بە پێچەوانەی ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا بەشێک لە چالاکانی فەرهەنگی و ڕاگەیاندنەکانی کوردستانیباشوور بڵاویان کردۆتەوە زمانی کوردی لە نێوڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیدا زمانێکی نامۆ نییە و پێش کۆماری ئیسلامیش لە سەردەمی پاڵەوی دووهەمدا ڕاگەیاندنی فەرمی ئێران، هەم ڕۆژنامەی کوردی هەبوو هەم ڕادیۆیی کوردی لە تاران و کرماشان هەبوو و لەو رۆژنامەیە و ڕادیۆیەشدا کەسایەتی زۆر لێهاتووی وەکوو، محەممەد سەدیق مفتیزادە، مەلامحەممەد رەبیعی، سەید تاهیر هاشمی، خالید حسامی(هێدی) ، پروین مشیروزیری، سید جەلال نزامی، سوارەی ئیلخانیزادە، شوکروڵڵا بابان، هومایون کەمانگر، ، ناهید راهدار و میدیا زندی ... لێبوو. و رادیۆ کوردی تاران و دواتر کرماشان لە پێش شۆرشی نەتەوەکانی ئێراندا لە مۆسیقی کوردیشدا پێگە و جێگەیان ڕوون و دیارە. لەگەڵ ئەوەش هەر ئێستا کاناڵی "سەحەری سێ" ٢٤ کاتژمیر بە زمانی کوردی بەرنامە بڵاودەکاتەوە و لەلایان ناوەندی ڕادیۆ و تلویزیۆنی کۆماری ئیسلامییەوە بەرێوەدەچێت.
ئەوە بێجگە لە هێندێ ماڵپەری وەکوو "کوردپرس"ە کە مۆڵەتی فەرمیان
لە ئێران هەیە بەڵام بە ڕاگەیاندنی فەرمی حکوومەت ناناسرێن.
پرسیاری ئێستا ئەوەیە بۆ ئیرنا و فارسنیوز بەشی کوردی دەکەنەوە؟
پێش ئەوەی وڵامی ئەو پرسیار بدرێتەوە دەبێ بلێن بە هۆی زیادی سەرچاوەی
ڕاگەیاندن لە ئێستادا هەر تاکێک تەنیا دەتوانێ یەک سەرچاوە وەکوو سەرچاوەی سەرەکی
بۆ وەرگرتنی زانیاری بەکار بێنێت واتە زۆر و زەبەندەبوونی سەرچاوەی زانیاری و
بەربڵاوی زانیاریی وایکردووە تاک خۆی بازنەیەک وەکوو بازنەی زانیارییەکانی
هەڵبژێرێت؛ بۆ وێنەی ئەو کەسانەی کە سەرچاوەی سەرەکی وەرگرتنی زانیاریان ئینترنێتە
کەمتر ڕادیۆ، رۆژنامە و تیوی بەکار دێنن و بەهەمان شێوە بازنەی بەکارهێنەرانی تیوی
جیاواز لە بازنەی بەکارهێنەرانی ئینترنێت و رۆژنامە، بەو شێوەیە تاک بە پێی
دەرەتان، توانایی، دەرفەت، پێویستی و تەمەن سەرچاوەیەکی زانیاری وەکوو سەرچاوەی سەرەکی بۆ وەرگرتنی زانیاری
بەکار دێنێت و باقی سەرچاوەکان لای ئەو تاکە دەبنە سەرچاوەیەکی لاوەکی و تەنیا لە
کاتی پێویستدا بەکاریان دێنێت.
گرینگی بازنەی بوونی بەردەنگانی ڕاگەیاندن کاتێ دەردەکەوێت کە لایەنێکی
سیاسی بییەوێت ئاراستەی ڕای گشتیی کۆمەڵگایەک بکات ئەو کات بۆ رێکخستنی ڕای گشتیی
کۆمەڵگا ناچارە گرینگی بە هەموو پانتایی ڕاگەیاندن بدات.
لەگەڵ ئەوەش کردنەوەی بەشێکی نوێ لە ڕاگەیاندێک بە هیچ شێوەیەک دەرخەری گرینگی زمانەکە لە ڕووی زمانناسییەوە
نییە بەڵکوو دەرخەری گرینگی ڕای گشتیی
بەکارهێنەرانی ئەو زمانە یان گرینگی پەیوەندی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و
فەرهەنگی بەرێوەبەرانی هەواڵنێرییەکە و کۆمەڵگازمانییەکە دەردەخات؛ کەوایە ئەوەی
کە وا دەکات بەشی کوردی لە دوو هەواڵنێری ئێراندا دامەزرێت بەر لەوەی
دەستەبەرکردنی مافی زمانی بێت ئامانجی تایبەتی سیاسی و تەنانەت ئابووری و فەرهەنگی
لە پشتە و بە هیچ شێوەیەک بەو مانایە نییە کە زمانی کوردی لە ئێستادا لە ڕووی زمانییەوە
گەشەی بەخۆیەوە دیوە و ئەو گەشەیە بۆتە هۆکاری ئەوەی ئەو ڕاگەیاندنانە بەشی کوردی
بکەنەوە بەڵکوو یەکەم: سازبوونی بازنەی
زانیاری و دووهەم : گرینگی ڕای گشتیی بەکارهێنەرانی زمانی کوردی بۆ تاران وایکردووە
کە دارێژەرانی کاروباری ماڵپەری ئیرنا و فارسنیوز بریاری دانانی بەشی کوردی لەو
هەواڵنێریانە بدەن.
کە وایە بەشی کوردی فارسنیوز و ئیرنا بۆ ئەوە دانەندراون کە زمانحالی
کۆمەڵگای کوردستانی رۆژهەڵات بێ بەڵکوو بۆ ئەوە داندراوە کە لە دنیای ئینترنێتدا ڕا
و بۆچوونی کۆماری ئیسلامی بە کوردی بڵاوبکاتەوە. کە وایە لێرە کردنەوەی بەشی زمانی
کوردیی وەکوو ئامرازێک بۆ مەبەستێکی تایبەت بەکار دێت؛ نەک وەکوو بەجێگەیاندنی یەکێ
لە مافە زمانییەکانی کۆمەڵگای زمانی
بە پێی ئەوەی کە هەموو خوێندەوارانی کوردستانیرۆژهەڵات فارسی بەباشی
دەزانن بخوێنەوە و بنوسن و بۆ بەکارهێنانی ئینترنێتیش پێویستە خویندن و نوسین
بزانی ئەگەر وایە بەشی کوردی ئەو هەواڵنێرییانە زیاتر بەدوای بەردەنگی کورد لە
دەرەوەی کوردستانیرۆژهەڵاتدا دەگەرێ بەڵام ئەوە بەو واتاییە نییە کە کرانەوەی
بەشی کوردی هەواڵنێری فارسنیوز و ئیرنا کەلکی سیاسی بۆ نێو کوردستانیرۆژهەڵات
لێوەرناگرێت بەڵکوو وەکوو دیتمان بەر لە کرانەوەی بەشەکە هەردوو هەواڵنێرییەکان
هەوڵیاندا کەلکی سیاسی خۆیانی لێوەرگرن. و وەکوو بەجێگەیاندنی مافێکی زمانی
سەیریان کرد
لێرەدا ڕەنگە بگوترێت بۆ ناکرێت ئەو هەنگاوە وەکوو دابینکردنی مافی زمانی
سەیری بکرێت؟
بەکار هێنانی زمان لە ڕاگەیاندندا یەکێ لە مافەکانی کۆمەڵگا زمانییەکانە
بەڵام ئەو هەنگاوە بە هۆی ئەوەی بێلەبەرچاوگرتنی ژێرخانەکانیتری مافی زمانی هەڵێندراوەتەوە
و کە وایە جێگەی تێڕامانە کاتێک هیچ ناوەندێکی فەرمی لە ئێران نییە زمانی کوردی بپارێزێت و پەرەی
پێبدات چۆنە ڕاگەیاندنی فەرمی ئەو وڵاتە بە زمانی کوردی بڵاودەبێتەوە کە واتە
لێرەدا وەکوو لە سەرێ باسمان کرد ئامانجی پاراستنی زمان و گەشەی زمانی نییە
بەڵکوو ئامانج ئاراستەکردنی ڕای گشتیی کوردستانە و زمانی کوردیش لەو یارییەدا
ئامرازێکە بۆ گەیشتن بەو مەبەستە؛ ئەگەر بمانەوێت ڕوونتر بڵێن ئەگەر کردەوەکەش بچێتە چوارچێوەی مافی زمانیەوە
ئامانجەکە دابینکردنی مافی زمانی نییە و ئەو هەنگاوە بۆ ئاراستەکردنی ڕای گشتیی
کۆمەڵگای کوردستان بەتایبەت کۆمەڵگای کوردستانیباشوور هەڵێنراوەتەوە و ناکرێت
چاوەڕوانی ئەوەمان هەبێت کە لە رێگەی ئەو هەواڵنێریانەوە گەشەیەکی زمانی ساز ببێت
بەڵکوو تەنیا زانیاری مەبەستدار بە زمانی کوردی لە رێگەی ئەو هەواڵنێریانەوە
دەگوازرێتەوە. لێرەدا ڕەنگە بکوترێت تەنیا بەکارهێنانی زمانەکە دەرفەتێکە بۆ گەشەی
زیاتر بەڵام بە وردبوونەوە لە سیاسەتی زمانی ڕاگەیاندنە کوردییەکانی سەر بە کۆماری
ئیسلامی دەبینین کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەو ڕاگەیاندنانە سیاسەتی بەکارهێنای راوێژێکی ناوچەییان گرتۆتەبەر و کە
وایە چاوەڕوان دەکرێت هەمان سیاسەتیش بەسەر بەشی کوردی ئیرنا و فارسنیوزدا زاڵ
بێت و وردە زاراوە و راوێژی ناوچەی زیندوکرێتەوە کە ئەوەش خۆی دەبێتە ئاستەنگێکیتر
بۆ گەیشتن بە ئامانجی زمانی ئیستانداری کوردی
ڕەنگە لەسەر بەشی کوردی ئیرنا بگوترێت، چون ڕاگەیاندنی فەرمی دەوڵەتە لە بواری
سیاسییەوە گرینگی تایبەتی هەیە و ئەوەش جۆرێک پێملبوونە بە خواستی کۆمەڵگای
کوردی" لێرەدا دەبێ بڵێن کۆمەڵگای کوردستانیرۆژهەڵات و چالاکانی مەدەنی
کوردستان مافی زمانییان دەوێت نەک تەنیا بەکارهێنانی زمانی کوردی لە ڕاگەیاندنی
کۆماری ئیسلامییدا. هەر بەو پێیەش ئەو جۆرە بەکارهێنانی زمانی کوردی ناچێتە خانەی
دابینکردنی لانیکەمی مافی زمانییەوە.
تێبینی: بیانیەی جیهانی مافی زمانی بە زمانی کوردی لەبەردەست نییە لێرەدا دەتوانن ئینگلیسی یان فارسییەکەی بخوێننەوە
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر