۱۳۹۴ شهریور ۱۷, سه‌شنبه

نامەیەک بۆ سەرۆکی دادگای ڕاپەرین


بەرێز:....
سڵاو و رێزم هەیە
بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە رۆژی ٢٥/٨/٢٠١٥ گومانلێکراوێک بە تاوانی دەستدرێژی کردنە سەر کچێکی ٥ ساڵان بە مادەی ٣٩٦ قانونی عێراقی لە لایان مەحکەمی ڕاپەرینەوە بریاری دەستبەرسەر کردنی دڕاوە و هەر بە پێی سەرچاوەکانی هەواڵ پزشکی یاسای دەستدرێژی کردنە سەر منداڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە و بە پێی قسەی منداڵەکە ئەوە جاری چوارم بووە کە ئەو دەستدرێژییە ڕوویداوە بەڵام  تاوانبارەکە بە کەفاڵەت ئازاد بووە و باسی ئەوە دەکرێت کە گوایە دەیانەوێت بە "سوڵحی عەشایری" تاوانەکە پەردەپۆش بکەن

نامەکەی من بابەتی حقوقی لە خۆ ناگرێت و بەڵکوو لێکدانەوەیەکی کۆمەڵایەتییە  من پێم وایە ماف، دەستوور، یاسا و مەحکەمە  دەبێت لە پێناو پاراستنی کۆمەڵگا و بایەخەکانی و تاکی ئەو کۆمەڵگایە بێت؛
لەو تاوانەدا سەرەڕایی ئەوەی ئازاری زایەندی منداڵیک دراوە و  ئەو منداڵە ئەگەری ئەوەی هەیە توشی نەخۆشی دەروونی بێت ئەگەر ورد بینەوە لە تاوانەکە دوشتی تریشمان بۆ دەردەکەوێت:
 ١: دارووخانی ئەخلاقی کۆمەڵگا چون بە دڵنیاییەوە ئەوە یەکەم منداڵ نییە کە تووشی دەستدرێژی دەبێت و ئاخر مندالیش نابێت.
 ٢: نەبوونی ئەمنییەتی کۆمەڵایەتی بەو واتایی کە تاک بە تایبەتی ژن و منداڵ کاتێک دێنە نێو کۆمەڵگاوە ئەمنییەتیان نەپارێزاوە و ئەگەری ئەوەی هەیە دەستدرێژیان بکرێت سەر یان توندوتیژی زایندیان لە دژی بکرێت، کە ئەو کردەوانە دەبێت هۆی نائەمنی کۆمەلایەتی  بەتایبەت بۆ ئەو چینە لە کۆمەڵگا؛ کە وایە تاوانی تاوانبار (ر.ش.ع) کە پزشکی یاسای پشتڕاستی‌کردۆتەوە سەرەڕای ئەوەی تاوان لە حەقی مندالێک دایە و دەبێ بە پێی مادەی ٣٩٦ی قانونی عێراقی پەڕاوگەکەی هەڵسەنگێندرێت تاوانێکیتریشی کردووە کە دەبێتە "خستنە مەترسی تەناهی کۆمەلایەتی"یەوە. هەر بەو هۆیەش بۆ پاراستنی تەناهی کۆمەڵایەتی و بۆ پێمل بوونی تاک بە ئەخلاقی لە کۆمەڵگادا، دەبێ و دەبوو ئەو تاوانبار بە کەفالەت ئازاد نەبێت و لەگەڵ ئەوەش داواکاری گشتی داوای لەسەر تۆمار بکات چون تاوانبار(ر.ش.ع) بەو کارەی کۆمەڵگای توشی دڵەڕاوکە و ترس و نائەمنی کردووە و دەبێ بۆ دووبارەنەبوونەوەی وەها کردەوەیەک لە لایان کەسانێکیترە و بۆ گەرانەوەی تەناهی کۆمەڵایەتی ئەو تاوانبارە هەتا دانی بریاری کۆتایی مەحکەمە و بەجێگەیاندنی حوکمەکەی لە گرتووخانە مابایەتەوە؛ گەچی نە تەنیا ئازاد بووە، بەڵکوو ئێستا دەبینن کە دەگوترێ بە "سوڵحی عەشایری" ئەو تاوانە پەردەپۆش دەکرێت ئەوە لە کاتێدایە "سولحی عەشایری" ناتوانێ تەناهی کۆمەڵایەتی بگەرێنیتەوە و تەنیا دەتوانێ دوژمنایەتی نێوان دوو بنەماڵەی تاوانبار و زوڵم‌لێکراو کۆتایی بێنێت.
تکایە رێگەمەدەن بۆ پاراستنی تەناهی کۆمەلایەتی پراوگەی دەستدرێژی کردنە سەر ئەو منداڵە ٥ ساڵانە بە شێوەی "سوڵحی عەشایری" چارەسەر بکرێت و تاوانبارەکەش بگەرێنەوە گرتووخانە هەتا بتوانین کۆمەڵگایەکی بێ‌ترسمان هەبێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر