۱۳۹۴ شهریور ۱۸, چهارشنبه

"کوردنشین" یا کوردستان


بەشێکی زۆر لەو هاورێیانەی کە بە زمانی فارسی دەنوسن یان بە زمانی فارسی قسە دەکەن و هێندێ جار دیسکی رۆژهەڵاتی ڕووداو  کاتێکی کە دەگەنە ناوی کوردستان لە باتی کوردستان، زاراوەیەکی ناقۆڵا و ناشیرینی "کوردنشین" دادەنێن.


"کوردنشین" زاراوەیەکی سازکراوی نەتەوەی باڵادەستە و مانای ئەوەیە کە ئەو ناوچەیە کوردی تێدانیشتەجێیە بەڵام کورد خاوەنی نییە. کەواتە یانی ئەوەی کوردی تێدایە بەڵام شەرت نییە لە بواری مێژووی و سیاسییەوە کورد مافی خاوەندارێتی هەبێت؛ بە کورتی کوردی لێیە بەڵام کوردستان نییە بەو شێوەیە ئەوان دەیانەوێت نکۆلی لە مافی خاوەندارێتی خاکی کوردستان لە کورد بکەن، مافی خاوەندارێتی خاک گرینگترین و  یەکەم بنەمایە بۆ دەستەبەرکردنی مافی سیاسی و گەشەی ئابووری  بۆ وێنە کورد لە سوئێد دەژی، کورد لەوێ  مافی سیاسی وەکوو هاوڵاتی هەیە و دەتوانێ مافی پاراستنی فەرهەنگ و زمانی خۆی هەبێت بەڵام کورد بە هۆی ئەوەی مافی خاوەندارێتی خاکی لە سوئێد نییە ناتوانێ لەوێ داوای دەسەڵاتی سیاسی جیا بکات و بۆ وێنە بلێ فڵان ناوچە ١٠٠هەزار کوردی لێیە کەوایە با ئەوان دەسەڵاتی سیاسی خۆیان هەبێت؛ کە وایە ئەگەر ئێمە زاراوەی "کوردنشین" لە نوسین و قسەکردنمان بەکار بێنن نکۆلیمان لە مافی خاوەندارێتی خاک کردووە و و ئەگەر خۆشمان نکۆلی لێبکەین هەموو  داخوازییە سیاسییەکانی‌کەمان  هەموو دەچێتە ژێر پرسیارەوە.
 ئێمە لە چوارچێوەی ئێراندا ناوچەی کوردنشینمان هەیە وەکوو باکووری خۆرراسان یان هێندێ ناوچەی پارێزگای شیراز  ئەو ناوچانە کوردی لێیە بەڵام بەشێک لە خاکی کوردستان نییە کە واتە دەبێتە "کوردنشین" بەڵام ئورومیە و سنە و کرماشان و ئیلام و خورەمئاوا کوردنشین نین بەڵکوو کوردستانن دەتوانێ غەیری کوردیشی لێبێت وەکوو ئورومیە کوردستانە بەڵام ئازەری و هەرمەنی لێیە. تکاتان لێدەکەم زاراوەی "کوردنشین" بەرانبەر بە کوردستان دامەنێن و لە هیچ نوسین و زمانێکدا ئەو زاراوەیە بەرانبەر بە ناوی کوردستان دامەنێن  

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر