەنگڵنابوو هاتبوو ئەو کابرایە ٢٠٠ وتاری بەزمانی ئینگلیسی لەسەر ئەو رۆمانە خوێندبۆوە و کورتکراوەی ئەو ٢٠٠ وتارەی کردۆتەوە پەراوێزی رۆمانەکە بۆ ئەوەی خوێنەر لێیتێبگات و لە نوسینەکانی خۆیدا ئەزموونی فاکنێر بەکار بێنێت بەڵام هات، چ هاتن  باوەرتان بێت لە کەس نەقەوما لەو نەبێت

 جارێک دەیانگوت: جا ئەوە خەریکە لە عەرەبییە بکریتە کوردی

 جارێک دەیانگوت: باشە لەو بێ‌پارەیی بۆ هاتووی؟!

 جارێک دەیانگوت: ئەو کتێبە بە فارسیش هەیە

 هەموو شتێکیان دەگوت ئەوە نەبێت : کاکە دەستت خۆش بێت و ماڵت ئاوەدان بێت با بیخوێنینەوە بزانین چت کردووە

 ئەوەش دەیگوت: کاکە بیخوێنەوە کەس نەیدەگوت باشە با ئەوشەو لەماڵێ سەیرێکی بکەم کەس دەست خۆشی لێنەکرد و بە هەزار ناری عەلی هەتا سەرقەلەمانەکەیان کە گرێبەستی بوو دایە شەیتان گوتی: چەق کتیبەکەش چاپ نەبوو!! (سەرقەلەمانەکەی سێ ملوێن دینار بوو) کتێبیش چاپ نەبوو!!
سەلاح پایانیانی خەڵکی مەهابادە و ماوەی ١٥ ساڵ دەبێت خەریکی کۆکردنەوەی فەرهەنگی زارەکی موکریانە ئەوەی من لێی ئاگادار بم کتێبەکەی خەریکە دەگاتە ١٥ جڵد و هەمووشی لەسەر حیسابی گیرفانی خۆی کۆکردوەتەوە ساڵی ١٣٨٨ جلدی دووی کتێبەکەی بە پارەی قەرزی بانک چاپ کردبوو ١٠٠ جڵدێکی هێنابووە بۆکان لای نەفەرێک داینابوو من ئاگادار بووم لەو سەتە ، پەنجای بەرەووژوور فرۆشرابوو بە رێکەوت لە لای کتێب‌فرۆشەکە بووم  وەژوو کەوت کابرای کتێب فرۆش نەیدەناسی چاویکی گێرا و گوتی : ئەرێ کاکە هاتووم بۆ پارەی کتێبەکانم من سەلاحی پایانیانیم کابراش بە گەرمی بەخێراتنی کرد و کورسییەکی بۆ داناو داینیشاند و سوێندی خوارد کە دەنکی لێنەفرۆشراون و هەموو لە ئەنباردا جێیان گرتووە وەلا چی سەلاح گوتی جێی نەگرتوو کابرا هیچ نەدایە و بەرهەمی ئەو سەفەری سەلاح بۆ بۆکان زیادبوونی کرێ ماشێن بوو و هیچی تر و کابرا ئێستا و ئێستا پارەی کتێبەکانی خۆی نەداوە و ئەوە ١٥ ساڵە ئەو کابرایە پتر لە ١٠٠هەزار فیش کوناوکون دەگێرێ کەس نییە یارمەتی دا چاپی بکات ئەگەر چاپیشی دەکات هەر کاڵەی دەدرێ و هیچی پێنابرێت 
لەوەنەش گەرێن ساماڵ ئەحمەدی زمانزانە و ئەوانەی دەیناسن باشدەزانن کە لە  نێوزمانزان و بیرمەندانی کورد ڕەنگە هەر لە دوایی مامۆستا مەسعود محەممەد ڕاوەستێ و کەستیر لە پێشیەوە نەبێت ئەو نەگبەتەشیان سێ ساڵ لەوە پێش لە کاناڵێک لەسەر ئەوە دەرکرد کە دەیانگوت: ئەو کوردیی تۆ دەینوسی بۆ ئێمە ناخوێندرێتەوە!!!

ئارام مستەوفی دەنگی نیعمەتێکی خودایە و وەستایە لە خوێندنەوەی شێعری کلاسیکی کوردی ئەوەی دەیناسێ شاهیدم بۆ دەدا کە ٢٠ ساڵە ئەو کورە لەگەڵ نالی و مەولەوی و مەحوی و خانای قوبادی و بێسارانی و خانی و .. دەژیت و لە حەسرەتی ئەوە دایە بە دەنگ شێعرەکانیان بخوێنێتەوە کەس هەر گوێ ناداتە قسەشی  لەگەڵ ئەوە پتر لە ٢٠ ساڵە کاری دوبلە دەکات گەچی هیچ شوێنێک وەریناگرێت بۆ نازانم؟


بەراستی ئێمە چین؟ دەمانەوێت چی بکەین؟ بۆ ئاوا زیندو و مردووی خۆمان بەرشەق داوە و پشتمان لێکردوون بۆ ئاوا لە کاری پیشەی و لە خوێندنەوەی قووڵ هەڵدێین بۆ ئەگەر وتارێکی پر لە جنێو و سووکایەتی بڵاودەبێتەوە یان شەرەچەقەیەکی سەر کاناڵەکان بڵاودەبێتەوە دەستاودەست هەزاران جار سەیری دەکەین و دەیان هەزار جار دەخوێندرێتەوە بۆ کتێبەکەی عەلی فەتحی بە خۆراییش کەس نایەوێت؟ بۆ بەراستی ئەگەر کچێک دێتە ڕاگەیاندنەکان لە چوار جێگا بەرپرسەکە بە مەمنونی وەردەگرێت هەر لەوێش فێری ڕاگەیاندنی دەکەن کە قەت فێر نابێت گەچی ساماڵ و ئارام هەر ڕپێدەندرێن باشە ئاوا دەبێن بە دەوڵەت و حکوومەت و شتی وا؟ 

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر