لە پاش ١١ سیپتامبری ٢٠٠١ و
رووخانی دەوڵەتی تاڵەبان لە ئەفغانستان و بەعس لە عێراق حکوومەتی ئامریکا باسی
ئەوەی دەکرد کە خوازیاری دامەزراندنی دێموکراسی لە رۆژهەڵاتینێوەراستە؛ هەرچەند
زۆربەی لێکۆلەرانی بواری دێموکراسی ئێستاش کە باس دێتە سەر دێموکراسی لە رۆژهەڵاتینێوەراستدا
دەلێن : دێموکراسی کراسێک نییە کە بە زۆر لەبەر کۆمەڵگایەکی بکەی بەڵام ئایا
شکستخواردنی دێمۆکراسی لە رۆژهەڵاتینێوەراستدا تەنیا هۆکاری ئەوە بووە کە
کۆمەڵگای رۆژهەڵاتینێوەراست دێموکراسیخواز نەبوو؟
لە پاش ڕووخانی حکوومەتی
تاڵبان لە ئەفغانستان گرووپە تێرۆریستە ئیسلامییەکان پەنایەکی گەورەیان لەدەست دا
و ئەوەش وای کرد بە وڵاتانی ئیسلامییدا بڵاوببنەوە و بڵاوبونەوە و بێعەنوایی
گرووپە تێرۆریستییەکان هاوکات بوو لەگەڵ رووخانی بەعس لە عێراق و ئەوەش بوو بە دەرفەتێک بۆ ئەوەی ئەو گرووپانە لە لایان کۆماری
ئیسلامییەوە وەخرکرێن و بەکاربهێنرێن بۆ
ئامانجی تایبەت لە عێراق و ئەفغانستاندا؛ بەڵام ئامانجی تایبەت چ بووە؟
سپای قودس لەسەرەتادا ئەو
گرووپانەی وەکوو مانیلایەک بۆ سازکردنی ئالۆزی و ناسەقامگیری لە عێراق و
ئەفغانستان بە مەبەستی زەخت خستنە سەر ئامریکاو هاوپەیمانان بەکار دێنا و دواتر
پاشەکشەی ئامریکا لە عێراق و سەرهەڵدانی شۆرشی جەماوەری لە وڵاتانی عەرەبی وای
کرد؛ ئەو گرووپانە بوون بە بەشێک لە
سیاسەتێک کە ئامانجی ئێران لەو سیاسەتەدا ئەوەبوو، بە دەوڵەتانی رۆژئاوایی و
گەلانی رۆژهەڵاتینێوەراست بسەلمێنێ کە هەر دیکتاتۆرێک بروخێ گروپێکی تێرۆریستی جێگەی دەگرێتەوە ئەو سیاسەتە
خۆی بەشێک بوو لە سیاسەت
"هەناردەکردنی شۆرشی ئیسلامی"
کە لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە دەرهەق بە وڵاتانی ئیسلامی پەیرەو دەکرێت.
لە سیاسەتی "دیکتاتۆر
لەبری تێرۆریست" دا گروپێکی تێرۆریستی لە رێگای ڕاگەیاندن، یارمەتی ئابووری و
سەربازی و کردەوەی خۆفهێنەروە گەورە دەکرێتەوە و بە کۆمەڵگای جیهانی دەناسێندرێت و دوای ناساندنی
ئەو گروپە بە کۆمەڵگای جیهانی و ڕازی بوونی ڕای گشتیی رۆژهەڵاتینێوەراست و
دەوڵەتانی ئەرووپایی لەسەر مەترسییداربوونی ئەو گروپە، قۆناغی کۆتایی ئەو سیاسەت
کە خۆی قۆناغی جێبەجێکردنی "هەنارە کردنی شۆرشی ئیسلامییە" دەست پێدەکات
و لەو قۆناغەدا سەودایەک دێتە ئاراوە
کۆماری ئیسلامی بۆ یارمەتییدان بۆ لەنێوبردنی ئەو گروپە تێرۆریستەی کە خۆی بەشێک
بووە لە گەورەبوونەوەی گرووپەکە، کۆمەلێک شەرت و مەرجی تایبەت دیاری دەکات ئەو
شەرتانە بۆ دوو ئامانجی تایبەت دیاری دەکرێن:
١: بەر بە سازبوونی دەسەلاتێکی دێموکراتیک
بگیرێت
٢: بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە
ناوچەکەدا بپارێزێت
بەو شێوەیە کۆماری ئیسلامی
لە رێگەی یارمەتیدان بە گرووپگەلی تێرۆریستی ئەو دوو ئامانجە سەرەکییە دەپێکێت.
گوتاری
دوو سەرۆککۆماری ئامریکا و فەرانسا لە کۆبونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە
هەردووکیان بە پانەوە باسی ئەوەیان کرد کە هەبوونی مەترسی تێرۆر نابێ بێتە هۆی
ئەوەی پشتگیری لە ئەسەد بکرێت، دەکرێ
وەکوو سەرەتایی بەرەرووبوونەوەی رۆژئاواییەکان لەگەڵ سیاسەتی "دیکتاتۆر لە
بری تێرۆریست" سەیری بکرێت.
ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوای
بروایان بە نێوەرۆکی گوتاری ئۆلاند و ئۆباما کە شەوی دووشەمە رێکەوتی 6ی
رەزبەر لە کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا
پێشکەشیان کرد، هەبێت و لەوە بەولاوە لە رۆژهەڵاتینێوەراستدا، هاوسەنگ و هاوکات هەم دژ بە دیکتاتۆرەکان بوەستن و هەم دژ
بە تێرۆریست و هەردووکیان هاوسەنگ یان وەکوو
ئۆلاند گوتی: "دیکتاتۆرەکان بە
بەستێن خوڵقێنی تێرۆریست دانێن"؛ بێگومان وەزی کۆتایی تەراتێنی
سولێمانی و سپای قودس لە رۆژهەڵاتینێوەراست دەستپێدەکات ئەوان لەو وەرزەدا
دەیانەوێت بەیارمەتی گرووپە تێرۆریستییەکان هەم خەونی "هەناردەکردنی شۆرشی
ئیسلامی" بێنە دی و هەم سنووری دێموکراسیش لە سنوورەکانی خۆیان دوور کەنەوە.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر