رۆژی یەکەمی جێژنی قوربان لە
دەرنجامی پاڵەپەستۆی حەجاجان بەشێک لە حاجیەکان کەوتنە بەر دەست و پێ و هەتا ئێستا
پتر لە ٧١٧ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٨٥٠ کەسیش بریندارن و لە ئێوارێی رۆژی پێنجشەممە و پاش ناردنی
پەیامی سەرەخۆشی لەلایان عەلی خامنەییەوە لەگەڵ ئەوەی کە هەوڵدرابوو کە پیامەکە ڕواڵەتێکی مرۆڤدۆستی لەسەر بنەمای
ئیسلام پێوە دیار بێت بەڵام کە لە
پیامەکەی خامنەییدا بە ڕاشکاوی باس لە ناشییاوی بەرپرسانی عەرەبستان کرابوو و ئەو
لە پیامەکەییدا گوتی: "دەوڵەتی عەرەبستان لە ڕوودانی ئەو رووداوە تاڵەدا
بەرپرسە و دەبێ لە بیرمان نەچێت کە بەرێوەبەری پڕهەڵە و نەشییاو هۆکاری ئەو
ڕووداوەن".
خامنەیی هەر لەو پیامەشدا سێ رۆژی
ماتەمینی ڕاگەیاند و داوای لە موسڵمانان
کرد سێ رۆژتازییەبار بن.
لە پاش خامنەیی بەرپرسانی ئێران
هەر کامەی تانەی تایبەتی لە دەوڵەتی سعودیادا و ئەوانیان بە بەرپرس زانی و لەو
نێوانەدا عەلی موتەهەری نوێنەری مجلس گوتی: "لەوانەیە ئەو ڕووداوە سەرەتاییەک
بێت بۆ سازبوونی ئالوگۆر لە دەسەڵاتی سیاسی عەرەبستان و رووخانی دەسەڵاتداری
بنەماڵەی سعود بێت".
لەگەڵ ئەوەش ڕاگەیاندنی سەربە
دەوڵەتی عەرەبستان بێئەوەی ئاماژە بە ناوێکی تایبەت بکەن باسی ئەوە دەکەن کە
رووداوی جەمەرات دەستێکی لە پشت بووە.
هەرچەند پەیوەندی نێوان ئێران و
عەرەبستان لە ماوەی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەوراز و نشێوی زۆر
بەخۆوە دیوە بەڵام چی وا دەکات لە ئێستادا
خامنەیی و دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو زمانەزبرە دەرهەق بە عەرەبستان بەکار بێنن؟
لە پاش رێککەوتنی ناوکی ئێران
بابەتێک کە جێگەی پرسیار بوو هەڵوێستی ئێران لە ناوچەی رۆژهەلاتینێوەراستە و
زۆربەی چاوەدێرانی سیاسی پێیان وابوو
رێککەوتنی ناوکی ئێران بەواتای گەرانەوەی ئێران بۆ قانونەکانی پەیوەندی نێودەوڵەتییە
و ئەوان پێشبینیان دەکرد کە پاش رێککەوتنی ناوکی کە ئێران
هەڵسووکەوتەکانی لە رۆژهەڵاتینێوەراست و جیهاندا بە پێی قانون و بنەماکانی
پەیوەندی نێودەوڵەتی دەبێت.
ئەوان لەو باوەرەدابوون کە
پەراوێزخستنی ئێران وای کردبوو کە ئێران هیچ بنەمایەکی پەیوەندی نێودەوڵەتی قەبوول
نەبێت و ئەگەر ئەو وڵاتە بێتەوە نێو پرسەکان و رێگەبدرێت رۆلی خۆی بگێرێ بە
دڵنییاییەوە ئەوەیش پێبەندی بنەما سەرەتاییەکانی پەیوەندی نێودەوڵەتی دەبێت
بەڵگەشیان بۆ ئەوە قسەیە سەردانی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران پاش رێککەوتنی ناوکی بۆ چەند وڵاتی عەرەبی بوو.
بۆ لێکدانەوەی هەڵوێستەکانی ئێران
لە پاش رووداوی جەمەرات دەبێ بابەتێک پاش و پێش بکرێت؛ بابەتەکە ئەوەیە ئەوەی کە
ئێرانی والێکرد کە ببێتە وڵاتێکی پەراوێزخرا و هاتنەسەرکاری دەسەڵاتداری کۆماری
ئیسلامی نەبوو بەڵکوو کردەوەکانی ئێران لە عێراقی پاش بەعس و ئەفغانستانی پاش ١١ی
سیپتامبر و پێداگری ئێران لە سەر پەرەپێدانی گومانئاوی پرۆژە ناوکییەکەی وایکرد،
کۆمەڵگای جیهانی و دەسەڵاتداری ناوچەی رۆژهەڵاتینێوەراست لە هەوڵی پەراوێز خستنی
ئێران دابن.
وەکوو باسمان کرد ئامانج لە پەراوێز خستنی ئێران
گۆرینی دەسەلاتی سیاسی لە ئێران یان پاش
خستنی ئێران لە بواری پیشەی نەبوو؛ ئامانجی سەرەکی پێرانەگەیشتنی دەستی ئێران بە
چەکی ناوکی و گۆرینی هەڵسووکەوتی ناوچەی کۆماری ئیسلامی بوو.
لێدوانی بەرپرسانی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی لە سەر
رووداوی جەمەرات و تەنیا ملمانێیەکی سادە نێوان دوو دەسەڵاتی موسڵمانی ناوچەی
رۆژهەڵاتینێوەراست نییە بەڵکوو پێداگری ئێران لەسەر هەناردەکردنی شۆرش بۆ هەموو
وڵاتانی ئیسلامییەوە و گەورەترین بەربەستیش بۆ هەناردەکردنی "شۆرشی ئیسلامی " لە
لایان ئێرانەوە سعودیاییە، هەر بەو پێیەش
دەبینن ئێران لە یەکەم چرەکە ساتەکانی رووداوی جەمەرات لە هەوڵدایە ڕای گشتیی موسڵمانان بەرو بەژایەتیکردنی
بنەماڵەی سعود ئاراستە بکات ئەوەی کە دەبینین بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەوڵەتی
عەرەبستان بە تاوانبار دەزانن لە ڕاستییدا نەخەمخۆری بۆ دنیای ئیسلامە و نە هەتا
ئێستاش لێکۆلینەوەیەک کراوە هەتا بزانرێت کە چەند دەوڵەتی سعودیا تاوانبارە،
بەڵکوو لێکدوانەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تەنیا بۆ ئاراستەکردنی ڕای گشتیی
موسڵمانان لە دژی بنەماڵەی سعودە و ئەوان دەیانەوێت لە ئێستادا ڕای گشتیی
موسڵمانان بۆ مەبەستی ڕەواییدان بە هەناردەکردنی "شۆرشی ئیسلامی"
لەلایانە خۆیانەوە بەکار بێنن. کە واتە لێدوانەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی
لەسەر رووداوی جەمەرات لە راستییدا بۆ رەواییدان بە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی لە
وڵاتانی ئیسلامی و ناوچەی رۆژهەڵاتینێوەراستە.
رێککەوتنی ناوکی ئێران و وڵاتانی ٥+١ ئەگەر
زەمانەتی ئەوەش بکات کە کۆماری ئیسلامی دەستی بە چەکی ناوکی ناگات، وەکوو دەیبینین
زەمانەتی ئەوەی نەکردووە کە ئێران دەست لە "هەناردەکردنی شۆرشی ئیسلامی"
هەڵگرێت، هەر بەو هۆکارەش چاوەڕوان دەکرێت ئێران پاش بەرێوەچوونی رێککەوتنی ناوکی
بە دەستێکی ئاواڵەترەوە بە دوایی خەونەکانی خۆییدا لە رۆژهەڵاتینێوەراستدا بگەرێ.
لە پاش لێدوانەکانی بەرپرسانی
کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر رووداوی جەمەرات بۆمان روون دەبێتەوە کە رێککەوتنی ناوکی ئێران و ٥+١ نەیتوانییەوە ئامانجەکانی خۆی بپێکێت بەڵکوو
ئێران لەسەر کردەوەکانی لە رۆژهەڵاتینێوەراستدا سوورە و درێژە بە سیاسەتی "هەناردەکردنی
شۆرش" دەدات ئەوەش واتای گەشەی زیاتری تێرۆر و خوێناوی بوونی زیاتری
رۆژهەڵاتینێوەراستی هەیە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر